جەھەنەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کێشراوەی دەستی فرا ئانجێلیکۆ لەسەر جەهەنەم

جەھەنم واتایەکە کە لە زۆربەی ئایینە باوەردارەکان بۆ ئاماژە بە ناخۆشیەکانی ژیانی دوای مردن بە کار دێت، وشەیێکی عیبریە (بە عیبری:גי(א)-הינום) - بە ئینگلیزی: Gêhinnôm گێ+ ھینۆم[١] = دۆڵی ھینۆم دۆڵیکە لە دەوروبەری ئۆرشەلیم کە ڕێگای بەیت لەحم بەوێ دایە. لە ڕابردووی زۆر کۆن دا لەوێ مناڵەکان بۆ خوایەک بە ناوی مۆلۆخ قوربانی دەکران (ئێرمیا ٧/٣١)، دواتر لەو شوێنە ئاگرێک داگیرسا کە بوو بە بیرۆکەیەک بۆ جەھەنەم و شوێنێک بۆ تاوانباری و لە ناو بردنی گووناھکاران (مەتی ١٨/٨).[٢]

ئارامگەیەک له دۆڵی هینۆم دا

کۆنترین پێشینە لە مێژووی ئایینەکان[دەستکاری]

لە ١٨٠٠ ساڵ پێش زایین، لە ئایینی زەردەشتی باسی ڕۆژی دوایی کردوە و دەڵێ مرۆڤە باشەکان ئاگرەکەی وەکوو شیر و ھەنگوین، و مرۆڤە خرابەکان وەکوو ئاسنی تاواوە لەسەر جەستەیان ھەست پێ دەکەن.[٣][٤][٥]

جەھەنم لە ڕوانگەی ئیسلامەوە[دەستکاری]

بە پێی باوەڕەکانی ئیسلام، جەھەنەم حەوت قاتی ھەیە و چەندی بچێتە ژێرتر، شوێنی مرۆڤی خراپترە. عەزابەکانی جەھەنەم ڕۆحی و جەستەیین، ھەندێ لە جەھەنەمییەکان ھەتا ھەتایە لەوێ دا دەمێننەوە و ھەندێکیان دوای ماوەیەک دەبەخشرێن و دەچنە بەھەشت.[٦]

کێشراوەیەک له میعراجی محەممەد کەوا سواری بورراقە

تاواناکانی ھەندێ کەس ئەوەندە زۆر و قورسن کە تێیدا ھاتایی دەمێننەوە.[٧] یەکەم قاتی جەھەنەم، ھاویەیە و دوایین قاتی کە قاتی ژێرەوە و حەوتەم قاتە ناوی جەھەنەمە

جەھەنەم لە ڕوانگەی بەھاییەتەوە[دەستکاری]

لە ئایینی بەھاییەت دا جەھەنم شی کردنەوەیەک جیای ھەیە، بەھاییەکان جەھەنەم وەکوو شوێنێکی تەمێ کردنی مرۆڤ و ئازاردانی جەستەی نابینن و دەڵێن جەھەنەم بە تەواوی پەیوەستە بە ڕۆح. ئەوان پێێان وایە کە ڕۆحی مرۆڤ دوای مەرگ لە قاتە ژێرەکانی جیھان دا دەمێنێتەوە و سەر ناکەوێتەوە، ھەروەھا دەڵێن ڕازی نەبوونی خوا لھکردەوەکانی مرۆڤ لەسەر جیھان دەبێتە ھۆی مانەوەی ڕۆح لە خوارەوەی جیھان بە دڵنیایش ئەوە دەبێتە ھۆی ئازار کێشانی.[٨]

جەھەنەم لە مێژوو دا[دەستکاری]

جەھەنەم شێوەی تەعریب کراوی وشەی گێھینۆمە کە لە زمانی عیبری دا ھەیە و بە مانای دۆڵی کووری ھێنۆمە. ئەو دۆڵە لە شاری ئۆرشەلیم و لە باشووری چیای زایۆن ھەڵکەوتووە، لە کۆن دا ئەو شوێنە جێگای سووتاندنی پاشماوەکانی زبڵی شارەکە بوو و دواتر خەڵکانی ناوچەکە، بە پێی باوەرەکانی خۆیان، تەرمی ئەو کەسانەی کە لە بەخشینیان لە لایەن خواوە نائومێد دەبوون، لەو شوێنەیان دەسووتاند. بۆ نموونە ئەو کەسانی=ەی خۆیان دەکووشت.

ئەو شوێنە ھەروەھا، جێگای ئەو کەسانەی قەومی بەنی ئیسرائیل بوو کە ئایینی کەنعانی و فنیقییان ھەبوو و پەیکەری خواکانیان، وەکوو: مۆلۆخ و بەعلیان لەوێ درووست کردبوو و پەرستشیان دەکرد.

بەڵام بەرە بەرە نەزانی پەرەی سەند و بوو ھۆی دەرەنجامی قیزەوەن. ئەوان دەستیان کرد بە قووربانی کردن لەو شوێنە و ڕۆژێ کابرایەک بە ناوی ھینۆم، مناڵەکەی خۆی لەو شوێنە قووربانی کرد، و لەو کاتەوە ناوی ئەو شوێنەیان کردە " دۆڵی کووری ھینۆم"

دۆڵی هینۆم له ١٩٠٠ دا

وتارە پەیوەندی دارەکان[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ Oxford ConciseDict.
  2. ^ Dic. Of Bible OXFORD UNIVERSITY PRESS
  3. ^ Alice K. Turner: تاریخ دوزخ The History of Hell. Hale, London 1995, ISBN 0-7090-5688-5
  4. ^ Veronica Ions: جیھانی ئووستوورە ناسی Die Welt der Mythologie. tosa, Wien 2001, ISBN 3-85492-224-8
  5. ^ Herbert Vorgrimler: مێژووی جەھەنەم Geschichte der Hölle. Fink, München 1994, ISBN 3-7705-2848-4
  6. ^ اسفاراربعە، ملا صدرا، جڵدی ٩، لاپەڕەی ٣٢٠
  7. ^ سووڕەتی بەقەرە ئایەتی ٣٩
  8. ^ ژیانی دوای مەرگ، نووسراوی ھۆشەنگ گووھەرڕیز، بلاوکراوەی ئاپریلی ٢٠٠٣، بلاوکەرەوەی بەدیعی لەندەن،