دەریای مردوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زەریای مردوو
Dead Sea by David Shankbone.jpg
بەشێکە لەJordan Rift Valley
Basin countryئیسرائیل، ئوردن
وڵاتئوردن، ئیسرائیل، Palestinian National Authority
دابەشکاریی کارگێڕیئیسرائیل، ئوردن، دەوڵەتی فەلەستین
پۆتانی شوێن٣١°٣١′١٥″N ٣٥°٢٩′٤″E
بەرزی لە ئاستی دەریا−٤٣٧±١ مەتر
ڕووبەر٦٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map

پۆتانەکان: 31°20′N 35°30′E / 31.333°N 35.500°E / 31.333; 35.500

وێنەیەک لە دەریای مردوو کە لە کەنارەوە گیراوە

دەریای مردوو (بە عەرەبی: البحر الميت‎، بە زمانی عیبری: יָם הַ‏‏מֶּ‏‏לַ‏ח)، کە ھەروەھا بە دەریای خوێ -ش ناسرواە، دەریاچەیەکە لەنێوان ئوردن و ئیسرائیلدا ھەڵکەوتووە. ڕووی ئەم دەریاچەیە و کەنارەکانی ٤٢٢ مەتر لە ئاستی دەریا نزمترن و بەم بۆنەوە وەکوو نەویترین وشکانییەکانی ڕووی زەوی دێنە ئەژمار. دەریای مردوو ٣٧٨ مەتر قووڵە و بە ٣٣،٧% سوێرییەوە سوێرترین کۆمای ئاوییە لە جیھاندا. ئاوەکەی ئەوەندە سوێرە کە ژیان تێیدا بۆ زۆربەی گیانداران ئەستەم و دەستنەداوە، ھەر بۆیە بە "مردوو" ناو نراوە. ئەڵبەت بەتەواوی مردوو نییە، جۆرە باکتریاگەلێک ھەن کە دەتوانن لەو ئاوەدا بژین. ھەروەھا سوێریی ئاوەکە وای لێ دەکا لە ئاوی تازە قورستر بێ و مرۆڤ بەئاسانی و بەبێ ھەوڵی زۆر بتوانێ بەسەر ئاوەکەدا پاڵ کەوێ. ئەم تایبەتمەندییەی ھەر ساڵە گەشتیاران لە سەرانسەری جیھانەوە بۆ سەیرانی دەریای مردوو ڕادەکێشێ.[١][٢]

وێنەیەک لە دەریای مردوو کە لە ئاسمانەوە گیراوە و شوێنی ھەڵکەوتنی نیشان دەدا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Dead Sea". ar.visitjordan.com. Retrieved 2021-08-29.
  2. ^ "http://tourism.ps/%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%82%D8%A7%D8%B5%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%AD%D9%8A%D8%A9/%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%AD%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%8A%D8%AA/". tourism.ps. Retrieved 2021-08-29. {{cite web}}: External link in |title= (help) ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.