ئەھلولبەیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەھلولبەیت ئاماژەیە بۆ بنەماڵەی پێغەمبەر محەممەد، بەڵام ئەم زاراوەیە لە سوننەشدا درێژکراوەتەوە بۆ ئەوەی ھەموو نەوەکانی بەنی ھاشم (خێلی محەممەد) و تەنانەت بۆ ھەموو موسڵمانانیش بگرێتەوە. لە شیعەدا ئەو دەستەواژەیە تەنیا بۆ محەممەد سنووردارە و فاتیمەی کچەکەی و عەلی ئامۆزا و زاوای و دوو کوڕەکەیان بە ناوەکانی حەسەن و حوسێن. بۆچوونێکی باوی سوننە خێزانەکانی پێغەمبەر محەممەد بۆ ئەو پێنج کەسە زیاد دەکات.[١]

و لە نێو قورئانیش ئاماژەی پێکراوە لە ئایەتی سی و سێیەمی سورەتی ئەحزابدا ھاتووە، کە بۆ دایکانی ئیمانداران دابەزیوە، ئایەتێک کە بە ئایەتی پاککردنەوە ناسرا.[قورئانی پیرۆز ١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Amir-Moezzi, Mohammad Ali (2014-06-01), "Ghadīr Khumm", Encyclopaedia of Islam, THREE (بە ئینگلیزی), Brill, retrieved 2022-10-11
  1. ^ وَقَرْنَ فِى بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ ٱلْأُولَىٰ وَأَقِمْنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعْنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجْسَ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا (الأحزاب: ٣٣) {سفوری‌و دەرخستنی جوانی بۆ پیاوانی نامەحرەم پیشەی ژنانی سەردەمی نەزانی‌و نەفامی بووە!}{{ھن}} [وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ] وه له ماڵه‌كانی خۆتاندا جێگیرو نیشته‌جێ بن و بۆ جگه له پێویستى مه‌چنه ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ نوێژكردنى جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و ته‌راویح باشتر وایه‌و خێرى زیاتره ئافره‌ت له ماڵى خۆى نوێژ بكات و ده‌رنه‌چێت [وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى] وه وه‌كو ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌زانی و نه‌فامى پێشوو جوانی خۆتان بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م ده‌رمه‌خه‌ن، (كه‌واته سفورى و خۆدانه‌پۆشین و ده‌رخستنى جوانى پێشكه‌وتن نیه به‌ڵكو پیشه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامى بووه له پێش ئیسلامدا) [وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ] وه نوێژه‌كانتان بكه‌ن به روكن و واجبات و خشوعه‌وه [وَآتِينَ الزَّكَاةَ] وه زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ] وه گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن{{ھن}}{خانەوادەی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - كێن؟}{{ھن}} [إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا (33)] ئه‌ی خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ هه‌ر شتێك كه خراپه‌و تاوان بێ له ئێوه‌ی دوور بخاته‌وه وه به ته‌واوی پاكتان بكاته‌وه له هه‌موو تاوان و پیسی و خراپه‌كاریه‌ك، مه‌به‌ست پێی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - ئال وبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم -، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌م ئایه‌ته تایبه‌ت له‌سه‌ر خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زى)، چونكه ئایه‌ته‌كانى پێشترو دواتریش هه‌ر باسی ئه‌وانه، وه (عیكریمه) له بازاڕدا بانگى ده‌كردو ده‌یووت: ئه‌م ئایه‌ته تایبه‌ت له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زیوه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وان مه‌به‌ست نین، چونكه عائیشه ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌یانیانێكى له ماڵ ده‌رچوو پۆشاكێكى له‌به‌ردا بوو له مووى ره‌ش دروستكرا بوو، (ئیمامى حه‌سه‌ن) هات و خستییه ژێرێوه، پاشان (ئیمامى حوسێن) هات و خستییه ژێرێوه، پاشان (فاتیمه) هات و خستییه ژێرێوه، پاشان (ئیمامى عه‌لى) هات و خستییه ژێرێوه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ى به‌سه‌ردا خوێندنه‌وه، (كه‌واته خێزانه‌كان و خانه‌واده‌و ئال و به‌یتى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌گرێته‌وه)