دەوڵەتی موەحیدەکان
دەوڵەتی موەحیدەکان دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو لە مەغریب، شوێنکەوتووانی بزووتنەوەی محەممەدی کوڕی تومارت دایانمەزراند و حوکمی باکووری ئەفریقا و ئەندەلوسیان کرد لە نێوان ساڵانی ١١٣٠–١٢٦٩ز.
بارەگایان؛ مەڕاکیش و ئیشبیلییە بووە (لە چەند ماوەیکی جیادا).
مێژوو
[دەستکاری]دەوڵەتەکە دامەزرا لەسەر دەستی ھەردوو ھۆزی مەسمودی مەغریبی و زەناتەی جەزائیری، و ناسران بە موەحیدین لەبەرئەوەی شوێنەکەوتووی قوتابخانەیەک بوون کە بانگەوازیان دەکرد بۆ یەکتاپەرستی خوا یەکتاپەرسییەکی تەواو کە وای لێکردبوون ناوە جوانەکانی خوا ڕەت بکەنەوە بەوەی کە ئەو ناوانە سیفەتی مادیین بەڵام خوا حەقە و ھیچ شتێک ھاوشێوەی ئەو نییە لەبەرئەوە ناوی خوایان بەس بە ناوەکەی خۆی بە تەنھا دەھێنا (ڕللە)، محەممەدی کوڕی تومارت سەرکردایەتی دەکردن و پاشان عەبدول موئمین کوڕی عەلی (لە ھۆزی کۆمە بوو لە تلمیسان) کە فەرمانڕەواکانی تری موەحیدەکان لەوەوە دەرچوون، شوێنکەوتووی بزووتنەوەیەکی ئایینی توندڕەو بوون، و بانگەوازیان دەکرد بۆ پاککردنەوەی بیروباوەڕ لە ھەر بۆ زیادبوونێک.
کوڕی تومارت بانگەوازی کرد بۆ دژایەتی موڕابیتون لە ساڵی ١١١٨ز وقەڵای تینمەل لە شاخەکانی ئەتڵەس کردە بنکە بۆ خۆی، و خەلیفە عەبدول موئمین توانی دەست بگرێت بەسەر مەغریبدا دوای ڕوخانی مەڕاکیش ساڵی ١١٤٦ز، پاشان دەستی گرت بەسەر بەشەکانی تری ئەفەریقا تا گەیشتە تونس و لیبیا ساڵی ١١٦٠ز وئەندەلوسی گرت (١١٤٦–١١٥٤)، و دوای سەرکەوتنی عەبدول موئمین کوڕی عەلی لە دامەزراندنی دەوڵەتەکەی لە ئەفەریقا ڕۆیشت بەرەو ئەندەلوس وئیشی کرد لەسەر بەھێزکردنی و وەستان لە بەرامبەر ھێرشی قشتاڵییەکان بۆ سەر ئەندەلوس، بەڵام کۆچی دوایی کرد ساڵی ١١٦٣ز، یوسفی کوڕی جێگەی گرتوە و وبەردەوام بوو لەسەر سیاسەتی باوکی، دەسەڵاتی خۆی باشکرد لە ئەندەلوس، سوپای بۆ نارد و میرنشینەکەی بەھێز کرد، چەند پڕۆژەیەکی لە ئیشبیلییە دامەزرند وەک بنیاتنانی بینای قەنتەڕە لەسەر ڕووباری دۆڵی گەورە، ومزگەوتی ئیشبلییەی گەورە ساڵی ١١٧٢ز، پاشان مەنسووڕی کوڕی منارە گەورەکەی دروست کرد ساڵی ١١٨٨ز، ھەتا ئێستا ئەم منارەیە ماوە و ناسراوە بە (لا خیرا لدا) و بەرزییەکەی دەگاتە ٩٦ مەتر، و لە یەکێک لە غەزووەکانیدا لە ئەندەلوس ساڵی ١١٨٣ز تیرێکی بەرکەوت و بە پێکراوی گەڕایەوە مەڕاکیش و وەفاتی کرد پێی.
