سوڵتان عوسمانی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
   سوڵتان عوسمانی یەکەم
حوکم گرتنە دەست١٢٩٩–١٣٢٤
ناوی سوڵتانعوسمان کوڕی ئۆرتۆغرۆڵ
لە دایکبوون١٢٥٨
شوێنی لە دایکبوونسۆغوت (سۆگوت)
مردن١٣٢٤
شوێنی مردنبۆڕسا
پێش خۆیکەس نییە
دوای خۆیئۆرھان غازی
ھاوسەرباڵا خاتوون
هاوسەری دووەمی ماڵحون خاتوون
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکئۆرتۆغرۆڵ کوڕی سولەیمان شاە
دایکسولتانە حەلیمە خاتوون
مناڵەکانئۆرھان غازی، عەلائەددین پاشا
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

عوسمان کوڕی ئۆرتۆغرۆڵ کوڕی سولەیمان شا یان سوڵتان عوسمانی یەکەم، دامەزرێنەر ویەکەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، ساڵی لە دایک بوونی ھاوکاتە لەگەڵ ئەو ساڵەی مەغۆل بە سەرکردایەتی ھۆلاکۆ بەغدایان گرت و خەلافەتی عەباسیان ڕوخاند.

حوکمی گرتە دەست ساڵی ٦٨٧ک لە دوای کۆچی دوایی ئۆرتۆغرۆڵی باوکی بە پشتگیری میر عەلائەدین سەلجوقی، میری سەلجوقی ئەو زەویانەی پێ بەخشی کە فەتحیان ئەکات وڕێگەی دا سکەی دراو لێبدات، کاتێک میر عەلائەدین لەلایەن مەغۆلەوە کوژرا لەگەڵ کوڕەکەیدا کەوا بڕیار بوو جێگەی بگرێتەوە، عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغڕۆڵ بووە بەھێزترین پیاوەکانی ناوچەکە وشاری ئەسکی شەھری کردە بنکە وناونرا بە پادشای ئال عوسمان وئاڵای خۆی بەرز کردەوە.

ھەستا بە بانگ کردنی فەرمانڕەواکانی ئاسیای بچوک بۆ ئیسلام، ئەگەر ڕازی نەبوون ئەوا ئەبێت جزیە بدەن ئەگەر نا ئەوا لەگەڵیان ئەجەنگێت، ڕۆم لێی ترسان وداوای یارمەتیان لە مەغۆل کرد، وعوسمان بەسەرکردایەتی ئۆرخانی کوڕی ھێزیکی بۆ ناردن کە تێکیان شکاندن وبەردەوام بوون تا بۆرسەیان فەتح کرد.

کەسایەتی عوسمان وەک سەرکردەیکی سەربازی و پیاوێکی سیاسی کە تەنھا بۆ ڕێگەی خوا ھەڵی ئەدا، بە ھۆی ئەو باوەڕە گەورەیەی بە خوا و ڕۆژی دوایی ھەیبوو، ئازایەتی ودڵسۆزی ودانایی وخۆڕاگری ودادپەروەری وبەئەمەکی ھەڵگرتبوو لە کەسایەتییەکی ھاوسەنگ و ھەڵکەوتوودا، و کۆچی دوایی کرد دوای ئەوەی حوکمی دایە دەست کوڕەکەی لە دوای خۆی.

ئیشەکانی[دەستکاری]

عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغرۆڵ بە دامەزرێنەر وبنیاتنەری دەوڵەتی عوسمانی دادەنرێت، لە گرنگترین ئیشەکانی ئەمانەی خوارەوەن:

  • عوسمان ھەستا ب فراوانکردنی میرنشینەکەی لە ساڵی ٦٨٨ك دا توانی قەڵای قەرە حەسار (قەڵای ڕەش) یان ئەفیونی قەرە حەسار بخاتە پاڵ دەوڵەتەکەی، ومیر عەلائەدینی سەلجوقی بەمە زۆر دڵخۆش بوو، نازناوی (بێگ) و ھەموو زەویەکانی دەوروپشتی پێ بەخشی، وڕێگەی دا سکەی دراو لێبدات وناوی بھێنرێت لە وتاری ھەینیدا.
  • لە ساڵی ٦٩٩ك، مەغۆل ھێرشیان بردە سەر میرنشینی سەلجوقی و عەلائەدین ھەڵھات لە دەستیان وپەنای بردە بەر ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی، لەوێ لە ھەمان ساڵدا وەفاتی کرد، وئەڵێن مەغۆل کوشتویانە، وغیاسەدینی کوڕی جێگەی گرتەوە، پاشان مەغۆل ئەویشیان کوشت، بەم شێوەیە مەودا کرایەوە لە بەردەم عوسمان، و ھیچ دەسەڵاتیک لەسەروو خۆیەوە نەما تابگەڕێتەوە بۆ لای لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا، دەستی کرد بە فراوان کردن و شاری یەنی شەھری کردە بنکەی خۆی و وناونرا بە پادشای ئال عوسمان وئاڵای خۆی بەرز کردەوە کە ئێستا ئەوە ئاڵای تورکیایە.
  • ھەستا بە بانگ کردنی فەرمانڕەواکانی ئاسیای بچوک بۆ ئیسلام، ئەگەر ڕازی نەبوون ئەوا ئەبێت جزیە بدەن ئەگەر نا ئەوا شەر حوکم ئەدات لە نێوانیان، ڕۆم لێی ترسان وداوای یارمەتیان لە مەغۆل کرد وداوایان کرد ڕزگاریان کات لێی، بەڵام عوسمان بەسەرکردایەتی ئۆرخانی کوڕی ھێزیکی بۆ ناردن کە تێکیان شکاندن.
  • پاشان گەڕایەوە وڕووی کردە بۆرسە وتوانی بچێتە ناویەوە ساڵی ٧١٧ك کە بە یەکیک لە قەڵا گرنگەکانی ڕۆم ھەژمار ئەکرا لە ئاسیای بچوکدا. خەڵکەکەی پاراست وبە باشی لەگەڵیان جوڵایەوە وسی ھەزار لە دراوە ئاڵتونییەکەی خۆی پێدان، (ئەفرینۆس) ی فەرمانڕەوای موسڵمان بوو، وعوسمان نازناوی بێگی پێ بەخشی وبووە یەکێک لە سەرکردە عوسمانییە دیارەکان.

کەسایەتی عوسمان[دەستکاری]

دەوڵەتی عوسمانی لە ماوە دەسەڵاتی عوسمانی یەکەمدا، ناوچەکەی بە سور ڕەنگ کراوە لە نەخشەکەدا

کاتێک لە کەسایەتی عوسمان ورد ئەبینەوە وەک پیاوێکی سیاسی وسەرکردەیەکی سەربازی ئەم سیفاتانەی خوارەوەی تیا دەرئەکەوێت.

ئازایەتی[دەستکاری]

کاتێک فەرمانڕەوا مەسیحییەکان لە بۆرسە و مادانوس و ئەدرەنوس و کتە و کستەلەی بیزەنتییەکان لە ساڵی ٧٠٠، بانگی بەستنی ھاوپەیمانییان کرد بۆ دژایەتی عوسمان و دوای ئەوەی ڕێکەوتن، عوسمان ڕووبەڕوویان بوویەوە و خۆی سەرکردایەتی شەرەکانی کرد وسوپای خاچپەرستەکانی پەرت وبڵاو کرد و ئازایەتییەکی تیا دەرکەوت کە بە نمونە ئەھێنرێتەوە.

دانایی[دەستکاری]

لە داناییدا بوو ئەوەی بینی کە بوەستیت لەگەڵ سوڵتان عەلائەدین دژی مەسیحییەکان، ویارمەتی دا لە فەتح کردنی چەندین شار و قەڵای بەھێزدا، لەبەر ئەوە پلەی میرنشینی لای سوڵتانی سەلجوقی وەرگرت، وڕێگەی دا سکەی دراو لێبدات بە ناویەوە، ھەروەھا ناوی ئەو بھێنرێت لە وتاری ھەینی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیا.

دڵسۆزی[دەستکاری]

کاتێک دانیشتوانی خاکە نزیکەکانی ئیمارەتی عوسمان ھەستیان بە دڵسۆزی عوسمان کرد بۆ ئایین، جوڵان بۆ یارمەت دان و وەستان لەگەڵیدا بۆ بەھێزکردنی پایەکانی دەوڵەتی ئیسلامی تا بە بەھێزی بوەستێت لە بەرامبەر دەوڵەتە دوژمنکارەکان بەرامبەر ئیسلام وموسڵمانان.

ئارامگری[دەستکاری]

کەسایەتی عوسمان ھەڵگری ئارامگری بوو کە دەرئەکەوێت لە فەتحی قەڵا و وڵاتەکاندا لە ساڵی ٧٠٧ک فەتحی قەڵای کتە ولفکە و ئاق حەسار و قەڵای قوج حەساری کرد، وساڵی ٧١٢ک فەتحی قەڵای کبوە و یەکیجە تەڕاقلۆ و ئەوانی تری کرد، تا ئەم فەتحانەی گەیشتە فەتحی شاری بۆڕسە لە ساڵی ٧١٧ک دوای گەمارۆیەکی بەھێز وتوند بەردەوام بوو چەند ساڵێک کە ئەمەیان قورسترین فەتح بوو لە فەتحەکانی عوسمان.

بەرزی باوەڕی[دەستکاری]

ئەم سیفەتەی تیا دەر ئەکەوێ کاتێک ئەقرینۆسی سەرکرددەی برۆسە ئیسلام ئەبێت، سوڵتان عوسمان نازناوی بێگی دا پێی وبووە یەکێک لە دیارترین سەرکردە دیارەکانی عوسمانییەکان، و زۆر لە سەرکردە بیزەنتییەکان زۆر سەرسام بوون بە کەسایەتی عوسمان وئەو پەیڕەوەی لەسەری دەڕۆیشت بە شێوەیەک کە ڕیزەکانی عوسمانییەکان پڕ بوون لەو بیزەنتیانەی ئیسلام بوون، نەک ھەر ئەوە بەڵکو زۆر لە کۆمەڵە ئیسلامییەکان ھاتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی عوسمانی وەک کۆمەڵەی (غەزیاڕۆم)، کە کۆمەڵێکی ئیسلامی بوون لەسەر سنوری ڕۆم وموسڵمانانیان لە ھێرشەکانی ڕۆم ئەپاراست لە سەردەمی عەبباسییەوە، و کۆمەڵەی (ئیخیان) یان ئیخوان کە کۆمەڵێک خەڵکی چاکە بوون یارمەتی موسڵمانیان ئەدا ومیوانداریان ئەکردن وھاوڕێیەتی سوپاکانیان ئەکردن لە غەزودا، وھەڵدەستان بە بنیاتنانی مزگەوت وخەندەق، وکۆمەڵەی (حاجییەکانی ڕۆم) کە کۆمەڵێک بوون لەسەر فیقھی ئیسلام ئەڕۆیشتن و زانیاری تەواویان ھەبوو لە شەریعەتی ئیسلامیدا وئامانجیان یارمەتی دانی موسڵمانان بوو بە گشتی و تێکۆشەرەکان بەتایبەتی … و زۆر کۆمەڵی تر.

