پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا ئەو کەسانەن کە خوا ھەڵی بژاردوون بۆ ڕێنمایی کردنی خەڵک بۆ پەرستنی خوا بە بێ دانانی ھاوەڵ و ھاوبەش، و بانگییان بکات بۆ چاکە و ڕەوشتە چاکەکان و وازھێنان لە بتپەرستی و قەدەغەکراوەکان.[١][٢]

باوەڕبوون بە پێغەمبەران[دەستکاری]

باوەربوون بە پێغەمبەر و نێردراوەکانی خوا یەکێکە لە پایەکانی باوەڕ لە ئیسلامدا و ئەم باوەڕبوونەش چوار بوار دەگرێتەوە؛

  1. باوەڕبوون بەوەی کە پەیامەکانیان حەق و ڕاستن و لای خواوە ھاتوون، و ئەوەی بیباوەڕ بێت بە یەکێکییان ئەوا بێباوەڕ دەبێت بە ھەمووییان.
  2. باوەربوون بە ھەموو ئەو پێغەمبەرانەی کە ناوەکانیان زانراوە وەک (محەممەد و عیسا و مووسا و نووح و ئیبراھیم … ھتد)، ھەروەھا باوەربوون بەوانەی ناوەکانیان نەزانراوە بە گشتی، خوا لە قورئاندا دەفەرموێت؛ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِنْ قَبْلِكَ مِنْهُمْ مَنْ قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُمْ مَنْ لَمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَنْ يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ فَإِذَا جَاءَ أَمْرُ اللَّهِ قُضِيَ بِالْحَقِّ وَخَسِرَ هُنَالِكَ الْمُبْطِلُونَ (غافیر:٧٨) (کوردی: بەڕاستی ئێمە پێش تۆ پێغەمبەرانی تریشمان ڕەوانە کردووە، ھەیانە سەرگوزەشتە و بەسەرھاتیانمان بۆ گێڕاویتەوە، ھەشیانە کە سەرگوزەشتە و بەسەرھاتیمان بۆ نەگێڕاویتەوە.)[٣]
  3. بە ڕاست دانانی ئەوەی کە ڕاستە لە ھەواڵ و باسەکانیان.
  4. چوارەم/ کردەوە کردن بە شەریعەتی دوایین پێغەمبەریان کە پێغەمبەری ئیسلامە (محەممەد).[٤][٥]

پێغەمبەرانی ناسراو[دەستکاری]

لە قورئاندا ٢٥ بیست و پێنج پێغەمبەر ناویان لە قورئاندا ھاتووە و ھەیە کە نەھاتووە

بە ڕیزبەندەوە ئەو پێغەمبەرانەی کە ناویان لە قورئاندا ھاتووە:

پێغەمبەران لە قوڕئاندا
ناو نازناو نێردراو تەمەن کتێب نەتەوە
ئادەم باوکی مرۆڤایەتی ـ ١٠٠٠ ـ ئادەمیزاد
ئیدریس خەنووج ـ ٨٦٥ ـ نەوەکانی قابیل
نووح پیری

پێغەمبەران

١٤٥٠ ـ خەڵکی سەر زەوی
هوود عابر ٤٦٤ ـ گەلی عاد
ساڵح خزمی

خودا

٩٨ ـ گەلی

سەموود

ئیبراهیم باوکی

پێغەمبەران

٢٠٠ سوحوف کلدانیەکان
لووت سەلامەتی خودا ١٧٥ ـ گەلی سەدووم
ئیسماعیل سەربڕاوی

خودا

١٣٧ ـ عەمالیقەکان
ئیسحاق بەخشینی

خودا

ـ ١٨٠ ـ کەنعانیەکان
یەعقوب ئیسرائیل ـ ١٤٧ ـ کەنعانیەکان
یوسف راستگۆ ـ ١١٠ ـ قیبتیەکان
ئەیوب ئارامگر ـ ٩٣ ـ ئارامیەکان
زولکیفل بیشرا ـ ٧٥ ـ ئارامیەکان
یونس زولنون ـ ـ ئاشوورییەکان
شوعەیب بێژەری

پێغەمبەران

٢٤٢ ـ گەلی

مەدیەن

مووسا قسەی

خودا

١٢٠ تەورات قیبتیەکان،

بەنی ئیسرائیل

هاروون وەزیری

خودا

ـ ١٢٢ ـ قیبتیەکان،

بەنی ئیسرائیل

ئیلیاس ژیری

خودا

نەزانراوە ـ بەنی ئیسرائیل
ئەلیەسەع یەشع ـ نەزانراوە ـ بەنی ئیسرائیل
داوود جێگرەوەی

خودا

١٠٠ زەبوور بەنی ئیسرائیل
سولەیمان تاجی

خودا

ـ ٥٣ ـ بەنی ئیسرائیل
زەکەریا میراتی

خودا

ـ ١٥٠ ـ بەنی ئیسرائیل
یەحیا سەید ٣٠ ـ بەنی ئیسرائیل
عیسا

کوری

مریەم

مەسیح ٣٣ ئینجیل بەنی ئیسرائیل
موحەممەد کۆتایی

پێغەمبەران

٦٣ قورئان هەموو مرۆڤایەتی

ئەو پێغەمبەرانەی کە ناویان نەهاتووە لە قورئاندا :

  • شەیس :- لەقورئاندا باس نەکراوە، بەڵکو لە ناوی لە فەرموودەی ریوایەتە ئیسلامیەکان هاتووە. کە پێغەمبەرێکی ریزداری خودایە. کە بەم شێوەیە باسکراوە : (شَيِثُ إَب٘نُ آَدَم هُوَ وَاحِدُ٘ مِنَ أَنٔبِياَِءُ ألَلّهُ الأَكثَرُ إِح٘تِرٖماً). الحديث الرواية الإسلامية.
  • سەدوق :- ناوی نەهاتووە لە قورئاندا. بەڵام باسی لێکراوە لە سوورەتی یاسین. کە پێغەمبەر بووە بۆ گەلی ئەنتاکیە. لەگەڵ موسدەع و شالووم.
  • موسدەع :- ناوی نەهاتووە لە قورئاندا بەڵام باسی لێکراوە لە سورەتی یاسین. کە پێغەمبەرە بووە لەگەڵ سەدوق و شالووم.
  • شالووم :- ناوی نەهاتووە لە قورئاندا بەڵام باسی لێوەکراوە لە سوورەتی یاسین. کە پێغەمبەر بووە لەگەڵ سەدوق و موسدەع.
  • یووشەع :- یووشەع لە قورئاندا بە ناو باسی نەکراوە، بەڵام ناوەکەی لە ئەدەبیاتی دیکەی ئیسلامی و لە فەرموودەدا دەردەکەوێت. لەکتێبی قورئاندا بۆ داگیرکردنی کەنعان، یووشەع و کالیب ئاماژەیان پێکراوە، بەڵام وەک دوو پیاو ناوی ناهێنن، کە خوا نازو نیعمەتی خۆی بەخشیوە. یووشەع لەلایەن زۆربەی زانایانەوە وەک جێگرەوەی پێغەمبەر بۆ موسا (موسا) دادەنرێت. یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل...
  • حیزقیل :- هەرچەندە لە قورئان و فەرموودەدا بە ناوەوە باس نەکراوە، بەڵام زانایانی موسڵمان، هەردوو کۆن و نوێ ئیزێکیلیان لە لیستەکانی پێغەمبەرانی ئیسلامدا گرتوە. یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل.
  • ساموئیل :- ناوی لە قورئانی پیرۆزدا نەهاتووە بەڵکو ناوی لە ریواییەتە ئیسلامییەکان هاتووە، یەکێک بووە لە پێغەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل.
  • شیعیا :- ناوی لە قورئاندا نەهاتووە. بەڵکو ناوی لە سەحیحی بوخاریدا هاتووە. وەک پێغەمبەرێک بە کورتی وەسف کراوە. نێردراوە بۆ بەنی ئیسرائیل، کوژراوە بە دەستی بەنی ئیسرائیل.
  • ئەرمیا :- لەقورئان و هیچ فەرموودەیەکی کۆنۆنیکدا دەرناکەوێت، بەڵکو گێڕانەوەکەی لە ئەدەبیات و نموونەی موسڵماندا گوێردراوەتەوە، لەوەش زیاتر هەندێک فەرموودە و تەفسیری غەیرە تەفسیرەکان باس لەوە دەکەن کە گوفتاری هەملیتی وێرانە دەربارەی پێغەمبەر ئەرمیا. یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل.
  • دانیاڵ :- بەپێی هەندێک لە فەرموودەی ریواییەتە ئیسلامیەکان باسی لێوەکراوە، بە باشترین پێغەمبەر وەسف کراوە. یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل.
  • عوزەیر :- یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل. ناوی لە قورئاندا نەهاتووە بەڵکو ناوی لە (فەرموودەی ریواییەتە ئیسلامییەکان) هاتووە. بەپێی یەهوودییەکان ناوی عەزریایە.

خاوەن توانا و خۆڕاگرەکان[دەستکاری]

خاوەن توانا و خۆڕاگرەکان (أولوا العزم)، لە ئیسلامدا پێنج پێغەمبەرن کە خاوەن توانان و خۆڕاگریین لە ناو پێغەمبەرەکانی خوادا ئەوانیش (نوح ، ئیبراهیم ، موسا ، عیسا کوری مریەم ، موحەممەد)ە، وەک لەم ئایەتەدا ھاتووە؛ وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ النَّبِيِّينَ مِيثَاقَهُمْ وَمِنْكَ وَمِنْ نُوحٍ وَإِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ وَأَخَذْنَا مِنْهُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا (ئەحزاب:٧) (کوردی: پەیمانمان لەپێغەمبەران وەرگرتووە پەیمانی یەکتاپەرستی، پەیمانی گەیاندنی بانگەوازی خوا، بەتایبەت تۆ ئەی محمد و لە نوح و ئیبراھیم و موسا و عیسای کوڕی مریەم، بێگومان پەیمانێکی بەھێز و پتەومان لێ وەرگرتن.)[٦]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "مفهوم النبوة في الإسلام - موقع مقالات إسلام ويب". www.islamweb.net. Retrieved 2021-07-31.
  2. ^ "تعريف النبي والرسول". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2016-06-25. Retrieved 2021-07-31.
  3. ^ سوورەتی غافر، ٧٨
  4. ^ "المبحث الأول: معنى الإيمان بالرسل". dorar.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-31. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "معنى الإيمان بالرسل". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2017-03-11. Retrieved 2021-07-31.
  6. ^ سوورەتی ئەحزاب، ٧

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سایتی تەنزیل سەرچاوە ویکی عەرەبی