خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 37°53′N 4°46′W / 37.883°N 4.767°W / 37.883; -4.767

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس
خەلافەتی کۆردۆبا
خەلافەتى ئەمەوى لە ئەندەلوس (بە سەوز) ساڵى ١٠٠٠ز.
پایتەخت کۆردۆبا
زمانی فەرمی عەرەبی, موستەعرەبە و زمانی عیبری
ئایین ئیسلام
دەسەڵات شانشینی
دامەزراندن ساڵی ٧٥٦ز
ڕوخان ساڵی ١٠٣١ز
یەکەم فەرمانڕەوا غەبدول ڕەحمان داخل
دوایین فەرمانڕەوا ھیشام موعتەمید عەلا ڵڵا

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس یان خەلافەتی کۆردۆبا, دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو کە عەبدول ڕەحمان داخل دایمەزراند لە ساڵی ٧٥٦ز، بەوەش میرنشینی قورتوبە کۆتایی پێھات کە ھەر عەبدول ڕەحمان داخل دایمەزراند بوو، بە فەرمی تا ساڵی ١٠٣١ز بەردەوام بوو، دوای ئەوە کۆتایی پێھات بە ھەڵوەشاندنی دەوڵەتی ئەمەوی بۆ چەند دەوڵەتێک.

مێژوو[دەستکاری]

زنجیرەی دەسەڵاتداری ئەمەوی دامەزرا لەسەر دەستی عەبدول ڕەحمان داخل کوڕی معاویە کوڕی ھیشام، کە لە حەفیدەکانی یەکێک لە گرنگترین خەلیفە ئەمەوییەکانی دیمەشق بوو (خەلیفە ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک), وعەبدول ڕەحمان یەکێک بوو لەوانەی ڕزگاری بوو لەو کوشتارگەیەی عەباسیەکان بەسەر ئەمەوییەکاندا ئەنجامیان دا، وخەلیفەی عەباسی (ئەبوجەعفەری مەنسور)نازناوی بازی قوڕەیشی لە عەبدول ڕەحمان نا لەبەر ئازایەتی وبەھێزی زیرەکیەکەی، ڕایکرد بۆ ئەندەلوس وخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس دامەزراند.

عەبدول ڕەحمان داخل پاشان ھیشامی کوڕی پاشان حەکەمی حەفیدی ئیشیان کرد لەسەر بناغە داڕشتن وبەھێزکردنی دەوڵەتە تازەکەیان، وھەستان بە یەکخستنی خاکە ئەندەلوسە ئیسلامیەکان وجەنگان لەگەڵ مەمالیکە مەسیحیەکان لە باکور.

دەوڵەتی ئەمەوی سەردەمی شکۆ وسەربەرزی بە خۆیەوە بینی لە سەردەمی عەبدول ڕەحمان ئەوسەت، وڵات گەشەسەندنی ئاداب وزانست وبیناسازی وھونەری بەخۆیەوە بینی وگەیشتنە دۆخێکی پێشکەوتووی شارستانی، ھەروەک ئەندەلوسیەکانی ئەو سەردەمە ئەناسرێن بە ڕۆشبیری وئاکاری بەرز، دەوڵەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس بووە ناوەندی شارستانیەکی گەورە لە ڕۆژئاوای جیھانی ئیسلامی.

لە دوای ئەم قۆناغە قۆناغێک دێت کە دەوڵەتی ئەمەوی دابەش بوو بۆ چەند بەشێک کە ھەریەکەیان فەرمانڕەوای سەربەخۆی ھەبوو، دۆخی ئەو کاتەی دەوڵەتەکە ھانی مەمالیکە مەسیحیەکانی باکوری دا کە ھەستان وھەوڵی گەڕانەوەی ئەو خاکانەیان دا کە کەوتبووە ژێر دەسەڵاتی حوکمی ئیسلامی.

بەڵام کە عەبدول ڕەحمانی سێیەم دەسەڵاتی گرتە دەست، وڵات یەک ڕیزییە سیاسی وھێزە سەربازیەکەی بە دەست ھێنایەوە, لەگەڵ ئەوەی کە دەوڵەتی ئەمەوی گەیشتە لوتکەی ھێز، خەلافەتی عەباسی لاواز بوو وداڕما لە ڕۆژھەڵات، عەبدول ڕەحمان نازناوی خەلافەتی گەڕاندەوە, وھەڵمەتی سەربازی بردە سەر دەوروبەری شانشینەکەی تا سنورەکانی بپارێزێت ومەمالیکە مەسیحیەکان لاواز کات، ڕووبەڕوی فاتمیەکان بوویەوە لە باکوری ئەفریکا وتوانی لە ڕێگەی یارمەتیدەرەکانیەوە مەغریب (فاس) ووڵاتی مۆریتانیا بخاتە پاڵ دەوڵەتەکەی وبەھێزی بکات، ھەروەک دەستی گرت بەسەر دەوڵەتی ئەدراسە.

وڵات ڕووە ڕۆشنبیریەکەی دەرکەوت وناسرا لە سەردەمی حەکەمی کوڕیدا، کە توانی لەسەر سیاسەتەکانی باوکی بەردەوام بێت وسەردەمی گەشەسەندن وبەرەو پێشچوونی دەوڵەتەکە بەردەوام بوو.

لە دوای مردنی حەکەم، ھیشامی کوڕی دەسەڵاتی گرتە دەست کە لە خوار ئەو تەمەنەوە بوو کە ھەستێت بە کاروباری دەوڵەت، خرایە ژێر چاودێری وڕاسپاردنی حاجیب مەنسوڕ.

لە دوای ساڵی ١٠٠٩ز ئەندەلوس چووە قۆناغی شەڕ وناکۆکی ناوخۆوە.

ئەندەلوس
711–1492

فه‌تحه‌كان 711–732

  • فەتحی ئەمەوی بۆ ئەندەلوس

756–1039 دەوڵەتی ئەمەوی قوڕتوبە


1039–1085 مەلیکە تائیفیەکان


1085–1145 دەوڵەتی موڕابیتەکان


1147–1238 دەوڵەتی موەحیدەکان


1238–1492 غەرناتە

  • بەنو نەسر
  • داستانی غەرناتە


پاشان دوایین خەلیفەی ئەمەوی (ھیشام) ڕوخێنرا لە ساڵی ١٠٣١ز.

لە دوای ئەوە ئەندەلوس چووە سەردەمی مەلیکە تائیفیەکانەوە.

لیستی ناوی فەرمانڕەوا ئەمەویەکان لە ئەندەلوس[دەستکاری]

   فەرمانڕەواکان  ماوەی فەرمانڕەواییەکەی
١ عەبدول ڕەحمان داخل  ٧٥٦-٧٨٨ 
٢ ھیشام کوڕی عەبدولڕەحمان داخل  ٧٨٨-٧٩٦ 
٣ حەکەمی کوڕی ھیشام  ٧٩٦-٨٢٢ 
٤ عەبدول ڕەحمانی دووەم  ٨٢٢-٨٥٢ 
٥ محەمەدی کوڕی عەبدول ڕەحمان  ٨٥٢-٨٨٦ 
٦ مونزیری کوڕی محەمەد  ٨٨٦-٨٨٩ 
٧ عبدللە کوری محمد کوری عبد الرحمان  ٨٨٩-٩١٢ 

لیستی خەلیفە ئەمەویەکان لە ئەندەلوس[دەستکاری]

مزگەوتى کۆردۆبا
   فەرمانڕەواکان  ماوەی فەرمانڕەواییەکەی
٨ عەبدول ڕەحمان ناسر لیدین ڵڵا  ٩١٢-٩٦١ 
٩ حەکەم موستەنسیر بیلا  ٩٦١-٩٧٦ 
١٠ ھیشام موەید بیلا  ٩٧٦-١٠٠٩ 
١١ محەمەد مەھدی بیلا  ١٠٠٩-١٠٠٩ 
١٢ سولەیمان موستەعین بیلا  ١٠٠٩-١٠١٠ 
١١ محەمەدی مەھدی بیلا  ١٠١٠-١٠١٠ 
١٠ ھیشام موەید بیلا  ١٠١٠-١٠١٣ 
١٢ سولەیمان موستەعین بیلا  ١٠١٣-١٠١٦ 
١٣ عەلی متوەکیل عەلا ڵڵا  ١٠١٦-١٠١٨ 
١٤ عەبدول ڕحمان موڕتەزا  ١٠١٨-١٠١٨ 
١٥ عەبدول ڕەحمان موستەھزیر بیلا  ١٠٢٣-١٠٢٤ 
١٦ محەمەد موستکەفی  ١٠٢٤-١٠٢٥ 
١٧ ھیشام موعتەمید عەلا ڵڵا  ١٠٢٧-١٠٣١ 

سەرچاوەکان[دەستکاری]