دادپەروەری[دەستکاری]

زۆربەی سەرچاوە تورکییەکان ئەگێڕنەوە عوسمان حوکمی لە بەرژوەندی بیزەنتییەکی مەسیحی کردووە دژی تورکێکی موسڵمان، بیزەنتییەکە پێی سەیرە وئەپرسێت چۆن لەبەرژەوندی من حوکم ئەدەیت ومن لە سەر ئاینی تۆ نیم؟، عوسمان وەڵامی ئەداتەوە، چۆن حوکم لە بەرژوەندی تۆ نەدەم، وئەو خوایەی کە ئەیپەرستین پێمان ئەڵێت: إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُواْ بِالْعَدْلِ إِنَّ اللّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا (نیسا:٥٨) [نیسا: ٥٨] بەم ھۆیەوە پیاوەکە وھۆزەکەی ڕێنماییان وەرگرت وئیسلام بوون. ھەروەک عوسمان دادپەروەری ئەبردە ئەو شوێنانەی فەتحی ئەکردن ھەروەک لەگەڵ ھۆزەکەی خۆی دادپەروەر بوو.

بەوەفایی[دەستکاری]

سوڵتان عوسمان زۆر پابەند بوو بەوەفایی بۆ پەیمانەکانی، کاتێک میری قەڵای ئەولوبادی بیزەنتی تەسلیم بوو بە سوپای عوسمانی مەرجی دانا، نابێت ھیچ عوسمانییەکی موسڵمان لەسەر پردەکەوە برواتە ناو قەڵاکە، عوسمان پابەند بوو بەو مەرجە ھەروەھا ئەوانی دوای خۆیشی بە ھەمان شێوە.

یەکلابوونەوە[دەستکاری]

ئیش وفەتحەکانی عوسمان لەبەر بەرژەوەندی ئابوری وسەربازی وشتی لەو جۆرە نەبوو، بەڵکو تەنھا فرسەتێک بوو بۆ گەیاندنی بانگەوازی خوا وبڵاوکردنەوەی ئاینەکەی، لەبەر ئەوە مێژوونوس (ئەحمەد ڕەفیق) وەسفی ئەکات بەوەی (عوسمان زۆر خواپەرست بووە، وزانیویەتی بڵاوبوونەی ئیسلام و بەگشتی کردنی ئەرکێکی پیرۆزە، وبیرێکی سیاسی فراوان وبەھێزی ھەبووە، وعوسمان دەوڵەتەکەی بنیات نەنا لەبەر ئەوەی حەزی لە دەسەڵات بوو بەڵکو لەبەر خۆشەویستی بۆ بڵاوکردنەوی ئیسلام)، ومسڕ ئۆغلۆ ئەڵێت، عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغرۆل ئیمانێکی بەھێزی ھەبووە کە تاکە ئەرکی لە ژیانیدا تێکۆشان بوو لە پێناوی خوادا تا وشەی خوا بەرز بکاتەوە، بە ھەموو ھێز وھەستێکییەوە ھەوڵی بەدیھێنانی ئەو ئامانجەی ئەدا.

کەسایەتی عوسمان ھاوسەنگ وئەفسوناوی بوو بە ھۆی ئەو باوەڕە بەرزەی بە خوا وڕۆژی دوایی ھەیبوو، لەبەر ئەوە بەھێزییەکەی زاڵ نەبوو بەسەر دادپەروەرییەکەی ونە دەسەڵاتەکەی دەستی ئەگرت بەسەر بەزەیییەکەی و نە لاییدا لە سادەیییەکەی، بەشێوەیەک شایەنی پشتگیری ویارمەتی خوا بوو، لەبەر ئەوە خوا ڕێزی لێنا پایە وتوانای ھەڵسوکەتی لە ئاسیای بچوکدا پێدا بە ڕێکخستن و ڕا و زۆری سەرباز و شان و شەوکەت، چاودێری خوا بۆی زۆر گەورە بوو ودەرگای سەرکەوتنی بۆ کردەوە وئامانجەکانی بەدی ھێنا.

