پایەکانی باوەڕ لە ئیسلامدا
پایەکانی باوەڕ | |
|
بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
ئیسلام |
---|
![]() |
بۆ ئەوەی مرۆڤ موسڵمان بێت پێویستە لەسەری باوەڕی بە پایەکانی باوەڕ هەبێت کە لە ئیسلامدا بە شەش پایە ناسراون؛ وەک لە قورئاندا هاتووە ؛ ﴿آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللّهِ وَمَلآئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ وَقَالُواْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ)[١] واتە؛ پێغهمبهرو ئیمانداران باوهڕیان ههیه بهوهی له لایهن پهروهردگاریانهوه هاتۆته خوارهوه، ههموویان باوهڕیان ههیه به خواو فریشتهکانی و کتێبهکانی و پێغهمبهرهکانی (دهڵێن) هیچ جۆره جیاوازیهک ناکهین له نێوان هیچ پێغهمبهرێ له پێغهمبهرهکانی خوادا.
و کاتێک لە پێغەمبەر محەمەد پرسراوە لەسەر باوەر، لە وەڵامدا فەرموویەتی؛ {أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر, وتؤمن بالقدر خيره وشره}[٢] واتە؛ باوەڕت بە خوا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی و و ڕۆژی دوایی هەبێت، هەروەها باوەڕت بە قەدەر هەبێت بە باش و خراپیەوە.
پایەکانی باوەڕ[دەستکاری]
پایەکانی باوەڕ لە ئیسلامدا ئەمانەی خوارەوەن؛
باوەربوون بە خوا[دەستکاری]

باوەربوونی تەواوە بە بوون و پەروەردگارێتی و پەرستراوی خوای تاک و بێ هاوەڵ، هەروەها باوەربوون بە ناو و سیفەتەکانی خوا دەگرێتەوە کە لە قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەردا هاتوون.
باوەڕبوون بە فریشتە[دەستکاری]
مەبەست لە باوەربوون بە فریشتە باوەربوونی تەواوە بە بوونی فریشتە و خوا دروستی کردوون لە نور (ڕوناکی)، و گوێڕایەڵی خوان و دەرناچن لە فەرمانەکانی خوا، و هەڵدەستن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خوا.
باوەربوون بە کتێبە ئاسمانیەکان[دەستکاری]
مانای ئەمەش باوەربوونە بەو کتێبانەی خوا بۆ پێغەمبەر و نێردراوەکانی خۆی ڕەوانە کردووە، ئەمانەش ئەو کتێبانە ئەگرێتەوە کە لە قورئاندا ناویان هاتبێت یان نا، لەو کتێبانەش کە لە قورئاندا ناویان هاتووە، تەورات و ئینجیل و سوحفی ئیبراهیم و زەبوور و قورئانە، تەورات بۆ موسا نێردراوە و ئینجیل بۆ عیسا و زەبوور بۆ داوود و سوحف بۆ ئیبراهیم و قورئانیش معجیزەی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدە.
باوەڕبوون بە پێغەمبەران[دەستکاری]
باوەڕبوونە بەو پێغەمبەر و نێردراوانەی خوا کە لە قورئاندا ناویان هاتووە، و هەروەها باوەڕبوون بەوەی کە پێغەمبەری تر هەن لە قورئاندا ناویان نەهاتووە، و هیچ کەس ناو و ژمارەی تەواوی پێغەمبەرەکان نازانێت خوا نەبێت.
خوا لە قورئاندا ناوی بیست و پێنج پێغەمبەری هێناوە کە ئەمانەن؛ ئادەم، نوح، ئیدریس، ساڵح ئیبراهیم، هود، لووت، یونس، ئیسماعیل، ئیسحاق، یەعقوب، یوسف، ئەیوب، شوعەیب، موسا، هاروون، یەسع، زولکەفل، داوود، زەکەریا، سولەیمان، ئیلیاس، یەحیا، عیسا و موحممەد، و پێویستە لەسەر موسڵمان باوەڕی بە پێغەمبەرایتی و پەیامەکانیان هەبێت.
باوەربوون بە ڕۆژی دوایی[دەستکاری]
باوەربوون بە هەموو ئەو باس و زانیاریانە ئەگرێتەوە کە خوا و پێغەمبەری ئیسلام دەربارەی ناو گۆڕ و زیندوو بونەوە و حەشر و لێپرسینەوە و بەهەشت و ئاگرن، و خوا هەموویانی ئامادەکردووە.
باوەربوون بە قەدەر[دەستکاری]
باوەڕبوونە بەوەی بەدیهێنەری هەموو شتێک خوایە، موسڵمانانی سونە لەو باوەڕەدان کە ھەموو شتێک نوسراوە پێش دروستبوونی بەشەر وئەمەش خوا بە تەنھا ئەیزانێت, کە ئەمەش وەکو زاراوە هەموو کردار وهەڵسوکەوتێک ئەگرێتەوە کە مرۆڤ دەسەڵاتى نەبێت بە سەریا وەک گەردەلول وبوومەلەرزە وڕووداوە هاوشێوەکانیان.