مزگەوتی ئەقسا
| مزگەوتی ئەقسا | |
|---|---|
وێنەی مزگەوتی ئەقسا لە شەودا. | |
| زانیاری گشتی | |
| شار | قودسی پیرۆز، |
| بیناسازی | ئیسلامی |
| تایبەتمەندییەکان | |
| ژمارەی منارە | ٤ |
| ژمارەی قوبە | ١٥ |
| دەستکاری | |
مزگەوتی ئەقسا (مانای "دوورترین مزگەوت") دەکەوێتە شارە کۆنەکەی ئورشەلیم وە پیرۆزترین شوێنە لە ئیسلام مزگەوتەکە لەسەرەوەی مزگەوتی قودس بنیادنراوە، مزگەوتەکە وەک ئەقسا یان حەرەمی شەریف ناسراوە لە ئیسلام; چەندین دەیەی تر لەدوای مردنی پێغەمبەر محمد. موسلمانان بڕوایان وایە محمد لە مزگەوتی حەرام گوازرایەوە بۆ ئەم شوێنە لە کاتی ئیسرا و میعراج; ھەروەک لە فەرموودەدا ھاتووە کەوا محمد پەرستشی لەم شوێنە ئەنجامداوە تا ١٦یەم یان ١٧یەمی ئەو مانگەی لە دوای کۆچکردنی لە مەککە بەرەو مەدینە، و دواتر خودا ڕێنموویی دەکات کەوا لەجیاتی ئەوە کەعبە بکاتە شوێنی سەرەکی پەرستشی لە مەککە.[١]
وێنە
[دەستکاری]
پیرۆزی مزگەوتەکە
[دەستکاری]مزگەوتی ئەقسا پیرۆزییەکی گەورەی ھەیە لای موسڵمانان، کە بەستراوە بە بیروباوەڕەکەیانەوە لە سەرەتای بانگەوازەوە، و بە قیبلەی ھەموو پێغەمبەرەکان دادەنرێت لە پێش پێغەمبەر محەمەد و ھەروەھا قیبلەی یەکەمی ئیسلامیش بوو پێش ئەوەی قیبلە بگۆڕێت بۆ مەککە.
و ئەوەی پەیوەندی ئیسلام بە مزگەوتەکەوە بەڵگەدار دەکات، شەوی ئیسرا و میعراجە کاتێک پێغەمبەر شەوڕەوی پێکرا لە مزگەوتی حەڕام بۆ مزگەوتی ئەقسا، لەوێ پێش نوێژی بۆ پێغەمبەرەکان کرد و پاشان سەرکەوت لێوەی بۆ ئاسمان، و لە ئاسمانی بەرزدا نوێژی لەسەر پێویست کرا.
لە قورئاندا ناوی مزگەوتی ئەقسا براوە بەوەی کە دەوروپشتی ڕووناک کراوەتەوە[٢] کە ئاماژەیە بۆ پیرۆزی و شوێنی مزگەوتەکە لای خوا و لای موسڵمانان.
ھەروەھا لە فەرموودەی پێغەمبەری ئیسلامدا ھاتووە بەوەی مزگەوتی ئەقسا یەکێکە لەو سێ مزگەوتی سەردان دەکرێن، سێ مزگەوتەکەش مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر و مزگەوتی ئەقسان.
شوێنەوراەکانی مزگەوتەکە
[دەستکاری]مزگەوتی ئەقسا لە چەند پایە و شوێنەورێک پێک دێت کە دەگەنە نزیکەی ٢٠٠ شوێنەوار.

سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Buchanan، Allen (٢٠٠٤). States, Nations, and Borders: The Ethics of Making Boundaries. Cambridge University Press. ژپنک ٠-٥٢١-٥٢٥٧٥-٦.
- ↑ سورەتی ئیسرا، ئایەتی یەکەم
- دەروازەی مزگەوت
- دەروازەی ئیسرائیل
- دەروازەی فەلەستین
- دەروازەی مەسیحییەت
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی نژیاروانی