ئیمامەت (شیعە)
ڕواڵەت
ئیمامەت بۆ شیعە یەکێکە لە بنەماکانی ئیمان. ئیمام بۆ ئەوان بە واتای کەسێکە لە بنەماڵەی عەلی کوڕی ئەبووتالیب کە زاوای پیغەمبەری ئیسلام بوو ، ئەم کەسانە بە گوێرەی حەدیسەکان لە لایەن خوداوە بۆ جێگری پێغەمبەر و ڕێنوێنی خەڵک ھەڵبژێردراون. شیعەکان لەمبارەوە حەدیسێک لە پێغەمبەر محمدﷺ دەگێڕنەوە: "ھەرکەس بمرێت و ئیمامی سەردەمی خۆی نەناسێت، وەکوو ئەوە وایە کە لە جاھیلییەتدا مردبێت." لە ناو شیعەکاندا چەندین بڕوای جیاواز ھەیە سەبارەت بەو کەسانەی کە بە ئیمام بوون و ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ھەبوونی چەندین ڕێباز لە ناو شیعەکاندا. شیعەکان، ئیمام بە "مەعسووم" (واتە پاک لە گوناح) دەزانن.
ئیمامەکان
[دەستکاری]شیعە دوازدە ئیمامییەکان ئەم دوازدە کەسە بە ئیمامی ڕاستەقینەی دوای پێغەمبەر دەزانن:
- عەلی کوڕی ئەبووتالیب
- حەسەن کوڕی عەلی (موجتەبا)
- حسەین کوڕی عەلی (سەیدولشوھەدا)
- عەلی کوڕی حسەین (زەینولعابدین)
- محەممەد کوڕی عەلی (باقر)
- جەعفەر کوڕی محەممەد (سادق)
- مووسا کوڕی جەعفەر (کازم)
- عەلی کوڕی مووسا (ڕەزا)
- محەممەد کوڕی عەلی (جەواد)
- عەلی کوڕی محەممەد (ھادی)
- حەسەن کوڕی عەلی (عەسکەری)
- حوججەت کوڕی حەسەن (مەھدی)
پێڕستی ناوی ئەم ئیمامانە لە ناو ڕێبازەکانی دیکەی شیعە جیاوازە.