زەکات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زەکات بەخشینێکە لە ماڵی موسڵمانە داراکان بۆ نەدار و ھەژارەکان، ئەمەش فەرزە لەسەر ھەموو ئەو موسڵمانانەی لە توانایان ھەیە، ھەروەک زەکات جیاوازە لەو خێرەی کە موسڵمانان خۆبەخشانە ئەیکەن، لە عەرەبیدا لە وشەی زکا وەرگیراوە کە بە مانای زیادبوون و پاکی و بەرکەت دێت، و ناونراوە بە زەکات لەبەرئەوەی بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی ئەو ماڵەی کە زەکاتی لێ دەردەکرێت زیاد دەکات، و پاک دەبێتەوە، وئەو بڕە دیاریکراوەیە بۆ ھەژار و نەداران لە سەروەتی دەوڵەمەندەکان، و بنەمای سێیەمە لە ئەرکانەکانی ئیسلامدا.

زەکات لە شەریعەتی ئیسلامیدا[دەستکاری]

بڕێکی دیاری کراوی پارەیە خوا فەڕزی کردووە بۆ ئەوانەی کە لە [قورئان[قورئاندا]] ناویان ھێنراوە، یان بڕێکی دیاریکراوە لە پارەیەکی دیاریکراو بۆ کۆمەڵێکی دیاریکراو، و زەکات بە بڕە دەرکراوەکە ئەوترێت لە پارەکە، و زەکاتی شەرعی لە قورئان و سوننەتدا وەک خێر باسکراوە، وەک لە قورئاندا ھاتووە؛ ‏(‏خذ من أموالهم صدقة تطهرهم وتزكيهم بها وصلّ عليهم إن صلاتك سكن لهم‏)‏ ‏سورة ‏التوبة :103، واتە؛ له هه‌ندێ ماڵ و سامانی ئه‌و (ئیماندارانه‌) زه‌کات و خێر وه‌ربگره‌، چونکه ده‌بێته هۆی خاوێن کردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان و پاککردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان و دۆعای دابارینی ڕه‌حمه‌ت بکه به‌سه‌ریاندا و ئه‌گه‌ر مردیشن نوێژیان له‌سه‌ر بکه‌، چونکه به‌ڕاستی دۆعاو نوێژ کردنی تۆ مایه‌ی دڵنیایی و ئارامی‌یه بۆیان، خوایش هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه‌. و پێغەمبەری ئیسلام کاتێک موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن پێی فەرموو؛ ‏(‏ادعهم إلى شهادة أن لا إله إلا الله، وأني رسول الله، فإن هم أطاعوك لذلك فأعلمهم أن الله افترض عليهم خمس صلوات في كل يوم وليلة، فإن هم أطاعوك لذلك فأعلمهم أن الله افترض عليهم صدقة في أموالهم تؤخذ من أغنيائهم فترد على فقرائهم» واتە؛ بانگیان بکە بۆ ئەوەی شایەتی بەن هیچ خوایەک نیە بێجگە لە أللە و من نێردراوی خوام، ئنجا ئەگەر ئەوان ملکەچ بوون فێریان بکە کە لە شەو و ڕۆژێکدا پێنج نوێژیان لەسەر فەڕز کراوە، ئەگەر بۆ ئەمەش مل کەچبوون فێریان بکە کە خوا زەکاتێکی لەسەر داناون کە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت و دەدرێت بە هەژارەکانیان.

حیکمەتی زەکات[دەستکاری]

حیکمەت لە زەکات پاککردنەوەی دەروونە لە چاوچنۆکی، و لەبەرزترین پلەکانی هاریکاری کۆمەڵایەتیە، کە ئەبێتە هۆی نزیکبونەوەی کۆمەڵگە لە یەکتر و هاوکاریکردنیان هەروەک پەرستنێکی داراییە، و بە گشتی ئەتوانین لەم خاڵانەی خوارەوەدا کۆی بکەینەوە؛

