وێژەی کوردی
وێژەی کوردی یان ئەدەبی کوردی بریتیە لە ئەو ھەڵبەست، چیرۆک، بەیت، مەتەڵ و گۆرانیانەی کە بە شێوەزار و زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسراوە. وێژەی کوردی بە یەک شێوەزاری تایبەت نیە و بە ھەمووی شێوەزارەکانی کرمانجی، سۆرانی، ھەورامی و کەلھوڕی نووسراوە لە کوردان بە جێ ماوە. شیاوی باسە کە لە مێژووی وێژەی کوردیدا بە زۆری ھۆنراوە بە سەر پەخشاندا زاڵ بووە.
سەردەمی فەھلەویات
[دەستکاری]ڕەنگە کۆنترین نموونەکانی وێژەی کوردی بریتی بێ لە ئەو ھۆنراوانەی کە بە کوردیی باشووری نووسراوە و شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان وەکوو باڵووڵی مادی و بابا تاھیری ھەمەدانی بێت.
وێژەی کرمانجی
[دەستکاری]لە وێژەی کرمانجیدا کەسانێک وەکوو مەلای جزیری و ئەحمەدی خانی شێعریان داناوە و لە شاعیرانی ھاوچەرخیش کەسانی وەکوو جگەرخوێن بەناوبانگن. لە چیرۆکنووسانی کرمانجی جان دۆست بەناوبانگە.
وێژەی ھەورامی
[دەستکاری]بێسارانی، مەولەوی و مەستوورە ئەردەڵان لە شاعیرانی بەناوبانگن کە شێعریان بە ھەورامی نووسیوە. کێشی شێعری ھەورامی بە زۆری بڕگەییە و عەرووزیان کەمتر بە کار ھێناوە. زۆرێک لە ھۆنراوەکانی ئایینی یارسانیش بە ھەورامی نووسراوە.
وێژەی سۆرانی
[دەستکاری]یەکێ لە نووسراوە زۆر کۆنە سۆرانییەکان شێعری مەھدی نامەی نووسراوەی ئیبن حاجە کە لە سەدەی ھەژدەدا نووسراوە. وێژەی سۆرانی لە سەدەی نۆزدەھەمەوە بە سەرھەڵدانی نالی بەرچاو دەکەوێت و لە سەردەمی نالیدا شاعیرانی تری وەکوو سالم، کوردی و مەولەوی شێعریان بە کوردیی ناوەندی نووسیوە. دواتر کەسانی وەک حاجی قادری کۆیی، مەحوی، ناری و قانع و بێکەس زیاتر ئەم ئەدەبەیان دەوڵەمەند کردوە. لە ھاوچەرخانی بەناوبانگی وێژەی سۆرانی ھێمن و ھەژار، شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو، جەلال مەلەکشا، لەتیف ھەڵمەت و بەختیار عەلی دەتوانین ناو ببەین.
ئەمەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ئاکادیمیای کوردی
- دەقەکانی ئەدەبی کوردی، عەلائەدین سەجادی، ١٩٨٤، بەغدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وێژەی کوردی تێدایە. |