بوخاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە



ئیمامی بوخاری
ناو: ئیمامی بوخاری
ناوی تەواو: محەمەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ١٩٤ی کۆچی
شوێنی لەدایکبوون:  ئۆزبەکستان
ڕێکەوتی مردن: ٢٥٦ی کۆچی
شوێنی مردن: بوخارا،  ئۆزبەکستان
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: زانستی فەرموودە
شوێنەواگری: مالیکی کوڕی ئەنەس، ئەحمەد کوڕی حەنبەل
کارتێکەری: موسلیم، ترمزی، نەسائی

محەمەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری، بە یەکێک زاناکانی فەرموودە دادەنرێت لەلایەن ئیسلامی سوننە، و خاوەنی پەرتووکی جامیعول سەحیحیە کە لای سوننە بە دووەم پەرتووکی ڕاست دادەنرێت لە دوای قورئان.

نەژادی[دەستکاری]

محەمەد کوڕ ئیسماعیل کوڕی ئیبراھیم کوڕی موغەیەرە کوڕی بردزبە جەعفی کوری ئەبووعەبدوڵڵا بوخاری فارسی، لە شاری بوخاری ھەرێمی خۆراسانە، پێشەوای فەرموودە بووە لە سەردەمی خۆی.

ئیمامی بوخاری لە ١٣ی شەووالی ساڵی ١٩٤کۆچی لەدایکبووە، مناڵ بووە کاتێک باوکی مردووە و لە ژێر سەرپەرشتی دایکییدا گەورە بوو، ئاڕاستەی کرد بۆ لەبەرکردنی فەرموودە، پەرتووکە ناودارەکانی خوێندەوە کاتیک لە تەمەنی شازدە ساڵیدا بوو، و ئەڵێن لە لاوییدا حەفتا ھەزار فەرموودەی لەبەربووە، ئەڵێن بە مناڵی نابینا بوو، و بە دوعای زۆری دایکی بینایی بۆ گەڕاوەتەوە.

مامۆستا و خوێنکارەکانی[دەستکاری]

بوخاری نزیکەی بە ھەموو زاناکانی سەردەمی خۆی گەیشتووە و زانیاری لێ وەرگرتووە و لێیانەوە فێربووە، سەرەتا لەی زاناکانی بوخارا زانستی وەرگرت پاشان ڕۆیشت بۆ بەڵخ و لەوێش زانستی وەرگرت، پاشان چووە بەغدا و مەککە و بەسرە و کووفە و شام و عەسقەلان و دیمەشق و میسر بۆ لای زاناکانیان.

  • ئەوەی کە بوخاری زۆر کاریگەر بووە پێی و لێوەی فێربووە عەلی کوڕی مەدینییە.
  • ھەشت جار چۆتە بەغداوە و ھەموو جارێک لەگەڵ ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل کۆبووەتەوە.

و لە خوێندکارەکانی، ھەریەک لە موسلیم و ترمزی و نەسائی فەرموودەیان لێ گێراوەتەوە.

کەسایەتی[دەستکاری]

ئیمام بوخاری چەندین سیفەتی بەڕێز و بەرزی ھەڵگرتبوو، لەوانە پێشوازی گرتنی زانست، حەجی بە ئەنجام گەیاند کاتیک تەمەنی لە ھەژدە ساڵیدا بوو، پاشان چەندین وڵات گەڕا بە دوای وەرگرتنی زانستدا، ھەروەھا لە خۆبردوو بوو لە وەرگرتنی زانستدا، لە شەوی وادا ھەبووە بیست جار لە خەو ھەستاوە تا ئەوەی بە بیریدا دێت بینووسێتەوە.

لە ھەمان کاتدا بەخشندە و لێخۆشبوو بووە، و زۆر خواپەرست بووە، ھەروەھا گوتویەتی ھەر فەرموودەیەکم لە پەرتووکی سەحیحەکەم داناوە پێش ئەوە دوو ڕکات نوێژم کردووە. ھەروەھا لەو سیفەتانەی یارمەتی داوە زیرەکیی و بەتوانایی بووە لە لەبەرکردن و یادەورییەکی بەھێزی ھەبووە ھەر لە مناڵییەوە.

داواکردنی فەرموودە[دەستکاری]

ئیمامی بوخاری پێش مردنی فەرموویەتی؛ کە لە ١٨٠ پیاوەوە نوسیویەتی کە خاوەنی فەرموودەکان بوون.