  • هۆکارە بۆ بەدەستهێنانی ڕەحمەتی خوا، لە قورئاندا هاتووە، ‏(‏ورحمتي وسعت كل شيء فسأكتبها للذين يتقون ويؤتون الزكاة‏)‏ ‏سورة الأعراف :156، واتە؛ ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیم هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، جا له‌مه‌ودوا ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌م تۆمار ده‌که‌م و بڕیار ده‌ده‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌قواو پارێزکاری ده‌که‌ن و زه‌کات ده‌ده‌ن.
  • و مەرجە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی خوا، وەک لە قورئاندا هاتووە؛ ‏(‏ولينصرن الله من ينصره إن الله لقوي عزيز‏, الذين إن مكناهم في الأرض أقاموا الصلاة وآتوا الزكاة‏)‏‏سورة الحج :40- 41‏، واتە؛ سوێند بێت بێگومان خوا ئه‌و که‌سه سه‌رده‌خات که پشتگیری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ده‌کات و هه‌واڵی سه‌رخستنی ده‌دات، به‌ڕاستی خوا زۆر به‌هێز و باڵاده‌سته‌. (٤٠) ئه‌وانه‌ی که ئه‌گه‌ر پایه‌دارمان کردن له زه‌ویدا نوێژ و دروشمه‌کانی به‌چاکی ڕاده‌گرن، زه‌کاتیش به‌ته‌واوی ده‌ده‌ن،
  • و مەرجە بۆ برایەتی ئایین، ‏(‏فإن تابوا وأقاموا الصلاة وآتوا الزكاة فإخوانكم في الدين‏)‏ ‏‏سورة ‏‏التوبة :11، واتە؛ جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و په‌شیمانی ده‌ربڕن و نوێژه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رکه‌ن، ئه‌وه برای دینی ئێوه‌ن، ئێمه‌یش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که ده‌یزانن.
  • و سیفەتێکە لە سیفەتەکانی کۆمەڵگەی موسڵمان، (‏والمؤمنون والمؤمنات بعضهم أولياء بعض يأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر ويقيمون الصلاة ويؤتون الزكاة ويطيعون الله ورسوله أولئك سيرحمهم الله إن الله عزيز حكيم‏)‏ ‏‏سورة التوبة:71, واتە؛ ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیرو هاوکاری یه‌کترن (که ئه‌مه‌ش سیفه‌تیانه‌): فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتی ماڵیشیان ده‌به‌خشن و گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌دا خوا ڕه‌حمیان پێ ده‌کات و سۆزی ده‌بێت بۆیان، به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه‌.
  • و هۆکارە بۆ ئاوادانکردنەوەی ماڵەکانی خوا، ‏(‏إنما يعمر مساجد الله من آمن بالله واليوم الآخر وأقام الصلاة وآتى الزكاة ولم يخش إلا الله‏)‏ ‏سورة التوبة: 18‏،‏ واتە؛ به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه (به خواپه‌رستی و نوێکردنه‌وه‌ی) که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی (له ماڵ و سامانی) ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له خوای باڵاده‌ست،
  • و سیفەتێکە لە سیفەتەکانی ئەو باوەڕدارانەی ئەچنە بەهەشتەوە، وەک لە سورەتی (المۆمنون)دا هاتووە ‏(‏والذين هم للزكاة فاعلون‏) ‏واتە؛ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که زه‌کاتى ماڵیان ده‌رده‌که‌ن.

پایەی زەکات[دەستکاری]

کۆڵەکەکانی ئیسلام

لە سوننەتدا پایەى زەکات ڕوون کراوەتەوە، لە ئیبن عومەرەوە پێغەمبەر محەمەد فەرموویەتی؛ ‏(‏أُمرت أن أُقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله‏, وأنّ محمدًا رسول الله‏, ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة.) و لە جەریری کوڕی عەبدوڵڵاوە، پێغەمبەر فەرموویەتی؛ ‏(‏بايعت رسول الله على إقام الصلاة‏, وإيتاء الزكاة‏, والنصح لكل مسلم‏‏‏)‏ واتە، و لە ئیبن عومەرەوە پێغەمبەر فەرموویەتی؛ ‏(‏بني الإسلام على خمس‏:‏ شهادة أن لا إله إلا الله‏, وأن محمدًا رسول الله , وإقام الصلاة‏, وإيتاء الزكاة‏, وصوم رمضان، وحجالبيت لمن استطاع إليه سبيلا‏‏ ‏.‏‏)‏ واتە؛

مەرجەکان[دەستکاری]

  1. ئیسلام، زەکات لەسەر کەسانی نا موسڵمان نیە.
  2. ئەبێت لە تواناییدا بێت.
  3. ساڵێکی بەسەردا تێپەڕبووبێت، بێجگە لەوەی لە زەویەوە دەردەچێت، زەکاتی لەسەر دەبێت لە دەرکەوتنی پێگەیشتنی بەروبوومەکەوە.

ئەحکامەکانی زەکات[دەستکاری]

زەکات پێویست دەبێت لەم جۆرانەی خوارەوەدا؛

  • ئاژەڵ (وشتر و مانگا و مەڕو ماڵات و هەندێک لە زاناک دایدەنێن لەسەر ئەسپیش)
  • دەرچوو لە زەویەوە وەک دانەوێڵە و بەروبوم و چێنراوەکانی کە ئەخورێن.
  • ئاڵتون و زیو و کانزا و مادە خاوەکانیان و ئەوانەی لاون لە ئاڵوگۆڕدا وەک پارەی کاغەز و گەوهەر (زاناکان جیاوازن لە پێویست بوونی).
  • پارەی بازرگانی، بەڵام زەکات پێویست نابێت لەسەر کەلوپەڵی بەرهەمهێنان وەک بینا و ئامێر و ئوتومبێل و ئەو خاکانەی کە مەبەست لێیان فرۆشتن و بازرگانیکردن نیە پێیەوەی.
  • وپێویست نابێت تا ساڵێک بەسەریدا تێپەڕ نەبێت تەنها لە کانزاکان نەبێت کە لەگەڵ پاڵاوتنی لە خاک پێویست دەبێت و لە مادە خاوەکاندا ئەگەر بگاتە ئەو ئاستەی کە دیاریکراوە.
  • بڕێک دیاریکراوە ئەگەر لەوە کەمتر بێت زەکاتی ناکەوێت و ئەو بڕە دیاریکراوەش ئەگۆڕێت بە پێی جۆرەکە. بۆ نمونە یەکەم بڕی پارەی کاغەز کە زەکاتی لێ دەربکرێت ئەبێت بەقەد ٨٥ گرام لە ئاڵتونی تەواو بێت وئەگۆڕێت بە پێی نرخی دراوەکە, وڕێژەى زەکاتی سەروەتی کاش %٢.٥ ی ساڵانەیە بە ثیی ڕۆژمێری کۆچی.

ئەوانەی زەکاتیان پێدەدرێت[دەستکاری]

ئەو کەسانەی بەخشینى زەکات ئەیانگریتەوە وەک لە قورئاندا کراون بە هەشت پۆلەوە؛ "إنما الصدقات للفقراء والمساكين والعاملين عليها والمؤلفة قلوبهم وفى الرقاب والغارمين وفى سبيل الله وابن السبيل فريضة من الله والله عليم حكيم " سورة التوبة آية 60، واتە؛ بێگومان زه‌کات ته‌نها بۆ هه‌ژارو نه‌داران و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌کارمه‌ندن به‌سه‌ریه‌وه و به‌و موسڵمانه نوێیانه‌ی که هێشتا ئیمان جێگیر نه‌بووه له‌دڵیاندا و بۆ ئازادکردنی کۆیله‌کان و بۆ (یارمه‌تیدانی) قه‌رزداره‌کان و بۆ گه‌یاندنی ئاینی خوا (هه‌ر بوارێک که خزمه‌ت به‌بانگه‌وازی ئیسلام بکات و ئاینی خوا به‌ره‌و پێش و سه‌رکه‌وتن ببات) هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ڕێبوارانه‌ش که پاره‌یان لێ ده‌بڕێت و نه‌دار ده‌که‌ون، (دابه‌شکردنی زه‌کات به‌و شێوه‌یه‌) فه‌رزه له لایه‌ن خواوه له‌گه‌ردنی ئیمانداراندا، خواش زاناو دانایه (له سامان به‌خشین و فه‌رزکردنی زه‌کاتدا).

زەکات و ئالوبێتی پێغەمبەر[دەستکاری]

خێر زەکات) نابێت بۆ ئال بێتی پێغەمبەر محەمەد کە چەندین فەرموودە لەسەر ئەمە هاتووە، کە پێغەمبەر پرسیویەتی بۆ خواردنێک ئەگەر وتبێتیان دیاریە لیی خواردووە بەڵام ئەگەر وتبێتیان خێرە لێی نەخواردووە.

زەکات و بەختەوەری[دەستکاری]

لێکۆڵەرەوە کەنەدییەکان ئەڵێن کە کۆکردنەوەی بڕێک پارەی زۆر نابێتە هۆی بەختەوەری مرۆڤ بەڵکو ئەوەی وا دەکات کە مرۆڤ هەست بە بەختەوەری بکات بەخشینی پارەیە بەسەر کەسانی تردا، و گروپی لێکۆڵەرەوەکان لە زانکۆی برتیش کۆڵۆمبیا ئەڵێن بەخشینی هەر بڕێک بەسەر کەسانی تردا ئەگەر پێنج دۆلاریش بێت بەختەوەری دروست دەکات لە دەرووندا، وئەم لێکۆڵینەوەیە دڵنیای ئەوە دەکاتەوە کە زەکات دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی دەروون وبەرزکردنەوەی هەستی بەخشەر و پاڵنەرێکی گەورەتر ئەدات بەو تاکە بۆ ڕووبەڕوونەوەی سەختیەکانی ژیان و و ئەتوانین بڵێین زەکات چارەسەرێکی دەروونیە ب تاک و چارەسەرێکی کۆمەڵایەتیە بۆ هەژاران.

