فیزیا لە سەردەمی شارستانیەتی ئیسلامی
Jump to navigation
Jump to search
فیزیا لە سەردەمی شارستانیەتی ئیسلامی گرنگی دانی موسڵمانان بە فیزیا دەستی پێکرد دوای چالاکیە وەرگێڕانەکان کە کتێبی یۆنانیەکان وەرگێڕدرا لەوانە کتێبەکان و بیردۆزەکانی ئەرەستوو و ئارکیمیدز و بێجگە لەوانیش، وە یەکێک لەو ھۆکارانەی کە وای کرد لەو سەردەمە فیزیا لە گەشەکردن بێت بریتی بوو لە ھەبوونی ئامێر وەک ئیستیرلاب و ھەروەھا زانینیان بۆ میکانیک (علم الحیل)[١]. درەوشانەوەی ئاشکرا کردنی فیزیا لای موسڵمانان دەستی پێکرد لەگەڵ دەرکەوتنی ئیبن ھەیسەم کە ئۆپتیکی دامەزراند و تایبەتمەندیەکانی ڕووناکی ئاشکرا کرد گرنگترینیان ئەوە بوو کە ڕووناکی لە تەنەکانەوە دێت بۆ چاو بە پێچەوانەی ئەوەی کە فەیلەسووفە یۆنانیەکان دەیانوت.[٢] پاشان داھێنانەکان و زانست گەشەی کرد.
چەند زانایەکی موسڵمان و بەخشینەکانیان بە فیزیا[دەستکاری]
- کیندی (٨٠٣-٨٧٣) ئۆپتیک و گەردونناسی[٣].
- عەبباس بن فیرناس (٨١٠-٨٨٧) کات و فڕین.
- سابت بن قوڕڕە (٨٣٦-٩٠١) ناساندنی جووڵە و کێش و کێشکردن[٤].
- فارابی (٨٧٢-٩٥٠) گەردونناسی و توێژینەوە سەبارەت بە دەنگ و سرووشتی بۆشایی[٥].
- (السیزجی) (٩٤٥-١٠٢٤٠) ھاوسەردەمی بیروونی بووە، قسەی کردووە سەبارەت بە جووڵەی خۆر و ئیسترلابێکی درووست کرد کە پشت بە ناوەندیی خۆر دەبەستێت[٦].
- ئیبن ھەیسەم (٩٦٥-١٠٣٩) بێجگە لە کارەکانی سەبارەت بە ئۆپتیک و گەردونناسی، یاسای سرەوتنی ئاشکرا کردووە لە زانستی جووڵە (کینتیکا)
- بیروونی (٩٧٣-١٠٤٨) دانانی چەند بیرۆکەیەکی سەرەکی لە زانستی جووڵە وەک لەز (خێرابوون) و لێخشان و ھەروەھا دیاری کردنی کێشی جۆری بۆ چەند ماددەیەک[٧].
- ئیبن سینا (٩٨٠-١٠٣٧) یاسای یەکەمی جووڵە "تەنی وەستاو ھەر بە وەستاوی دەمێنێتەوە و تەنی جووڵاویش ھەر بە جووڵاوی دەمێنێتەوە تا ھێزێکی دەرەکی کاری تێ نەکات" کە دەگووترێ ئیسحاح نیوتن کردوویەتی بە ھی خۆی.[٨]
- کوڕانی مووسا لە میکانیک.
- جەزەری ١٢٢٦: لە ئەندازەی میکانیکی کە چەند داھینانێکی بەناوبانگی ھەیە لەوانە: ئامێرە خۆبزوێنەکان کە بە ئاو کاردەکەن و کاتژمێرە ئاوییەکان و ئامێری ھایدرۆلیکی و ھی تریش.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ المسلمون وتطور علم الفيزياء - قصة الإسلام Archived ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
- ^ ابن الهيثم رائد علم الضوء الحديث - إسلام ويب Archived ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.
- ^ Œuvres d'Al-Kindi, éd.
- ^ Mohammed Abattouy (2001).
- ^ Arabic and Islamic Natural Philosophy and Natural Science, Stanford Encyclopedia of Philosophy
- ^ هاينريش سوتير: Die Mathematiker und Astronomen der Araber und ihre Werke (80-81, 224, 1900).
- ^ O'Connor, John J.; Robertson, Edmund F., "Abu Arrayhan Muhammad ibn Ahmad al-Biruni", MacTutor History of Mathematics archive.
- ^ قوانين الحركة والجاذبية. Archived ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.