یووسف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یووسف
بە عیبری: יוסף
شوێنی ناشتنJoseph's Tomb، مزگەوتی ئیبراھیمی
باوکیەعقووب
دایکRachel
ھاوسەرAsenath ( Zulaikha )
منداڵManasseh، Ephraim
زمانەکانی ئاخاوتنCanaanite
پیشەdream interpreter، civil servant
پۆستەکانپێغەمبەر، Vizier
دانیشتوویHebron valley، میسری کۆن، Judea
نەژادبەنی ئیسرائیل
Social classificationenslaved person
ئایینبێ نرخ
ڕۆژی جەژن٤ی ئەیلوول
خاوەنیcoat of many colors

یووسف (بە عیبری:יוֹסֵף) یەکێکە لە کەسایەتییەکانی سەرەتای بەدیھێنان لە تاناخ. بەپێی گێڕانەوەی سەرەتای ژیان، لە دەرباری میسردا گەیشتە ئاستێکی بەرزی دەسەڵات و لە کاتی برسێتیدا سەرکردایەتی ئەو وڵاتەی کرد؛ بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی تر ئەم بانگەشەیەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بەپێی سەرەتای ژیان یووسف کوڕی ڕەحیل و یەعقووب (ئیسرائیل) بووە. لە تەمەنی ھەرزەکاریدا خەونی ئەوەی دەبینی کە لە داھاتوودا دەبێتە گەورە. یووسف کارە خراپەکانی براکانی بۆ باوکیان دەگێڕێتەوە و بەو ھۆیەشەوە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵیاندا نەبووە. کاتێک یەعقووب ناردی بۆ لای براکانی، بینیان و بڕیاریاندا بیکوژن، بەڵام لە کۆتاییدا فرۆشتیان بە کۆیلە. پاشان کراسە خوێناوییەکەی یووسفیان بردە لای یەعقووب و یەعقووب کە پێی وابوو یووسف مردووە، ماتەمینی بۆ گێڕا. کڕیارانی یووسف بردیان بۆ میسر و وەک کۆیلەیەک فرۆشتیان بە پۆتیفار، سەرۆکی پاسەوانەکانی فیرعەون. لەوێ توانی متمانەی ئاغاکەی بەدەست بھێنێت، بەڵام دوای ماوەیەک ژنی پۆتفار تۆمەتباری کرد بەوەی کە بەنیازە دەستدرێژی بکاتە سەری و لە ئەنجامدا یووسف زیندانی کرا.

لە زینداندا یووسف خەونی دوو خزمەتکاری فیرعەونی لێکدەداتەوە و بەپێی پێشبینیەکەی یەکێک لە خزمەتکارەکان ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی پێشووی، بەڵام ئەو داوای یووسفی لەبیرکردووە کە داوای لێبوردن لە فیرعەون بکات. بەڵام دوای چەند ساڵێک کە فیرعەون خەونێکی بینی، بیری ھێنایەوە و یووسف بردیانە دادگا. بە فیرعەونی وت حەوت ساڵ زۆری و حەوت ساڵ برسێتی دێت. فیرعەون یووسف بە پیاوێکی ژیر دۆزیەوە و کردی بە بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی برسێتی. لە کاتی برسێتیدا براکانی یووسف چوونە میسر و دوای چەند دیدارێک، یەکتریان ناسی. پاشان یووسف فەرمانی بە براکانی کرد کە ھەموو ئەندامانی خێزانەکە بھێنن بۆ میسر و دواجار یووسف و یەعقووب دوای ٢٢ ساڵ جارێکی تر یەکتریان ناسیەوە. ماوەیەک دواتر یەعقووب لە میسر کۆچی دوایی کرد. یووسف ٥٤ ساڵ دوای ئەو ژیاوە و لە کاتی مردنیدا وەسیەتنامەی بۆ ئیسرائیلییەکان کردووە کە کاتێک میسریان بەجێھێشتووە، تەرمەکەی لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ خاکی بەڵێندراو.

بە گوتەی توێژەران، چیرۆکی یووسف ھیچ بنەمایەکی مێژوویی نییە. لە بەڵگەنامەکانی میسری ھەزارەی دووەم و سێیەمی پێش زایین، ھیچ باسێک لە یووسف و چیرۆکەکانی تری ئیسرائیلییەکان لە میسردا نەکراوە، وەک چیرۆکی مووسا. ھەروەھا نموونەیەکی ھاوشێوە لە ھیچ بەشێکی مێژووی میسری کۆندا نییە کە مرۆڤێک لە کۆیلایەتییەوە بەرەو پێگەیەکی وەھا بەرز لە ڕیزەکانی دەسەڵاتدا بەرزبێتەوە. جگە لەوەش دەبێت چیرۆکی یووسف وەک چیرۆکێک لە شێوازێکی ئەدەبیدا سەیر بکرێت کە لە ئەدەبیاتی ئیسرائیلدا لە دوای سەردەمی دیلبوونی جوولەکەکان لە بابل (سەدەی شەشەمی پێش زایین) بەناوبانگ بوو؛ ئەو شێوازەی جوولەکەکانی دەربەدەر لەلایەن فەرمانڕەوا بیانییەکانەوە خۆشەویستن و چیرۆکەکانی ئەستێر و دانیال دەرباری ئیمپراتۆریەتی ھەخامەنی نموونەی دیکەن. چیرۆکی یووسف ھاوشێوەی ھەندێک ئەفسانەی فۆلکلۆری میسرییە وەک «چیرۆکی دوو برا» و «چیرۆکی سینۆھە» کە ھەموویان پەیوەندییان بە سەدەکانی پێش نووسینی سەرەتای ژیانەوە ھەیە.

ھەروەھا یووسف بە کەسایەتییەکی گرنگ لە ئایینەکانی تری ئیبراھیمی وەک مەسیحیسەت و ئیسلام و بەھایی دادەنرێت. و لە مەتادا باسکراوە کە یووسف نجار، مێردی مریم و مریەم دایکی عیسا بوو، وەک چۆن یووسف لە میسر خەونی بینی. موسڵمانان یووسف بە پێغەمبەر دەزانن و درێژترین گێڕانەوەی قورئان بۆی تەرخانکراوە. گێڕانەوەی قورئان جیاوازی لەگەڵ تەورات ھەیە و لە ڕاستیدا ھاوشێوەی ئەو وەشانەیە کە لە ئەدەبیاتی مەسیحی سریانیدا دەبینرێن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]