لۆژیک
بیرسا یان لۆژیک (لە یۆنانییەوە λογική؛ دەخوێنرێتەوە "لۆگیکی")[١] ھونەر و زانستی بەکارھێنانی ئاوەزە.[٢] بیرسا لە زۆربەی چالاکییە ژیرانەکاندا بەکار دەبردرێ، بەڵام لە پلەی یەکەمدا لە بوارەکانی فەلسەفە، بیرکاری، و زانستی کۆمپیوتەردا تۆژینەوەی لەسەر دەکرێ. بیرسا ئەو شێوازانەی کە بیانووکان لەوانەیە وەربگرن تاوتوێ دەکا، و وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە کام شێوازگەل دەگونجێن و کام شێوازگەل ھەڵەوێژین. دەکرێ بڵێین بیرسا چەشنێک بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیە.
بیرسا سەرەتاکانی لە چەندین ژیاری کەونارا وەکوو ھیندستان، چین، و یۆناندا دەبینێتەوە. بەڵام وەکوو گۆڕەپانێکی زانستی یەکەمجار ئەرەستوو لە فەلسەفەدا دایمەزراند.[٣]
زیاتر بیرسا دەکرێتە دوو بەشەوە، ئیستیقرا و قیاس. یەکەمیان لە نموونەگەلی تایبەتەوە دەگاتە ئەنجامگەلی گشتی (لە تایبەتەوە بۆ گشت دەچێ)، دووھەمیان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانەوە ئەنجامەکان دەکێشێتە دەرەوە (لە گشتەوە بۆ تایبەت دەچێ).
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ فەرھەنگی ئێتیمۆلۆژیی سەرھێڵ (Online etymology dictionary)
- ^ وێڵتۆن، جەیمز (١٨٩٦). بەردەستنامەیەک بۆ لۆژیک (A manual of logic)
- ^ Antoniou, Grigoris, and Frank Van Harmelen. A semantic web primer. MIT press, 2004, p12.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
- لۆژیکویکی، ویکییەکی دەرەکی (ئینگلیزی)
- پێشەکییەک لەسەر لۆژیکی فەلسەفی (ئینگلیزی)
- لۆژیکی بیرکارانە (ئینگلیزی)