ئەو دەستورەی عوسمان لەسەری ئەڕۆیشت[دەستکاری]

ژیانی سوڵتان عوسمان تێکۆشان وبانگەواز بوو لە پێناوی خوادا، زانا ئاینییەکان دەوریان دابوو و سەرپەرشتی پلانی کارگێڕی جێبەجێکردنی میرنشینەکەیان ئەکرد، ھەروەک مێژوو وەسیەتی عوسمانی بۆ ئۆرخانی کوڕی بۆ پاراستوین، کە لەم وەسیەتەدا ئەو ڕێنمایی شارستانی وشێوازە شەرعییەی تیا بوو کە دەوڵەتی عوسمانی لەسەر ڕۆیشتن دواتر، لە وەسیەتەکەی عوسماندا ھاتووە (کوڕم: نەکەی سەرگەرم بیت بە شتێکەوە کە پەروەردگار فەرمانی پێ نەکردبێت، ئەگەر کێشەیەک ڕووبەڕووت بوویەوە بە ڕاوێژی زانایانی ئایین پەنا بدە، کوڕم: ئاگاداری ئەوە بکە کە گوێڕایەڵت ئەبێت بە ڕێزەوە، وچاکە بکە لەگەڵ سەربازەکان، وشەیتان غەڕات نەکات بە سەرباز وماڵەکەت، و نەکەی دوور بکەویتەوە لە ئەھلی شەریعە، کوڕم: تۆ ئەزانیت مەبەستمان ڕازیکردنی خوای گەورەیە، وبە جیھاد ڕوناکی ئایینەکەمان ھەموو ئاسۆکان ئەگرێتەوە، کوڕم: ئێمە لەوانە نین کە شەڕ ئەکەن لە بەر دەسەڵات ودەست بەسەراگرتنی تاکەکان، ئێمە بە ئیسلام ئەژین وئەمرین)

ھەروەک لە چەند سەرچاوەیەکی تردا گێڕانەوی تر ئەبینین بۆ وەسیەتەکەی عوسمان و بە گشتی ئەتوانین وەسیەتەکەی لەم خاڵانە کورت بکەینەوە:

گۆڕی عوسمانی یەکەم لە بۆرسە
  1. نەکەی سەرگەرم بیت بە شتێکەوە کە پەروەردگار فەرمانی پێ نەکردبێت
  2. ئەگەر کێشەیەک ڕووبەڕووت بوویەوە بە ڕاوێژی زانایانی ئایین پەنا بدە
  3. گرنگی بدە زانایانی ئوممە و ئاگاداریان بە
  4. بڵاوکردنەوەی ئیسلام وڕێنمایی کردنی خەلک بۆی وپاراستنی ماڵ وشەرەفی موسڵمانان ئەمانەتە لە گەردنتدا، خوا لێت ئەپرسێتەوە لەسەری.
  5. ئاگاداری ئەوە بکە کە گوێڕایەڵت ئەبێت بە ڕێزەوە، وچاکە بکە لەگەڵ سەربازەکان
  6. وشەیتان غەڕات نەکات بە سەرباز وماڵەکەت
  7. بە جیھاد ڕوناکی ئایینەکەمان ھەموو ئاسۆکان ئەگرێتەوە وخوا ڕازی ئەبێت لێمان
  8. کێ لە نەوەکەم لابدات لە حەق ودادپەروەری بێبەش دەبێت لە شەفاعەتی پێغەمبەری مەزن لە ڕۆژی دواییدا.
  9. ئێمە لەوانە نین کە کە شەڕ ئەکەن لە بەر دەسەڵات ودەست بەسەراگرتنی تاکەکان، ئێمە بە ئیسلام ئەژین وئەمرین

ئەم وەسیەتە بووە پەیڕەو وڕێڕەوێک کە عوسمانییەکان لەسەری ڕۆیشتن وگرنگیان دا بە زانست ودامەزراوە زانستییەکان، بە سوپا و دامەزراوە سەربازییەکان، بە زانایان وڕێزیان لێگرتن، وبە جیھاد کە فەتحەکانیان وئاڵای سوپای ئیسلامیان گەیاندە دوورترین شوێنەکان، وبە میرنشینی و شارستانییەکان. وئەتوانین پایە وبنەما و ڕاگرەکانی کە دەوڵەتی عوسمانی لەسەر دامەزرا لەو وەسیەتە وەربگرین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]