دەروازە:قورئان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی قورئان

قورئان
قورئان

قورئان لە ئیسلامدا بریتییە لە وتە و ڕاسپاردەی خوا کە نێردراوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد، قورئان لە عەرەبیدا لە وشەی (قرء) وەرگیراوە کە بەمانای خوێندنەوە دێت، و بنچینەی ئەویش لە وشەی (القرء) وەرگیراوە کە بە مانای کۆکردنەوە و لە خۆگرتن دێت، و قورئان ئەو ناوەی لێنراوە بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک ئایەت و سوورەتی زۆر لەخۆدەگرێت و کۆیان دەکاتەوە.

موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە قورئان کتێبی خوایە کە نێردراوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد. لەبەرئەوە لەو باوەڕەدان کە خوێندنەوە و گوێگرتن لێی و کارکردن پێی ھەمووی خواپەرستییە و موسڵمان لە خوا نزیک دەبێتەوە پێی و دڵنیا دەبێت. و زۆربەیان لەو باوەڕەدان کە بناغەی شارستانی و ڕۆشنبیرییەکەیانە.

قورئان ئەدوێت لەبارەی بابەتی جۆراوجۆرەوە کە ژیانی مرۆڤ ئەگرێتەوە لە دنیا و ڕۆژی دواییدا، دنیا و ئایین لە ئیسلامدا بەیەکەوە بەستراون، قورئان بناغەی بیروباوەڕی موسڵمان دادەنێت و بانگی خەڵک دەکات بۆ پەرستنی خوا و گوێڕایەڵبوون و ملکەچبوون بۆی و بیرکردنەوە لە دروستکراوانی، و دەدوێت لە بارەی مافەکانی مرۆڤ و ئەرکەکانی بەرامبەر پەروەردگاری خۆی و کۆمەڵگە و ئاینەکەی و ھەموو گەردوون. قورئان سیستەمێکی کۆمەڵایەتی دیاری دەکات بۆ موسڵمانان، و ڕەوشت و ئاکاری موسڵمان لەخۆدەگرێت و زۆر ئامۆژگاری و پەند لە ژیانی پێشینەکان باس دەکات، خەڵک ئاگادار دەکاتەوە لە سزای ئاگر لە ڕۆژی دواییدا، لەگەڵ زۆر بابەت و لێدوانی تر.

قورئان دابەش دەبێت بۆ ١١٤ بەش، بە ھەر بەشێک ئەوترێت سوورەت، و ھەر سوورەتێک دابەش دەبێت بۆ ژمارەیەک ڕستە و وتە کە ناو دەبرێت بە ئایەت. ھەموو سوورەتێک بە دەربڕینی (بسم اللە الرحمن الرحیم) دەست پێدەکات، جگە لە سوورەتی تەوبە کە بەبێ ئەو دەربڕینە دابەزی، واتای ئەو دەربڕینەش «بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان»ە.

یەکەمین ئایەت کە دابەزی ئایەتی (إقرأ باسم ربک الذی خلق) بوو و دوا ئایەت کە دابەزی ئایەتی (واتقوا یوما ترجعون فیە الی اللە) بوو.


زیاتر...


ھەنووکە ٣٠٩ وتار لە دەروازەی قورئاندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

نوێژ دووەم بنەمای ئیسلامە، بە گەڕانەوە بۆ ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەر موحەممەد (د.خ): " بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالْحَجِّ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ ". رواه البخاري و مسلم. واتە: ئیسلام لەسەر پێنج پایە دامەزراوە : شایەتی دان بەوەی کەوا ھیچ پەرستراویک نییە شایەنی پەرستن بێت بەڕاستی جگە لە (اللە)، وە موحەممەدیش نێرراو و پێغەمبەری (اللە) یە، و نوێژ کردن، و زەکات دان، و حەج کردنی ماڵی خودایە، و ڕۆژوو گرتنی ڕەمەزانە.

نوێژ فەڕزە (پێویستە)‌ لەسەر ھەموو مسوڵمانێکی ژن و پیاو، و پێویستە لەسەریان ئەو فەرزە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەجێ بھێنن. و فەڕزکرا لە مەککە پێش کۆچکردنی پێغەمبەر (د.خ) بۆ مەدینە لە ساڵی سێیەمی پێغەمبەرایەتیدا، ئەمەش لە کاتی ئیسرا و میعراجدا بوو بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی.

لە ئیسلامدا ڕۆژانە پێنج نوێژ فەڕزە لەسەر موسڵمانان، ھەروەھا چەند جۆرێکی تری نوێژ ھەیە وەک : نوێژی جەژن و نوێژە بارانە و نوێژی مردوو و نوێژی خۆرگیران.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

قورئانی عوسمانی کوڕی ع‏‏‏ە‏‏‏فان، لە کۆنترین ب‏‏‏ە‏‏‏رگەکان

ئایا زانیوتە؟

  • ١١٤ سورەت هەیە لە قورئانی پیرۆزدا.
  • درێژترین سورەتی قورئان سورەتی (البقرة)یە ، و کورتترینی سورەتی (الكوثرة)ە.
  • نزیکەی ٦٠ کەسێک ھەبون کە پێغەمبەر موحەممەد (د.خ) لە ژیانی خۆیدا داینابوون بۆ نووسینەوەی قورئان.
  • سورەتی (النمل) دوو جار ( بسم اللە الرحمن الرحیم ) تێدایە و سورەتی (توبة)ش ( بسم اللە الرحمن الرحیم )ی تێدا نیە.

لەم مانگەدا

زانای ھەڵبژێردراو

سەعید نوورسی ناسراو بە بدیع الزمان لە ( ٥ی کانوونی دووەم یان ١٢ی مارتی ١٨٧٨ لە دایکبووە و لە ٢٣ی مارتی ١٩٦٠ کۆچی دوایی کردووە ) زانا و فەیلەسووفی گەورەی ئایینی ئیسلام و نووسەری سەرجەمی پەیامەکانی نوور و مامۆستای کۆمەڵەی نوورە. لە سەردەمی خۆیدا زانایانی ئیسلام نازناوی بدیع الزمان ( واتە زانای سەردەم )یان لێناوە.

هەر لە تافی لاوی و لە خەونێکی ڕاستدا بە خزمەتی پێغەمبەر (د.خ) شەرەفمەند بووە و داوای (زانستی قورئان)ی لێ کردووە ، حەزرەتیش لەو خەوەدا مژدەی داوەتێ کە :"سیوهب لک علم القرآن ما لم تسأل شیئا من الامة"! واتە زانستی قورئانت پێ دەبەخشرێت بە مەرجێک "سوئال"ی هیچ شتێک لە نەتەوەکەم نەکەیت. ئەویش تا لە ژیاندا ما سوئالی لە کەس نەکرد ، نە بە واتای "پرسیار" و نە بە واتای "سواڵکردن" تەنانەت لە موحتاجترینی کاتەکانی تەمەنیدا دیاری و سەدەقە و زەکاتیشی لە خەڵکی وەرنەگرتووە!

زیاتر...

قورئانخوێنی ھەڵبژێردراو

عەبدولباست موحەممەد عەبدوسسەمەد (بە عەرەبی: عبد الباسط عبد الصمد) قورئانخوێنی بەناوبانگی میسری کە یەکێکە لە ھەرە قورئانخوێنە دەنگ خۆشەکان، لە ساڵی ١٩٢٧ لە شاری ئەرمەنتی پارێزگای قینا لە وڵاتی میسر لەدایکبووە. باوکی کورد بووە و دایکیشی خەڵکی میسرە. لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە توانی لەبەر کردنی زۆر بووە و باش قورئانی خوێندوەتەوە، ھەر بۆیە پێش گەیشتنە تەمەنی ١٠ ساڵی ھەموو قورئان لەبەر دەکات وە لەبەر ئەوەی باوکی لە زانایانی ئایینی شاری قینا بوو گرنگیەکی تایبەتی پێدا بەھۆی ئەو باش خوێندنەوە و دەنگ خۆشیەی کە ھەیبوو. ئەوەبوو ناردیە پەیمانگای ئایینی لە شاری ئەرمەنت لەوێ جۆرەکانی خوێندنەوە و زانستەکانی قورئان فێر بوو، وە جێگای سەرنج و گرنگی پێدانی مامۆستاکەی زانای ئەزھەری موحەممەد سەلیم حەمادە کە لەگەڵ خۆی دا دەیبردە ئاھەنگ و بۆنە ئایینیەکان ھەر بۆیە عەبدولباست بووە کەسێکی بەناوبانگ لە کاتێکدا تەمەنی لە ١٥ ساڵ تێپەڕی نەدەکرد تاوای لێھات بە تەنھا بانگ دەکرا بۆ بۆنە و ئاھەنگەکان.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە قورئان ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«گاڵتە بە کەس مەکە»

قورئانی پیرۆز (حوجورات؛ ئایەتی ١١)

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان