تەورات
ڕواڵەت
تەورات (بەئینگلیزی: Torah، بەعیبری: תּוֹרָה؛ واتا "فێرکردن")، وشەی تەورات بەعیبری بەواتای فێرکردن یان ئاڕاستەدان دێت (بە وەرگێرانی وشەیی) بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە فێرکاری و ئاڕاستەدانی یاساییەوە. تەورات ناوی پێنج پەرتووکی یەکەمی پەرتووکیی پیرۆزی عیبیری (تەناخ) و پەیمانی کۆنە. پەرتووکی پیرۆزی عیبری دابەش دەبێت بۆ سێ بەش، تەورات بەشی یەکەمییەتی، نیڤیئیم (پێغەمبەران) بەشی دووەمییەتی و کیتۆڤیمیش (یان پەڕتووکەکان بەکوردی) بەشی سێیەمییەتی کە بریتییە لە بەشی وێژەیی جوولەکایەتی.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەورات تێدایە. |