زەکاتی سەرفیترە[دەستکاری]

سەرفیترە بریتى یە لە زەکاتى ڕۆژوو، ئەم کەم و کورتیەى لە ڕۆژوودا هەیە تەواوى دەکا، هەروەک سوجدەی سەهوو کەم و کورتى ناو نوێژ تەواو دەکا پێغەمبەر دەفەرموێت؛ زكاة الفطر طهرة للصائم عن اللغو والرفث وطعمة للمساكين}.واتە: سەرفیترە ڕۆژوە وان پاک دەکاتەوە لەووتووێژى پڕووپووچ و نان دانە بە پێویست وهەژاران .سەرفیترە لەساڵى دووەمى کۆچى دا فەرز کراوە بەئەندازەى ڕووبەیەکى تەواو لە جۆرى خواردەمەنى خەڵکى ئەو شارە ، عبدالله ى کوڕى ئیمامى عومەر ئەڵێ { فرض رسول الله صلى الله عليه وسلم زكاة الفطر من رمضان على الناس صاعا من تمر أو صاعا من شعير ، على كل عبد أو حر صغير أو كبير ذكر أو أنثى من المسلمين. واتە : پێغەمبەر سەرفیترەى لەسەر خەڵک فەرز کرد بەئەندازەى ڕووبەیەک کەدەکاتە نزیکەى (2،5) کگم– لەقەسپ یاڕووبەیەک لە جۆ – زۆربەى خواردنى دانیشتوانى ئەوشارە چى بوو ، لەوە دەردەکرێ – لەسەر هەموو بەندەو ئازادێک – گەورەو بچووک ، پیاووئافرەت ، لەموسڵمانان . هەروەک سەرفیترە پێویستە لەسەر موسڵمانێک بگاتە ئاوابوونى دوا ڕۆژەى مانگى ڕەمەزان ، کەواتە پێویست نابێت لەسەر کەسێک پێش ئەم کاتە بمر ، یا دواى ئەمە لە دایک ببێ دەبێ موسڵمان ئەم سەرفیترەیە دەربکات – ئەگەر هاتوو زیادبوو لە پێویستى خۆى و ئەو کەسانەى کە خەرجیان لەسەر ئەوبێ لەشەوو ڕۆژى جەژن . هەروەها باشترین کات بۆ دەرکردنى سەرفیترە بەینى هەردوو نوێژەکان مەبەست نوێژى بەیانى ڕۆژى جەژن و نوێژى جەژن.[١]

بەراورد لە نێوان باج و زەکاتدا[دەستکاری]

  • زەکات فەڕزێکی ئیسلامیە بەڵام باج یاسا فەڕزی دەکات
  • زەکات پەرستنی خوایە بۆ پاراستن لە سزای ڕۆژی دوایی بەڵام باج پەیڕەوکردنی یاسایە تا لە دنیادا لێت نەپرسرێتەوە
  • زەکات ناتوانیت لێی دەرباز بیت لەبەر ئەوەی خوا چاودێریت دەکا بەڵام باج ئەتوانیت لێی دەرباز بیت.
  • زەکات ڕاستەوخۆ لە دەوڵەمەندەکانەوە دەدرێت بە هەژاران، بەڵام باج دەوڵەمەندەکان لێی دەرئەچن و هەژارەکانی لەسەر ناچار دەکرێت.
  • زەکات موسڵمان بەجێی دەهێنێت و هەست بە بەختەوەری ئەکات لە دەروونیدا، بەڵام باج تاکەکان ئەیدەن و ناچار ئەکرێن لە ژێر دەستی یایادا لەبەر ئەوە گرژی دەروونی زیاد دەکات.
  • پارە بە باج دەڕوات بەڵام بە زەکات بەرکەت و زیادبوون دەیگرێتەوە
  • زەکات لە دەوڵەمەنداکانەوە دەدرێت بە نەدارەکان لەبەر ئەوە زەکات بە ڕۆڵە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکەی خۆی هەڵدەسێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ (سایتی سەڵاحەدین) "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 30ی Octoberی 2016. Retrieved 26ی Mayی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.