فەرموودە
فەرموودە | |
---|---|
![]() | |
لقی | written work |
خوێندنەوەی ئای پی ئەی | ħa.diːθ |
کەسێکی دیار | محەممەد |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | فەرموودەناسی |
بەڕێوەدەبرێت لەلایەن | WikiProject Hadith |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://islam.stackexchange.com/tags/hadith |
بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
ئیسلام |
---|
![]() |
فەرموودە، بریتییە لەوتەکانی پێغەمبەر محەممەد (د. خ) لەگەڵ کردار و ئەو ڕووداوانەی بێدەنگ بووە لەسەری و تایبەتمەندی و ژیاننامە و ھەواڵ، یاخود بەوە دەوترێت کە دەدرێتە پاڵ پێغەمبەر لە وتە و کردار و ڕووداوەکانی کە بێدەنگ بووە لێت، یان خوو و ڕەوشت و ھەڵسووکەوتی.
زانستی فەرموودە
[دەستکاری]نەتەوەی ئیسلامی لە دوای قورئان گرنگییان داوە بە فەرموودەکانی پیغەمبەر بەوەی سوننەتی پێغەمبەر بووە بە پایەی دووەم لە ئیسلامدا، و زانایان ھەر لە ساڵەکانی سەرەتای ھاتنی ئیسلامەوە و بە درێژایی سەردەم و ماوەکان ئیشیان لەسەر زانستی فەرموودە کردووە ئیشکردنێکی بەردەوام و یەکلایی.
ھەندێک جار فەرموودەکانیان لەبەرکردووە یان نووسیویانەتەوە یان ھانی خەڵکیان داوە بۆ لەبەرکردنی، یان پۆڵێن و دابەشیان کردوون یان بنەما و بنەڕەتییان داناوە لە قبوڵکردنی فەرموودەکان، لەبەرئەوە زانستی فەرموودە چەندین دانراو و بابەتی زۆری لەسەر دانراوە.
کتێبەکانی فەرموودە
[دەستکاری]لای سوننە
[دەستکاری]سوننە حەوت کتێبییان ھەیە کە بە شێوەیەکی گشتی پشتی پێ دەبەستن لە فەرموودەدا وەک لەو خشتەیەی خوارەوەدا خراونەتە ڕوو، ھەروەھا چەندین کتێب تریان ھەیە ھاوکات لەکەڵ کۆمەڵێک موسنەد وەک موسنەدی ئیمام ئەحمەد کە پشتیان پێ دەبەستن لە فەرموودەدا.
ناو | دانەر | قەبارە |
سەحیحی بوخاری | بوخاری (٨٧٠) | ٧١٦٧ فەرموودە |
سەحیحی موسلیم | موسلیم (٨٧٥) | ٥٥٠٥ فەرموودە |
سونەنی ئەبوداوود | ئەبوداوود (٨٨٨) | ٥٢٧٤ فەرموودە |
سونەنی ترمزی | ترمزی (٨٩٢) | ٣٩٥٦ فەرموودە |
سونەنی نەسائی | نەسائی (٩١٥) | ٥٧٥٤ فەرموودە |
سونەنی ئیبن ماجە | ئیبن ماجە (٨٨٦) | ٤٣٤١ فەرموودە |
سونەنی دارەقوتنی | دارەقوتنی (٩٩٥) | ٤٧٣٣ فەرموودە |
سونەنی بەیھقی | بەیھقی (١٠٦٦) | ٢١٦٠١ فەرموودە |
لای شیعە
[دەستکاری]کتێبەکانی فەرموودەی شیعە جیاوازە لەوانەی سوننە، و فەرموودەکان لای شیعە بە تەنھا ناگەڕێنەوە بۆ پێغەمبەر (د. خ) بەڵکو دەشگەڕێندرێنەوە بۆ دوازدە ئیمامەکە، لەبەرئەوە ھاوەڵی ئیمامەکانیان جێگەیەکی تایبەتییان ھەیە لای شیعە و بە باشتریان دەزانن لە ھەندێک ھاوەڵەکان. ھۆی ئەمەش ئەوەیە کە شیعە وای دەبینن کە دوازدە ئیمامەکە سوننەتی پێغەمبەرییان لەبەر بووە.
لای ئیبازی
[دەستکاری]ھەروەھا ئیبازییەکان موسنەدێکییان ھەیە کە بە پلەی یەکەم پشتی پی دەبەستن ئەویش موسنەدی ڕەبیع کوری حەبیبە، ھەروەھا پشت دەبەستن بە سەحیحی بوخاری و کتێبی فەرموودەکانی تری سوننە.
فەرموودەی قودسی
[دەستکاری]بەو وتە و فەرمایشتانە دەووترێت کەوا پێغەمبەری محەممەد دەیداتە پاڵ پەروەردگار، ھەروەھا بۆیە بە فەرموودە ناوبراوە چونکە پێغەمبەر دەیگێڕێتەوە لەخواوەندەوە ھەروەک چۆن فەرموودە دەگێڕدرێتەوە، زانایانیش سەبارەت بەفەرموودەی قودسی دوو ڕایان ھەیە:
- فەرموودەی قودسی وتەی پەروەردگارە پێغەمبەر بەتەنیا گێڕانەوەی لەسەرە.
- وتەکانی وەک فەرموودەکانی پێغەمبەری وایە بەڵام واتا و ماناکەی لەلایەن خواوەیە خراوەتە نێو دڵی پیغەمبەرەکەی.
جیاوازی نێوان فەرموودەی قودسی و قورئان
[دەستکاری]- فەرموودە قودسییەکان دەستەواژەکانی لەلایەن پێغەمبەر محەممەدەوەیە (د. خ) بەپێی ڕای ھەندێک، بەڵام واتاکەی لەلایەن خواوەیە لەرێگەی خەو یا خستنە نێو دڵ یاخود نیگایەکی دیار و ئاشکرا.
بەڵام قورئان دەستەواژە و واتاکەی لەلایەن خواوەیە بەنیگایەکی دیارو ئاشکرا، بەواتایەکی دیکە لەحاڵی بێداریدا خوا بۆی دابەزاندووە نەک لەخەودا یاخود خستبێتییە نێو دڵییەوە.
- ھەروەھا گێڕانەوەی فەرموودە قودسییەکان گونجاوە گێڕانەوەی بەچەشنێ واتا بگەیەنێ، بەڵام قورئان یاساغە بەچەشنی واتا بگێڕدرێتەوە.
- فەرموودە قودسییەکان خوێندنەوەیان لەکاتی نوێژدا ناخوێنرێتەوە بەڵام قورئانی پیرۆز دەخوێنرێتەوە لەنوێژ و بەندایەتی پێوە دەکرێ.
جیاوازی نێوان فەرموودەکانی پێغەمبەر لەگەڵ فەرموودەی قودسیدا
[دەستکاری]فەرموودەی قودسی ماناکەی لەلایەن خوداوەیە بەچەشنی کەوا پێغەمبەر محەممەد دەیداتە پاڵ پەروەدگار.
بەڵام فەرموودەی پێغەمبەر بەوچەشنە نییە و تێیدایە بەراوبۆچوونی پێغەمبەر گوتراوە یاخود لەمیانەی وردبوونەوە لەراستییەکانی گەردوونەوە سەری گرتوە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەوتەی خوا نییە، ھەروەھا لەنێو فەرموودەکانی پێغەمبەریشدا ھەیە لەرێگەی نیگاوە بەپێغەمبەر ڕاگەیەندراوە و پێغەمبەری خوا بەوتەی خۆی ڕوونی کردوەتەوە ھەرچەندە ئەم بەشەیان لەلایەن خواوەیە وەک ئەوەی خستبێتییە دڵی یان فێری کردبێت بەڵام بەوتەی پێغەمبەر دەربڕاوە بۆیە دەدرێتە پاڵ پێغەمبەر، بەھەردوو جۆرەکەشیان دەگوترێت فەرموودەی پێغەمبەر بەھۆی ناوەکەیەوە کەلەسەری گیرساوەتەوە.
گێرانەوەی فەرموودە
[دەستکاری]زۆر لە کەسایییەتییەکان زیاتر لە ١٠٠٠ فەرموودەی پێغەمبەرییان گێڕاوەتەوە، لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەر ئەوانەی زیاتر لە ١٠٠٠ فەرموودەیان گێڕاوەتەوە، ئەمانەی خوارەوەن؛
- ئەبوھورەیرە
- عەبدوڵڵا کوڕی عومەر کوڕی خەتتاب
- ئەنەس کوڕی مالیک
- عائیشە کچی ئەبووبەکر
- عەبدوڵڵا کوڕی عەبباس
- جابر کوڕی عەبدوڵڵا
- ئەبووسەعیدی خدری
ئەوانەی لە شوێنکەوتووەکان بە زۆر گێرانەوەی فەرموودە ناسراون، ئەمانەی خوارەوەن؛
- ئیمام ئیبن شەھاب زەھری
- ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل
- ئیمام مالیک کوڕی ئەنەس
- ئیمام بوخاری
- ئیمامی موسلیم
- ئیمامی ئەبوداوود
- ئیمامی ترمزی
- ئیمامی نەسائی
- ئیمامی ئیبن ماجە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- سەنتەری سەڵاحەدین
- سایتی لێکۆڵینەوەی فەرموودە
- فەرموودەی پیرۆز
- سایتی لێکۆڵینەوەی فەرموودە
- فەرھەنگێکی تەواو بۆ لێکۆڵینەوەی فەرموودە
- فەرھەنگی فەرموودەی ئەلکترۆنی
- بۆ گەڕان بە دوای فەرموودە ١٦ی شوباتی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- فەرموودەی پێغەمبەر ١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.