بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نوێژی مردوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نوێژی مردوو یان نوێژی جەنازە (عەرەبی: صلاة الجنازة) لە ئیسلامدا، نوێژێکە لە ڕێوڕەسمی ناشتنی مردوودا ئەنجام دەدرێت. نوێژی مردوو فەرزی کیفایەیە، واتە پێویستە کۆمەڵێک لە موسڵمانان ھەستن بەو کارە. ئەگەر کەسێک مرد، تەنھا یەکێک نوێژی لەسەر بکات ئەو فەرزە لادەچێ لەسەر ئەوانی تر، بەڵام ئەوانی تریش وەکوو سوننەت دەتوانن نوێژی لەسەر بکەن.[١]

پێش کردنی نوێژەکە پێویستە چەند شتێک بکرێت، لەوانە:

  • جەنازەکە (تەرم) ڕووەو قیبلە دادەنرێت.
  • ئەگەر مردووەکە پیاو بوو ئەوا ئیمام و پێشنوێژی موسڵمانان لەلای سەری مردووەکەوە ڕووەو قیبلە ڕادەوەستێت، و ئەگەر مردووەکە ژن بوو ئەوا ئیمام لە ئاساتی ناوەڕاستییەوە ڕادەوەستێت.
  • موسڵمانان لە پشت ئیمامەوە بە سێ ڕیز ڕادەوەستن چونکە ئەمە سوننەتە، و ئەگەر زیاتر بوون ئەوا دروستە لە سێ ڕیز زیاتر بوەستن.

دوای ئەم کارانە دەست بە کردنی نوێژەکە دەکرێت:

  1. نییەتی نوێژی جەنازە لە دڵدا دێنرێت (دەربڕین و وتنی نییەت بە زمان بیدعەیە).
  2. چوونە نێو نوێژی جەنازە بە وتنی (اللھُ أکبر).
  3. دوای (اللە أکبر)ی یەکەم، سوورەتی فاتیحە دەخوێنرێت، پاشان وتنی (آمین) و خوێندنی سوورەتێکی تر.
  4. وتنی (اللە أکبر)، و دوای (اللە أکبر)ی دووەم سەڵاوات بۆ پێغەمبەر محەممەد دەخوێندرێت: (اللَّھُمَّ صَلِّ علی مُحَمَّدٍ وعلی آلِ مُحَمَّدٍ کمَا صَلَّیتَ علی إبراھِیمَ وعلی آلِ إبراھِیمَ إنَّکَ حَمیدٌ مَجید، اللَّھُمَّ بارکْ علی مُحَمَّدٍ وعلی آلِ مُحَمَّدٍ کمَا بارکْتَ علی إبراھِیمَ وعلی آلِ إبراھِیمَ إنَّکَ حَمیدٌ مَجید).
  5. وتنی (اللە أکبر)، و دوای (اللە أکبر)ی سێیەم، سوننەتە ئەم دوعایە بۆ مردووەکە بوترێت: (اللَّھُمَّ اغفِرْ لە وارْحَمْە وعَافِە واعْفُ عنە وأَکڕمْ نُزلَە ووَسِّعْ مُدْخلَە، واغْسِلْە بالمَاءِ والثَّلْجِ والبَرَد، ونَقِّە مِنْ الخَطایَا کَما یُنقَّی الثوبُ الأَبیضُ من الدَّنَس، وأَبْدِلْە داراً خَیراً مِنْ دارە، وأھْلاً خَیراً مِنْ أھلِە، وزَوجَاً خَیراً مِنْ زَوجە، وأَدْخِلْە الجنَّةَ، وأَعِذْە مِنْ عَذابِ القَبڕ و عَذابِ النَّار)، صحیح مسلم، ڕقم: ٩٦٣. یان تەنیا وتنی: (اللَّھُمَّ اغفِرْ لھُ وارْحَمْھُ).
  6. وتنی (اللە أکبر)، و دوای (اللھُ أکبر)ی چوارەم سوننەتە ئەم دوعایە بۆ موسڵمانان بکرێت: (اللَّھُمَّ اغفِرْ لِحَیِّنا ومَیِّتِنا، وشَاھِدِنا وغَائِبِنا، وصَغیڕنا وکَبیِرنا، وذَکرنا وأُنْثَانا، اللَّھُمَّ مَنْ أَحْیَیْتَە مِنَّا فَأَحْیِە علی الإسلام، ومَنْ تَوَفَّیْتَە مِنَّا فَتَوَفَّە علی الإیمان، اللَّھُمَّ لا تَحْڕمْنا أَجْرَە، ولا تُضِلَّنا بَعْدَە) صحیح سنن أبی داود للإمام الألبانی، ڕقم: ٣٢٠١.
  7. لە کۆتایی سەلام دەدرێتەوە بە لای ڕاست و چەپدا.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]