دەستی کرد بە گەڕان بۆ داواکردنی زانست لە شوێنەکەی خۆی بوخاراوە، پاشان ڕۆیشت بەرو بەڵخ لەوێ گوێی لە مکبن کوڕی ئیبراھیم و زۆری تر گرت پاشان چوو بۆ نیسابوور و ڕەی. دواتر ڕۆیشت بۆ مەککە و مەدینە و لە گەشتەکەی بەردەوام بووە چوو بۆ میسر و شام و زۆر لە شارەکانی عێراق. بوخاری پێش ئەوانەی سەردەمەکەی کەوت و لەسەر دەستیا فێر دەبوون و ناسرابوو لە وڵاتەکاندا.

دەربارەی ووتراوە[دەستکاری]

  • ئەحمەد کوڕی حەنبەل ووتویەتی؛ ھەموو خۆراسان کەسێکی تری وەک محەمەد ئیسماعیل (واتە بوخاری) پێ نەگایاندووە.
  • ئیبنول مەدینی ووتویەتی؛ بوخاری کەسێکی تری وەک خۆی نەبینییوە.
  • ئیمامی موسلیم پێیووتوە؛ کەس تۆ نابوغزێنێت، مەگەر یەکێک بەغیل و حەسوود بێت، شایەتی ئەوە دەدەم کە یەکێکی تری وەک تۆ لەم دونیاییەدا نییە.
  • ڕەجائی کوڕی ڕەجاء ووتویەتی؛ بوخاری ئایەتیکە لە ئایەتەکانی خوا، بەسەر زەوییدا ڕێ دەکات.

دانراوەکانی[دەستکاری]

ئیمامی بوخاری چەندیین پەرتووک و دانراوی ھەیە، لەسەروو ھەموو پەرتووکەکانی و بە پێزترینیان سەحیحەکەیەتی (الجامع الصحیح)، کە لای ئیسلامی سوننە درووسترین پەرتووکە لە فەرموودەی پێغەمبەر محەمەددا و بە دووەم پەرتووکی ڕاستی دادەنێن لە دوای قورئان، ھاوکات چەندەھا دانراو و پەرتووکی تری ھەیە لە بوارە جیاجیا ئیسلامییەکاندا.

سەحیحەکەی[دەستکاری]

گۆڕى بوخارى، لە سەمەرقەند، ئۆزبەکستان

سەحیحی بوخاری، ناودارترین پەرتووکی بوخارییە، بەڵکو ناودارترین پەرتووکە لە فەرموودەکانی پێغەمبەردا، بوخارێکی ھەوڵێکی بێ ووچانی بۆ داوە، لە دانان و کۆکردنەوە و ڕیکخستنییدا شانزە ساڵی بەسەر بردووە، کە ماوەی گەشتە سەختەکەیەتی لە داواکردنی فەرموودەدا، ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بە دووپات بووەکانەوە ٧٥٩٣ فەرموودەیە، کە لە نێو ٦٠٠ ھەزار فەرموودەدا ھەڵی بژاردوون، مەرجی ھەبووە بۆ گێڕانەوەی ئەوەی فەرموودەی گیراوەتەوە، کە ئەبووایە ھاوچەرخ بووایە و بە دیداری بگەیشتایە و بیبینیایە ، ھاوکات لەگەڵ متمانە و دادپەروەری و دیسپلین و زانست و لە خواترسی.

ھیچ فەرموودەیەکی دانەناوە لە پەرتووکەکەییدا تا دوو ڕکات نویژی ئەنجام نەدایە، و دەستی کردووە بە دانانی پەرتووکەکەی لە مزگەوتی حەڕام و مزگەوتی پێغەمبەر. دوای ئەوەی پەرتووکەکانی خستە بەردەم زۆر لە مامۆستاکانی وەک ئەحمەد کوڕی حەنبەل و عەلی کوڕی مەدینی و یەحیا کوری موعین، گەواھییان بۆ دا بە ڕاستی ئەوەی تیاییدا ھاتووە، لە دواتریشدا لەلایەن ھەموو نەتەوەی ئیسلامییەوە پەسەند کرا و بە ڕاستترین پەرتووک دانرا لە دوای قورئان، و چەندین لێدوان و لێکۆڵینەوەی لە بارەوە کراوە، ھەتا بایەخ پێدانی چۆتە دەروەی موسڵمانانیش، کە خوێنراوە و وەرگێڕدراوە و دەیان پەرتووکی لە بارەوە نووسراوە.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

کۆچی دوایی لە شەوی جەژنی ڕەمەزاندا بوو لە ساڵی ٢٥٦ کۆچی و ئێوارەی شەممە بوو، ڕۆژی دواتر نوێژی لەسەر کرا و نێژرا، و کاتێک مرد تەمەنی شەست و دوو ساڵ بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • وێکی عەرەبی
  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد