بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ئیسلام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ئیسلام

ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە. بەو کەسەی باوەڕی بە ئیسلام ھەبێت دەوترێت موسڵمان. ئیسلام دووەم ئاینە کە زۆرترین شوێنکەوتووی ھەبێت دوای ئایینی مەسیحییەت. ژمارەی موسڵمانان دەگاتە ١٫٨ میلیارد کەس، یان ٢٤٫١٪ی دانیشتوانی جیھان.

موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان موحەممەد دواین نێردراو و پێغەمبەری اللە (خوا)یە. ھەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر موحەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی موحەممەد (سوننەت) دێت. ھەروەک موسڵمانان باوەڕیان بە ھەموو نێردراو و پێغەمبەرەکانی پێش موحەممەد ھەیە وەک ئیبراھیم و یووسف و مووسا و عیسا بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە قورئاندا ھاتبێت.

زۆربەی موسڵمانانی ئەمڕۆ لەسەر مەزھەبی سوننە یان شیعەن و ھەندێ کەمایەتی تر ھەیە کە لەسەر مەزھبی ترن. ئیندۆنیزیا گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە ئێستادا ٪١٣ موسڵمانانی جیھان لە خۆ دەگرێت، و ئەوانەی تر دابەشدەبن لە جیھاندا بەم شێوەیە: ٪٢٥ لە باشوری ئاسیا، ٪٢٠ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ٪٢ لە ئاسیای ناوەڕاست، ٪٤ لە وڵاتەکانی تری باشوری ئاسیا و ٪١٥ لە ئەفریقیا و ھەروەک چەند کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ھەیە لە چین و ڕوسیادا بەڵام بە کەمایەتی دادەنرێن، لەبەر زۆریی ژمارەی دانیشتوانیان، ژمارەی موسڵمانان ئەمڕۆ دەگاتە ١٫٣ میلیارد کەس بەم شێوەیە ٢٠٫١٪ی دانیشتوانی جیھان پێک دەھێنن. و ژمارەیەکی زۆر موسڵمان ھەیە لە وڵاتە پیشەسازییەکانی وەک ئەمەریکا و کەنەدا و وڵاتەکانی ئەوروپای ڕۆژاوا، ئەمیش بە ھۆی کۆچکردن بووە بۆ سەرچاوەی بژێوی، و ڕێژەی موسڵمانان لەم وڵاتانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ئەویش بە ھۆی ئەوەی ھەندێ لە نەوەکانیان ھەڵدەستن بە ناسین و نزیکبوونەوە لەم ئاینە، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەک لە شارەزایان وا دابنێن کە ئیسلام خێراترین بڵاوبوونەوەی ھەیە لە نێو ئایینەکان دەنگۆیەک بڵاو بۆوە کە "یونیسکۆ ئایـنـی ئیسلام وەک ئاشتی ترین ئاینی جیھان دەناسێنیت." بەڵام دواتر یونیسکۆ ھەواڵەکەی ڕەتکردەوە و بە ناڕاستی لەقەڵەم دا.

زیاتر...


ھەنووکە ١٬٧٤٧ وتار لە دەروازەی ئیسلامدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە


وتاری ھەڵبژێردراو

فراوانبوونی ئیسلام (٦٢٢-٧٥٠ز)
فراوانبوونی ئیسلام (٦٢٢-٧٥٠ز)

سەردەمی زێڕینی ئیسلام (بە عەرەبی: العصر الذهبي للإسلام ، بە ئینگلیزی: Islamic Golden Age) بە ساڵانی نێوان (٧٥٠-١٢٥٨) زایینی دەوترێت. لەم سەردەمەدا شارستانی ئیسلامی پێشڕەو بووە لە زانستەکانی : پزیشکی و ڤێرتێرنەری و دەرمانسازی و توێکاری و سرووشتزانی و ئەندازیاری و بیرکاری و گەردوونزانی و کشتوکاڵ و زەویناسی و ئابووری و ڕامیاری...و هتد. لە سەرەمە ئیسلامیەکاندا زانستی میکانیک پێی دەووترا (علم الحیل)، زانستی جوگرافیاش پێی دەوترا ڕۆژمێری وڵاتان (تقویم البلدان)، و زانستی کۆمەڵناسی پێی دەوترا ئاوەندانییەکان (العمرانیات) ، زانستی (زەویناسی) یان (جیۆلۆجی) پێی دەوترا (زانستی بەرد و چینەکانی زەوی)، و زانستی فیزیاش پێی دەوترا (علم الطبیعة) سرووشتزانی، موسوڵمانان پێشەنگ بوون لەم زانستانەدا. زانا (هۆوارد تورنەر) لە کتێبێکیدا لەسەر زانا موسوڵمانەکان نووسیویەتی : "زانا و ھونەرمەند و میر و کرێکارە موسوڵمانەکان هەموو بەیەکەوە کلتوورێکی بێ هاوتایان درووستکرد و بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری گەورەیان لەسەر هەموو کیشوەرەکانی جیھان درووستکرد.

زیاتر...


وێنەی ھەڵبژێردراو

ئەو ژوورەی پۆشاکی پێغەمبەری لێیە لە مۆزەخانەی بابی عالی لە ئیستەنبوڵ، تورکیا


لەم مانگەدا


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس نووسەر، زانای ئایینی، شاعیر و موفتیی کوردی سەدەی بیستەمە. ئەو زیاتر لە ٦٠ پەرتووکی ئایینی، مێژوویی و وێژەیی بڵاو کردووەتەوە. ھەروەھا تەفسیری قورئانی بە زمانی کوردی و عەرەبی ھەیە. ساغکردنەوە و شیکردنەوەی چەندین شاکاری شیعری کلاسیکی کوردی لە کارە گرنگەکانی تری ئەم کەسایەتییەیە. نموونەی ئەو شاعیرانە بریتین لە مەولەوی، نالی، مەحوی، فەقێ قادری ھەمەوەندی. ئەگەرچی زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن لە دێی تەکیەی ناوچەی خورماڵ لەدایکبووە، بەڵام لە ڕاستیدا لە ماوەی ساڵانی ١٨٩٩ تا ١٩٠١دا لە گوندی گوێزەکوێرەی سەر بەشاری مەریوان ھاتووەتە دنیاوە، و ناوی تەواویشی عەبدولکەریم محەمەد فەتاحە و سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەرتووکە ئایینییەکان دەست پێکردووە و گوندەکانی بەیەڵە و بالک و کانی سانان و دەرەتفێ و دووڕۆ گەڕاوە. لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لە مزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەمەد ئەمین بالیکەدەری و لە ساڵی ١٩٢٤ یشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەی مەلایەتی لەسەر دەستی زانای ئایینی شێخ عومەری ئیبن قەرەداغی وەرگرتووە.
زیاتر


وتەی ھەڵبژێردراو

«لە کاتێکدا حەق دەست دەکات بە قسەکردن، نەزانین تووڕە دەبێت و دەمارگیری ناڕەحەت دەبێت، بەڵام زانست دەبێتە گوێگر بۆی.»

فەتحوڵڵا گولەن


یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە ئیسلام ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.


بابەتەکان


پۆلەکان


دەروازە پەیوەندیدارەکان


ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت


پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:


دەروازەکان