بڵاوبوونوەی موەحیدەکان
[دەستکاری]دەوڵەتە گەیشتە بەرزترین ئاستی لە سەردەمی یوسفی کوڕی عەبدول موئمین کە پێشتر باسکرا پاشان لە سەردەمی مەنسووڕی کوڕی کە ئیشی کرد لەسەر ڕاپەڕینی زانستی و ڕۆشنبیری مەغریب و ئەندەلوس، و سەرکردەیەکی وریا و سیاسییەکی لێھاتوو بوو توانی ڕیکەوتن ببەستێت لەگەڵ شانشینی قشتاڵە، بەڵام ڕێکەوتنەکەیان شکاند و ناچار بوو بجەنگێت لەگەڵیان لە شەڕی ئاراک لە ساڵی ١١٩٥ز کە موەحیدون سەرکەوتنیان ھینا بەسەر پاشا مەسیحییەکان، ھەروەک چەند بینای نوێی دامەزراند و ھانی ڕۆشنبیری دا، و لە سەردەمی ناسڕدا (محەممەدی کوڕی مەنسووڕ) دا دەستگیرا بەسەر چەند شۆڕشێکی ئەفریقادا، و لە دوای شەڕی ئاراک ئاگربەستیان بەست لەگەڵ پاشاکانی قشتاڵە، کە پاشای قشتاڵە ئەم دەرفەتەی قۆستۆوە بۆ بەھێز کردنی وڵاتەکەی و ڕێکخستنی تا ھیرش بکاتەوە سەر موسڵمانان، و موەحیدون بەڕەنگاریان کردن بەڵام دواجار لە شەڕی عیقابدا تێک شکان لە ساڵی ١٢١٢ز، و لە دوای ساڵی ١٢١٣ز و دەوڵە بە خێرایی داڕوخا لەگەڵ کەوتنی ئەندەلوس بە دەستی مەسیحییەکان و تونس کەوتە دەستی حەفسییەکان و جەزائیر کەوتە دەستی زەیانییەکان، و لە ساڵی ١٢٤٤ و کەوتنە ژێر ھەڵمەتی مەڕینییەکان، و کۆنتڕۆڵی مەغریبیان لە دەستدا و کۆتاییان پێھات ساڵی ١٢٦٩ز دوای ئەوەی مەرینییەکان بە تەواوی دەستیان بەسەرا گرتن.
فراوانبوون
[دەستکاری]
قۆناغی یەکەم؛ دەستگرتن بەسەر تلیمسان و وەھران لە مەغریبی ناوەڕاست و ئەم قۆناغە لە ساڵی ١١٤٤دا تەواو بوو.
قۆناغی دووەم؛ دەستیان گرت بەسەر وڵاتی مەغریبی دووردا بە مەڕاکیش و فاس و پاشماوەی مەغریب تا دەگاتە زەقاق کە گەرووی جەبەل تاڕیق بوو، ئەمەش تەواو بوو لە ساڵی ٥٤٢ک.
قۆناغی سێیەم؛ شوێنەکانی تری مەغریبی ناوەڕاستیان فەتح کرد و تەواو بوو بە چوونە ناو جەزائیرەوە ساڵی ١١٥٣ز.
قۆناغی چوارەم؛ دەستیان گرت بەسەر ئەفەریقا بە ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی تەڕابلس و شاری مەھدییەیان گێڕایەوە لەگەڵ دوورگەی جربە و پاشماوەی کەنارە ئەفەریقییەکان ئەمەش تەواو بوو لە ساڵی ١١٦٠، بەمە موەحیدەکان یەکەم ھێز یوون کە ھەموو مەغریب (ڕۆژاوایی) عەرەبیان یەکخست بێجگە لە برگە و لای ڕۆژھەڵاتییەوە تا سنووری میسر.
