بوومەلەرزە
بوومەلەرزە بە لەرزینی کتوپڕی دەریا، بن زەوی یان سەر زەوی، دەڵێن کە لە چینی دەرەوەی زەوی ڕوودەدات. زۆرینەی ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکان لەسەرەخۆن و لاوازن، بۆیە لای مرۆڤەکان بە مەترسییەکی مەزن داناندرێت. بەلام ھەندێک لە بوومەلەرزەکان دەگەنە ئەو ڕادەیە کە زەرەر و زیانێکی مەزن بە مرۆڤ و ماڵ و دەزگاکانیان بگەینن. لە بوومەلەرزەگەلی بەهێزدا تا چەند رۆژ ئۆپراسیۆنی گەڕوەدوایی و نەجات بەڕێوە دەچێت.
بەهێزیی بوومەلەرزە[دەستکاری]
بەهێزیی بوومەلەرزەیەک نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەو بوومەلەرزەیە چەندە وزەی لە خۆوە داوەتە دەرێ. بەهێزی بوومەلەرزەکان بە ئامێری ڕێختەر ئەندازە دەکرێت.
تایبەتمەندییەکانی بوومەلەرزە[دەستکاری]
یەکێ لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی بوومەلەرزە ئەو شەپۆلانەیە کە لە خۆی دەری دەکا. گرنگترینی ئەم شەپۆلانە شەپۆلی پی و شەپۆلی ئێسن.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |