بیلالی حەبەشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیلال کوڕی ڕەباح

لەدایکبوون٤٢ ساڵ پێش کۆج
مەرگ٢٠ی کۆچی
شوێنی گۆڕدیمەشق
نەتەوەعەرەب
ئایینئیسلام
ھاوسەرھیندی خەولانی، ھالە کچی عەوف
باوان
  • حەمامە (دایک)


بیلالی حەبەشی یان بیلالی کوڕی ڕەباح ھاوەڵی پێغەمبەر محەممەد و یەکەمین بانگبێژی ئیسلام و یەکەمین کۆیلە بوو کە موسڵمان بووە، ناوی تەواوی بیلالی کوڕی ڕەباحی قوڕەشی تەمیمییە و ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ حەبەشە کە وڵاتی ئەسیوبیای ئێستا دەکات، بیلال لەوانە بووە کە لەسەرەتاکانی بانگەوازی ئیسلام موسڵمان بووە و بی دەسەڵات بووە، ھەر لە منداڵییەوە کراوە بە کۆیلە و بە ھۆزی بەنوو جومەح فرۆشراوە و کراوە بە کۆیلەی ئومەیەی کوڕی خەلەف و بووە بە ژێردەستەی ئەو، چونکە کەسێکی ڕەشپێست و کەڵەگەت بووە ھەمیشە کاری قورسی پێکراوە و پەراوێز و پشتگوێ خراوە. موسڵمانبوون و ئەشکەنجەدانی بیلال لە پێشەنگی ئەو حەوت کەسە بوو کە بە ئاشکرا باوەڕیان بە ئیسلام ھێنا، ھەر لەبەر ئەو ھۆکارە دووچاری ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر سەخت بووەوە، بەڵام کەسێکی زۆر ئارامگر بووە چونکە سەرەڕای ئازار و ئەشکەنجەدانی سەختی ھەرگیز لە باوەڕەکەی پاشگەز نەبووەوە، ھەمیشە لەکاتی ئەشکەنجەدانی دەیوت بە عەرەبی: ربی اللە، أحد أحد‎ واتا: خوای من ئەڵڵایە و تاک و تەنیایە و ھاوەڵی نییە، لەدوای ئەشکەنجەدانێکی زۆری ئەبووبەکری سدیق بڕیاری دا کە لە خاوەنەکەی بیکڕێت و ئازادی کرد، کاتێک بانگ کرا بە شەرع پێغەمبەر کردی بەیەکەم بانگبێژی ئیسلام.

ژیان[دەستکاری]

لەکاتی کۆچکردن بۆ مەدینە بیلالیش کۆچی کرد و لە نێوان بیلال و ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح برایەتی دروست کرا، ھەروەھا بەشداری ھەموو جەنگەکانی ئیسلامی سەردەمی پێغەمبەر کردووە، لە جەنگی بەدردا بیلال «ئومەیەی کوڕی خەلەف»ی کوشت کە پێشتر کۆیلەی ئەو بوو،[١] لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەبوبەکری سدیق بیلال داوای کرد کە بەشداری لە جەنگەکانی ئەو کاتە بکات، بەڵام چونکە بێھێز و نەخۆش بوو ئەبوبەکر ڕەتی کردەوە، لە سەردەمی دەسەڵاتی عومەری کوڕی خەتتاب، بیلال مکوڕ بوو کە بەشداری جەنگەکان بکات و جیھاد بکات، بۆیە چووە وڵاتی شام بەشداری لە فەتح کردنی چەند ناوچەیەک کرد و ھەر لەوێ مایەوە تا کۆچی دوایی کرد. پێگە و گەورەیی بیلالکاتێک بانگدان و نوێژ لەسەر موسڵمانان فەرزکرا، بیلال وەکوو یەکەمین بانگبێژ لە ئیسلامدا لەلایەن پێغەمبەرەوە دیاری کرا، ھەروەھا لە ساڵی ھەشتی کۆچی لە فەتحی مەککەدا پێغەمبەر فەرمانی بە بیلال کرد کە بچێتە سەر کەعبەی پیرۆز و بانگ بدات،[٢][٣] بەھۆی ئەوەی تۆنی دەنگی ئارامبەخش و دەنگخۆش بووە، پێغەمبەر ھەر کاتێک کاتی بانگ بوایە بە بیلالی دەفەرموو «ارحنا بھا یا بلال»، واتا «ئەی بیلال بەو بانگە ئاراممان بکەرەوە». بیلال لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر، ھەرگیز نەیتوانی جارێکی تر بانگ بداتەوە، ھەرکاتێک کە ھەوڵی بانگدانی بدایە کە دەگەیشتە ئەو دێڕەی «اشھد ان محمدا ڕسول اللە» دڵی پڕ دەبوو و نەیدەتوانی بانگەکە تەواو بکات. عومەر کوڕی خەتتاب ھەمیشە دەیوت: «أبوو بکر سیدنا، وأعتق سیدنا» واتا: «ئەبوبەکری سەرۆک و پێشەنگمان، بیلالی سەرۆک و پێشەنگی ئێمەی ڕزگار کرد»، بەپێی گێڕانەوەکانی فەرموودەکانی پێغەمبەر، بیلال گێڕانەوەی بۆ ٤٤ فەرموودە کردووە. کۆچی دواییبیلالی حەبەشی لە وڵاتی شام کۆچی دوایی کرووە، بەڵام کات و شوێنی مردنەکەی ڕاجیایی لەسەرە، چەند بۆچوونێک دەریدەخات کە لە ساڵی ٢٠ی کۆچی لە شاری حەلەب کۆچی دوایی کردووە، ھەروەھا ھەندێک دەڵێن بیلالی حەبەشی لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا لە دیمەشق کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە گۆڕستانی گەورەی دیمەشق نێژراوە، لە کاتی سەرەمەرگیدا فەرموویەتی «غداً نلقی الأحبّة، مُحمداً وحزبھ» واتا: «سبەینێ بە خۆشەویستانمان شاد دەبینەوە، بە محەممەد و شوێنکەوتوانی».

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "بیلالی کوڕی رەباح(ڕەزای خوای لێ بێت)". www.drabdulwahid.com. Retrieved 2023-02-02.
  2. ^ "ڕەشپێست لە دیدی ئێمە و ئەواندا!". astane.org. Retrieved 2023-02-02.
  3. ^ "لە سایەی کۆچی پێغەمبەردا ﷺ. (5)". dangiislam.org. Retrieved 2023-02-02.