بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نوێژەبارانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نوێژە بارانە (بە عەرەبی: صلاة الإستسقاء) یەکێکە لە نوێژە سوننەتەکان، کە لەکاتی نەبارینی باران بە دوو ڕکات نوێژ لەدەرەوەی شار و بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت. سوننەتە پیاو و ژن و منداڵ ئامادەی نوێژەکە بن، و سوننەتە ئاژەڵان ببرێنە دەرەوە بۆ شوێنێک نزیک موسەلا. دوای تەواوبوونی نوێژ، ئیمام وتارێک بۆ خەڵکی دەدات کە تێیدا داوایان لێ دەکات بگەڕێنەوە لای خوای گەورە و تەوبە بکەن، و لەو ڕۆژەدا یارمەتی ھەژاران بدەن. پێویستە خەڵک لەو ڕۆژەدا خەریکی یادی خوا، نوێژ و چاکەکاری بن، و سوننەتە لەکاتی نوێژدا جلەکانیان ھەڵبگێڕنەوە. ئەگەر کەسێکی چاک و خێرۆمەند ھەبوو، واباشە داوای دوعای لێ بکرێت.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «كيفية صلاة الاستسقاء وشروطها وثوابها كما جاءت عن النبى والصحابة». اليوم السابع. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «كيفية صلاة الاستسقاء». موضوع (بە عەرەبی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «صلاة الاستسقاء.. كيفيتها.. وقتها - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.