بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زانستی تەفسیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانستی تەفسیر
لقیوێژەی ئیسلامی، exegesis، زانستی قورئان
بوارەکانی خوێندنقورئان
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://islam.stackexchange.com/tags/tafseer
پێڕستکتێبەکانی تەفسیر

زانستی تەفسیر (بە عەرەبی: علم التفسیر)، یەکێکە لە زانستە ئیسلامییەکان کە تایبەتە بە شیکردنەوەی قورئانی پیرۆز لە ھەردوو مەزھەبی سوننە و شیعە ھەیە.

پێناسە

[دەستکاری]

لە زمان دا

[دەستکاری]

التفسیر: واتە ئاشکراکردن و شیکردنەوە و ڕاڤەکردن

تەفسیری قورئانی پیرۆز: شیکردنەوەی ماناکانی، و ئاشکراکردنی دابەزینی و ئیعجازەکانی، و ڕاڤەکردنی ئایەتەکانی لە ھۆیەکانی دابەزینی و عەقیدەکان و حوکم و حوکمەکان.[١]

لە زاراوەدا

[دەستکاری]

زانستێکە کە بریتییە لە تێگەیشتنی کتێبی خودا کە لەسەر پێغەمبەرەکەیدا دای بەزاندوە (محەممەد صل اللە علییە وسلم) و ئاشکراکردنی ماناکانی و دەرھێنانی حوکمە شەرعییەکان.[٢]

حوکمی فێربوونی

[دەستکاری]

زانایان لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون کە فێربوونی «فەرز کیفایە»یە، و یەکێکە لە گرنگترین زانستە شەرعییەکان.[٣]

تەفسیرە بەناوبانگەکان

[دەستکاری]

ئەمانەی خوارەوە ھەندێک لە بەناوبانگترین تەفسیرەکانی ئەھلی سوننە و جەماعەتن:

  • تفسیر جامع البیان فی تفسیر القران ناسراو بە تەفسیری تەبەریی —— (الطبری)
  • تفسیر تأویلات أھل السنة —— (أبوو منصور الماتریدی)
  • التفسیر الکبیر—— (الطبرانی)
  • الکشاف —— (الزمخشری)
  • المحرر الوجیز فی تفسیر کتاب العزیز —— (إبن عطیة الأندلسی)
  • الکبیر او مفاتیح الغیب —— (فخر الدین الرازی)
  • الجامع لأحکام القرآن —— (القرطبی)
  • أنوار التنزیل و أسرار التأویل —— (ناصر الدین البیضاوی)
  • القرآن الکریم —— ئیبن کەسیر
  • الجلالین —— (جلال الدین المحلی و جلال الدین السیوطی).[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]