ئیسلامۆفۆبیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیسلامۆفۆبیا
لقیxenophobia، ڕەگەزپەرستی، بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی
ھاشتاگIslamophobia، Islamophobic

ئیسلامۆفۆبیا یان ئیسلامترسی بریتییە لە ھەبوونی ترس، کینە و بیروڕای پێشینەیی بەرامبەر بە ئایینی ئیسلام یان موسوڵمانان بە شێوەیەکی گشتی،[١][٢][٣] بە تایبەتی لەو دیدگەیەی کە وەک ھێزێکی جوگرافی سیاسی دەبینرێت بۆ سەرچاوەی تیرۆر.[٤][٥][٦]

دەستەواژەکە بۆ یەکەمین جار لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم بەکارھات، لە ساڵانی حەفتاکانەوە وەک وشەیەکی نوێی لێکدراو ھاتە کایەوە. لە ساڵانی ھەشتاکان و نەوەدەکان دا بەکارھێنانی ڕووی لە زیادبوون کرد، دەستەواژەکە بڵاوبۆوە و تەشەنەی سەند لەڕێی راپۆرتێکی لیژنەی متمانەی ڕەنیمیدەوە کە دەربارەی موسوڵمانەکانی بەڕیتانیا و ئیسلامۆفۆبیاوە بوو بە ناونیشانی "بەرەنگارییەک بۆ ھەمووان (١٩٩٧)". پاساوی ناساندن و بەکارھێنانی دەستەواژەکە لەلایەن ھەڵسەنگاندی ڕاپۆرتەکەوە ھێنرابۆوە کە " لە ساڵانی کۆتایی دا بیروڕای پێشینەیی دەربارەی دژە ئیسلامییەت وا بە خێرای و لە ڕادەبەدەر بەپەلە گەشەی سەندووە کە بڕگەیەکی نوێ پێویستییە لە فەرھەنگ دا."[٧] بەڵام واتای دەستەواژەکە ھێشتا جێی مشتوومڕە و ھەندێک بە ناڕێکی دەزانن.

ھۆکار و خاسێتەکانی ئیسلامۆفۆبیاش جێی مشتوومڕ و گفتووگۆن. ھەندێک لە ڕاڤەکار و شیکەرەوەکان زیادبوونی ترس لە ئیسلام دەگەرێنەوە بۆ ھێرشەکانی ١١ ی ئەیلوول بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان، پەیدابوونی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام و ھێرشە تیرۆرستییەکانی دی لە ئەورووپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان لەلایان ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە. ھەروەھا ھەندێکی تر ھۆکارەکی دەگەرێنەوە بۆ زیادبوونی ڕێژەی موسوڵمانان لە یەکێتی ئەورووپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان.

دیدگە جیاوازەکان لەسەر ئیسلام[دەستکاری]

ڕاپۆرتی ڕەنیمید ھەستا بە جیاکردنەوەی بیرووڕا و بۆچوونەکان، دیدگەی"کراوە" و دیدگەی "داخراو" و ئاماژەی بەوە کرد کە دیدگە "داخراو"ەکان لەگەل ترسی ئیسلام ھاوتان و ئەم خاڵانە لەخۆیان دەگرن:[٨]

  • ئیسلام وەک یەکەیەکی تاک، جێگیر و نەگۆر تەماشا دەکرێت.
  • ئیسلام وەک جودا تەماشادەکرێت. ھیچ بەھایەکی ھاوبەشی نییە لەگەڵ کلتوورەکانی دیکەدا و ھەروەھا نە کاریگەرییان لێ دەکات نە کاریگەرییان ھەیە لەسەری.
  • بە بەراورد بە ڕۆژاوا بە لاوازتر و نزمتر تەماشا دەکرێت و وەک دڕندانە، ناژیرانە، سەرەتایی و خاوەن دەمارگیری ڕەگەزیی وێنا دەکرێت.
  • ھەروەھا وەک توندوتیژ، ھەڕەشەکار و بە لایەنگری تیرۆرستی و پێکدادانی نێوان شارستانییەکان دەبینرێت.
  • وەک بیروڕایەکی سیاسی بینراوە کە بۆ دەستکەوتی سیاسی و سەربازی بەکارھاتووە.
  • ھەموو جۆرە ڕەخنەیەکی موسوڵمانان دەربارەی ڕۆژاوا یەکسەر ڕەت کراوەتەوە.
  • توندوتیژی دژی ئیسلام وەک ئاسایی و سروشتی مامەڵەی لەگەڵ دا کراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەم دیدگە "داخراو"انە لە دیدگە "کراوە"کان جیاکراونەتەوە و دەقی نووسینەکە لەسەر بنەمای ڕێزی بۆ ئیسلام دارێژراوە و ڕێگە دەدات بە ڕەخنەگرتن، گفتووگۆکردن و ڕێکنەکەوتنێکی ڕەوا بەشێوازی دروست.[٩] بەپێی بێن و جەواد، متمانەی ڕەنیمید تێبینی کردووە کە بەشێوەیەکی بەرچاو لێدوانە دژە ئیسلامەییەکان بە بەڕێزانە دادەنرێت و نموونە دەھێنێتەوە لەسەر ئەوەی کە چۆن توندوتیژی بەرامبەر بە ئیسلام و موسوڵمانان بە ئاسایی تەماشادەکرێت تەنانەت لەلایەن ئەوانەی بەرەنگاری جۆرەکانی تری جیاکاری دەبنەوە.[١٠]