دوای نەمانی دەوڵەتەکەیان
[دەستکاری]مانەوەی موەحیدەکان جێگیر بوو لە ئەندەلوس وەک خێزان لەگەڵ ئەوەی دەوڵەتەکەیان ڕوخا، و دوای کەوتنی ئەندەلوس کۆچیان کردووە بۆ وڵاتی مەغریبی دوور، و لەو خێزانانەی تا ئێستا ماونەتەوە خێزانی عەبدەلاوی موعین ئەندەلوسییە لە فاس لە نەوەس سوڵتانەکانی موەحیدەکانن، کە خەڵکی چاکە و ئایین و پێشەوایەتین لە زلنستدا.
ھونەری بیناسازی
[دەستکاری]بیناسازی موەحیدەکان کاریگەری تەلارسازی ئەندەلوسیلەسەر دیار بوو لە دامەزراوەکانیان چەند مزگەوتێکی گەورە ماوەتەوە کە دایانمەزراند لە ڕیبات و مەڕاکیش و ئیشبیلییە وتەنمال.
لیستی فەرمانڕەواکان
[دەستکاری]| ئەندەلوس 711–1492 |
|---|
|
فهتحهكان 711–732 |
|
|
756–1039 دەوڵەتی ئەمەوی قوڕتوبە |
|
|
|
1039–1085 مەلیکە تائیفیەکان |
|
1085–1145 دەوڵەتی موڕابیتەکان |
|
|
|
1147–1238 دەوڵەتی موەحیدەکان |
|
|
|
1238–1492 غەرناتە |
|
|
| فەرمانڕەوا | ژیانی | ماوەی حوکمی |
|---|---|---|---|
| ١ | عەبدول موئمین کوڕی عەلی | width="٨%" valign="top" |
١٠٩٤–١١٦٣ || width="٨%" valign="top" | ١١٣٣–١١٦٣ | |
| ٢ | ئەبویەعقوب یوسف کوڕی عەبدول موئمین | width="٨%" valign="top" |
١١٣٨–١١٨٤ || width="٨%" valign="top" | ١١٦٣–١١٨٤ | |
| ٣ | ئەبو یوسف یەعقوب کوڕی یوسف مەنسوڕ | width="٨%" valign="top" |
١١٦٠–١١٩٩ || width="٨%" valign="top" | ١١٨٤–١١٩٩ | |
| ٤ | محەمەد ناسڕ کوڕی یەغقوب کوڕی یوسف | width="٨%" valign="top" |
.... -١٢١٣ || width="٨%" valign="top" | ١١٩٩–١٢١٣ | |
| ٥ | یوسف موستەنسیر | width="٨%" valign="top" |
.... -.... || width="٨%" valign="top" | ١٢١٣–١٢٢٤ | |
| ٦ | عەبدول واحید واحید | width="٨%" valign="top" |
.... -.... || width="٨%" valign="top" | ١٢٢٤–١٢٢٤ | |
| ٧ | محەمەد عادل | width="٨%" valign="top" |
.... -.... || width="٨%" valign="top" | ١٢٢٤–١٢٢٧ | |
| ٨ | یەحیا موعتەسیم | width="٨%" valign="top" |
.... -.... || width="٨%" valign="top" | ١٢٢٧–١٢٣٠ | |
| ٩ | ئیدریس مەئمون | width="٨%" valign="top" |
.... -.... || width="٨%" valign="top" | ١٢٢٧–١٢٣٢ | |
| ١٠ | عەبدول واحید ڕەشید | width="٨%" valign="top" |
.... -.... || width="٨%" valign="top" | ١٢٣٢–١٢٤٢ | |
| ١١ | عەلی سەعید | width="٨%" valign="top" |
.... -.... || width="٨%" valign="top" | ١٢٤٢–١٢٤٨ | |
| ١٢ | عومەر موڕتەزا | width="٨%" valign="top" |
.... -.... || width="٨%" valign="top" | ١٢٤٨–١٢٦٦ | |
| ١٣ | ئیدریس واسیق دەبوس | width="٨%" valikj;jhjhjh,gn="top" |
.... -.... || width="٨%" valign="top" | ١٢٦٦–١٢٦٩ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی مێژووی ئیسلام
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ئەفریقا
- دەروازەی مەغریب
- دەروازەی ئیسپانیا
- دەروازەی پورتوگال
