ئاگر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاگر
لقیدیاردەی فیزیکی، سووتان
بەکارھێنانroasting، cooking
ھۆکارسووتان
دەبێتە ھۆکاریوزەی گەرمی
Immediate cause ofburn، گەرمی، خۆڵەمێش

ئاگر بریتییە لە کارلێکێکی کیمیایی، کە ھەریەکە لە ڕووناکی و گەرمی پەیدا دەکات. پلەی گەرمیی ئاگر زۆر بەرزە. ماددەکان لە پلەیەکی گەرمی دیاریکراودا دوای لەباربوونی بارودۆخی گونجاو (ھەبوونی ئۆکسجین) گڕ دەگرن، ئەم پلەیەش لە ماددەیەکەوە بۆ ماددەیەکی دیکە دەگۆڕێت. هەروەها ئاگر سوتانی خێرای ئەو مادانەیە کە توانای سوتانیان هەیە و گەرمیەکەیان پەرەدەسێنێت و بڵێسەی لەگەڵدا دەبێت، یەکێکە لە ڕەگەزە سەرەکی و پێویستیەکانی ڕەگەزی مرۆڤ، کە زانین و تێگەیشتنی بۆ دروستبونی ئاگر و ئەو هۆیانەی کە دەبنە هۆی پەیدابونی وایکرد بتوانێت ئاگر بەکاربهێنێت و مرۆڤ بگەیەنێتە سەر ڕێگای بەرەو شارستانیەت.

نابێت ھەرگیز کەسێک دەست لە ئاگر بدات، چونکە نزیک بوونەوە لە ئاگر دەبێتە ھۆی سووتان. ئاگر لە زۆربەی بوارەکان بەکاردێت، ھەروەک بۆ چێشتلێنان کە ھەموو ڕۆژێک پێویستمان پێی دەبێت.

سروشتی ئاگر

١-ڕوناکی ٢-گەرمی ٣-ڕەنگ ٤-دوکەڵ ٥-شێوە ٦-پچڕپچڕی ٧-گەرمی جیاواز ٨-بۆن ٩-دەنگ ١٠-بینین ١١-بەرزی و نزمی ١٢-کشان ١٣-یەک ڕوی ١٤-گۆڕینی شێوە ١٥-کات ١٦-سوتەمەنی ١٧-گواستنەوە ١٨ڕوبەر ١٩-دوری و نزیکی ٢٠-بەهێزی و لاوازی ٢١-دەرکردنی پێکهاتەی جیاواز ٢٢-حەزکردن بە گەورەبون بە خێرای ٢٣-ڕویەکی تیژ ٢٤-بەرەو سەرەوە بەرزدەبێتەوە ٢٥- ڕەنگی مادەکان دەگۆڕێت بۆ ڕەش....دیکە

سەرچاوەکان[دەستکاری]