ڕەخنە دەربارەی دەستەواژەکە[دەستکاری]

رۆبن ڕیچاردسن، سەرنووسەر و سەرۆکی پێشووی متمانەی ڕەنیمید وتی کە زیانەکانی دەستەواژەکە یەکجار زۆرە و ھەندێکیان ئەمانەن:

  • وشەی فۆبیا (ترس) بە واتای ترسێکی ناسروشتی و ناژیرانەیە و نەخۆشیەکی مێشکی و دەروونییە. بۆیە دەستەواژەی (ئیسلامۆفۆبیا) بابەتەکە بە نەخۆشیەکی مێشکی پێشنیار دەکات کە ڕێژەیەکی کەم لە خەڵکی تووشی دەبن بەڵام دیاردەکە نەخۆشییەکی مێشکی نییە و تەنھا کۆمەڵەیەکی بچووکی خەڵکی تووشی نابن.
  • تۆمەتبارکردنی خەڵکی بە شێتێتی و نا ژیری ھەڵسوکەوتێکی ھێرشکەرانەیە و ھانی خەڵکی دەدات ھەڵوێستی توندتر و خۆ پارێزانەتریان ھەبێت.
  • تۆمەتبارکردنی ھەر بیروڕایەکی جیاواز بە شێتێتی و ناھۆشیارانە وا لە بەکارھێنەرانی دەسەواژەکە دەکات ھەوڵ نەدەن لە بەرامبەرەکەیان تێبگەن و گفتووگۆی بۆچوونەکانیان بکەن.
  • دەستەواژەکە ناتوانێت جیاوازی بکات لە نێوان ئەوانەی ڕقیان لە ھەموو ئایینەکان دەبێتەوە و ئەوانەی بە دیاریکراوی دەمارگیرین بەرامبەر بە ئایینی ئیسلام. رۆژنامەنووسی بەڕیتانی دەڵێت "ئەگەر مەسیحیەت ھێزێکی شەکەت نەبووایە لە بەڕیتانیا، وەک ڕابردوو بەھێز بووایە ئەوا شوێنەوارە وێرانکارییەکەیمان بە ڕوونی دەبینی."

بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا لە ئەورووپا[دەستکاری]

لە ٢٦ ئەیلوولی ٢٠١٨ دا، پەرلەمانی ئەورووپا لە برۆکسل ھەستا بە دەرکردنی "ئامرزای بەرەنگاری ئیسلامۆفۆبیا" بەمەبەستی بە گژداچوونەوەی گەشەی ترس لە ئیسلام لە چوارچێوەی یەکێتی ئەوروپادا و دابەشکردنی بەسەر حوکەمەتەکان، ناوەندەکانی یاسادانان، کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕاگەیاندن و ڕێکخراوە جیاوازەکان. کە ھەڵدەستێت بە شیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنی ڕێکارە کاریگەرەکان بۆ وەستاندن و کەم کردنەوەی دیاردەکە لە ڕێی بەکارھێنانی وردترین و پڕ زانیاریترین لێکۆڵینەوەکان دەربارەی دیاردەکە لە یەکێتی ئەوروپادا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Islamophobia". Oxford Dictionary. Retrieved 10 November 2016.
  2. ^ داڕێژە:Dictionary.com
  3. ^ "Islamophobia". Collins Dictionary. Retrieved 10 November 2016.
  4. ^ Miles & Brown ٢٠٠٣, p. ١٦٦.
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری egorova نەدراوە
  6. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Pew3 نەدراوە
  7. ^ Meer, Nasar; Modood, Tariq (July 2009). "Refutations of racism in the 'Muslim question'". Patterns of Prejudice. ٤٣ (٣–٤): ٣٣٥–٥٤. doi:10.1080/00313220903109250.
  8. ^ Kaya, Ayhan (٢٠١٤). "Islamophobia". In Cesari, Jocelyne (ed.). The Oxford Handbook of European Islam. Oxford University Press. ISBN 978-0-19-960797-6.
  9. ^ Carpente, Markus (٢٠١٣). Diversity, Intercultural Encounters, and Education. p. ٦٥.
  10. ^ Pande, Rekha (٢٠١٢). Globalization, Technology Diffusion and Gender Disparity. p. ٩٩.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]