مەدینە
مەدینە
المدینة المنورة | |
|---|---|
| وڵات | |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | ١٬٣٠٠٬٠٠٠ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | عەرەبی |
| • ئایین | ئیسلام |
مەدینە (بە عەرەبی:المدینة المنورة)یەکێک لە شارەکانی عەرەبستانی سعوودیە کە لە ناوچەی حیجاز ھەڵکەوتووە کەتیایدا ئیسلام پەرەی سەندوە و گەشەی کردوە و بڵاو بووەتەوە، و شاری مەدینە بە یەکەم پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی دادەنرێت،[١] شاری مەدینە نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە شاری مەککەوە دوورە.[٢]
ناوی مەدینە
[دەستکاری]پێش ١٦٠٠ ساڵ لەھاتنی پێغەمبەری ئیسلام ناوی ئەم شارە یەسریب بوو کەبەمانای مانگا دێت، بەڵام دواتر کە پێغەمبەری ئیسلام گەیشت بە مەدینە ناوەکەی گۆڕی بۆ مەدینەی مونەوەر کەبەمانای شاری درەوشاوە دێت.[٣]
ئایینی کۆن و نوێ لە مەدینە
[دەستکاری]شاری مەدینە لەکۆندا زۆر لە بیرووباوەڕی لە خۆ گرتبوو لەوانە بتپەرستی و بێ باوەڕی لە ئایین یان پەیڕەوکردنی ئایینی یەھوودییەت بەڵام دوای ھاتنی ئیسلام بۆ شار و گرتنی دەسەڵات لەلایەن ئیسلامییەکانەوە چەند یاسایەک دەرچوو بۆ گشت بیرو باوەڕەکان کە ئەوان پشتگیریان لێ دەکەن و دەیانپارێزن دواتر کۆمەڵەی یەھوودییەکان سەرپێچی یاساکانیان کرد بەمەش دوورخرانەوە لە شاری مەدینە، لە ئێستادا مەدینە شارێکە زۆرینەی دانیشتووانی پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەکەن.
ڕووی گەشتیاری و ئابووری
[دەستکاری]گرینگی مەدینە لەوەدایا کە مزگەوتی پێغەمبەری تێدایە و ھەروەھا بەوەی مەدینە یەکەم پایتەختی دەوڵەتی ئیسلام بوو بووەتە شارێکی گرنگ لەلایەن موسڵمانانی ئێستا و ڕابردوو و ساڵانە بە چەندەھا موسڵمان سەردان شارەکە دەکەن بەمەبەستی گەیاندنی حەج و عەمرە، ئەمەش بە یەکێ لە بنچینەکانی داھاتی شاری مەدینە دادەنرێت.

شوێنەوارە گرینگەکانی شاری مەدینە
[دەستکاری]چیاکانی شاری مەدینە
[دەستکاری]شاری مەدینە چەند شاخێکی تیایە لەوانە:
- چیای ئوحود
- چیای وەرقان
- چیای سلع
- چیای ڕەمایە
- چیای ذیاب
مزگەوتەکانی شاری مەدینە
[دەستکاری]- مزگەوتی پێغەمبەر
- مزگەوتی قوبا
- مزگەوتی قیبلەتەین
- مزگەوتی فەتح
- مزگەوتی عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب
- مزگەوتی دوو خەلیفە
- مزگەوتی غەمامە
- مزگەوتی سەقیا
- مزگەوتی ئەبووبەکری سدیق
- مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب
- مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان
- مزگەوتی بیلالی حەبەشی
- مزگەوتی عەنبەرییە
- مزگەوتی بەنی ئەنیف
- مزگەوتی عتبان بن مالک
- مزگەوتی جومعە
- مزگەوتی ئیجابە
- مزگەوتی دوو شێخ
- مزگەوتی ئەبی زەڕ
- مزگەوتی بەنی دینار
- مزگەوتی سەبق
- مزگەوتی فەسح
- مزگەوتی ڕایە
- مزگەوتی سەلمانی فارسی
- مزگەوتی میقات
- مزگەوتی دوو منارە
گۆڕستانی بەقیع
[دەستکاری]
گۆڕستانی بەقیع کۆنترین و یەکەم گۆڕستانی ئیسلامی مەدینەیە لە ناوچەی حیجازی ئێستای سعودیە. دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی مزگەوتی پێغەمبەر کە گۆڕی نزیکەی دە ھەزار صەحابە و بەشێک لە بنەماڵە و ھاوڕێکانی پێغەمبەری محەممەدی تێدایە. ھەروەھا بە باقی غەرقەد ناسراوە. زەمینەکان گرنگییەکی زۆری ھەیە بۆ موسڵمانان، شوێنی پشوودانی زۆرێک لە خزم و ھاوەڵەکانی محەممەدە، بەمەش وەک یەکێک لە دوو پیرۆزترین گۆڕستان لە نەریتی ئیسلامیدا دیاری دەکرێت. زۆرێک لە گێڕانەوەکان باس لەوە دەکەن کە پێغەمبەر ھەر جارێک بەسەردا تێپەڕیوە نوێژێکی دەرکردووە؛ و لەئێستا و ڕابردوودا ئەو کەسانەی لە مەدینە کۆچی دوایی دەکەن لەم گۆڕسانە دەنێژرێن وەک ڕێزێک بۆیان.
بیرەکانی شاری مەدینەی مونەوەر
[دەستکاری]- بیری عوسمانی کوڕی عەفان
- بیری خاتەم
- بیری بیزاعە
- بیری غەرس
- بیری عەروە
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «المدینة المنورة». Elaf Hotels Company (بە عەرەبی). لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «المرصد الحضری لمنطقة المدینة المنورة | عن المرصد الحضری». muo.mda.gov.sa. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ والعمرة، وزارة الحج. «وزارة الحج والعمرة». www.haj.gov.sa (بە عەرەبی). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- دەروازەی عەرەبستانی سعوودی
- دەروازەی مەدینە
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی محەممەد