بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەواریج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


وتاری بەشێک لە زنجیرەکە دەربارەی
ئیسلام

پایەکانی ئیسلام

شایەتمان؛ شایەتی دان کە ھیچ خوایەک نییە بێجگە لە أللە و محەممەد پێغەمبەری خوایە
نوێژکردن
زەکاتدانڕۆژوگرتنی ڕەمەزانحەج

کۆڵەکەکانی باوەڕ

باوەڕ بەخودا • باوەڕ بەفریشتەکان
باوەڕ بە کتێبە ئاسمانییەکان • باوەڕ بەپێغەمبەران
باوەڕ بە ڕۆژی دوایی • باوەڕ بە قەدەر

سەرچاوەی یاسادانانی ئیسلامی

قورئانفەرموودەھاوەڵانی پێغەمبەر
کۆدەنگی ووتەی زانایان • پێوانە • ئیجتیھاد

کەسێتی سەرەکی

محەممەدپێغەمبەرەکانئەھلی بەیتھاوەڵەکان
خەلافەتی ڕاشدیندایکانی موسڵمان

مەزھەبەکان

سوننەشیعە • خەواریج

شوێنەپیرۆزەکان

مەکەمەدینەقودس

خەلافەتی ئیسلامی

خەلافەتی ڕاشدین
دەوڵەتی ئەمەویدەوڵەتی عەبباسی
دەوڵەتی فاتمیەدەوڵەتی عوسمانی

ئیسلام لە جیھاندا

ئیسلام لە ئەورووپا
ئیسلام لە ئەفریقیا
ئیسلام لە ئاسیا
ئیسلام لە ئەمریکای باکوور
ئیسلام لە ئەمریکای باشوور

خەواریج یان الشراة واتای (گۆڕاوەکان) ئەندامانی گرووپێک بوون کە دەرکەوتن لەیەکەم سەدەی ئیسلام لەکاتی یەکەم فیتنەدا. ئەویاخیبوونە دەستی پێکرد دژی دەسەڵاتی عەلی کوڕی ئەبووتالیب لەدوای ئەوەی ڕازی بوو بۆ ناوبژی لەگەڵ ڕکابەرەکەی کە موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان بوو، لەھەمان کاتدا خەواریجەکان ئیمامی عەلیان شەھید کرد و بۆ سەدان ساڵ بوونە سەرچاوەی ئاژاوە بۆ خەلافەت.[١]

خەواریجەکان چەند ناو نازناوێکیان ھەیە:

  • أھل النھروان: ناوی یەکێکە لە شوێنانەی کە جەنگ و شۆڕشیان تیاکرد.
  • الشُراة: خەواریجەکان ئەم ناوەیان بەلاوە خۆش بووە گوایە خۆیان بە خودا فرۆشتووە و لەبەرامبەردا بەھەشتیان بەنسیب دەبێت.
  • المُحَکّمة: سەرچاوەی ئەم ناوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی کە ڕێکەوتن لە نێوان ئیمامی عەلی و موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان ئەنجام درا.
  • الحَرُورِیة: سەرەتا بە حەرورییەکان ناسرابوون، لەوکاتەدابوو کە لە ئیمامی عەلی جیابوونەوە و چوونە گوندێک نزیکی شاری کوفە دانیشتن بەناوی حەرەورا.

وەچەندەھا ناو ناوەتۆرەی کەشیان ھەبوو وەک (المارقة) لە ئایین دەرچووان، (البغاة)یاخیبووان، (النواصب) دوژمنانی ئەھلی بەیت.

روداوی تەحکیم

[دەستکاری]

دروستبوونی خەواریجەکان دەرهاوێشتەی ناکۆکی نێوان عەلی و مەعاویە بوو لە دوای شەڕی جەمەل و شەڕی سەفین کۆمەڵێک لە لایەنگرانی ناو سوپاکەی عەلی ناڕازی بوون هەڵگەڕانەوە لە عەلی و دەرچوون لە فەرمانی عەلی و دژی وەستانەوە دواتر ناسران بە خەواریج. لە کاتی شەڕی سەفین سوپاکەی معاویە (موسحەفی) قورئانیان خستە سەری ڕمەکان و بەرزیان کردەوە وەک ئاماژەیەک بۆ پەنابردن بۆ قورئان عەلی کوڕی ئەبووتالیب فەرمانی کرد شەڕەکە ڕاگرن هەرچەندە شەڕەکە لە بەرژەوەندی سەرکەتنی عەلی بوو بەڵام وای لێکداوە ئەبێت قورئان ناوبژیوانی بکات بە دانوستان کێشەکە یەکلایی بێتەوە لە هەردوو تەرەف کەسێک دەسنیشان بکەن ئەوە بوو معاویە عەمر کوڕی عاسی دەستنیشان کرد و عەلی ئەبوو موسای ئەشعەری دەستنیشان کرد هەردووکیان حوکم بدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم ناکۆکییە. کۆمەڵێک لە ناو سوپاکەی عەلی ئەمەیان ڕەتکردەوە و بانگەشەی ئەویان کرد عەلی لە فەرمانی خودا لای داوە لە لە جیاتی حوکمی خودا حەکمی مرۆڤی داناوە بۆ کێشەی معاویە دژی ناوبژیوانیکردن بوون درووشمی(هیچ حوکمێک نیە جگە لە حوکمی خوا) بەرز ئەکردەوە. ئەوە بوو بە سەرکردایەتی عەبدوڵڵا کوڕی وەهب ئەلڕەسیبی بە سوپایەکی دوانزە هەزار کەسی جیابونەوە دژایەتی عەلی کوڕی ئەبووتالیبیان کرد دواتر عەلی ئیبن عەباسی نارد تا ڕازیان بکات واز لە دژایەتی بێنن ئەوەبوو نزیکەی شەش هەزاریان گەڕانەوە بۆ لای عەلی پەشیمان بوونەوە. دوای ئەوەی خەواریجەکان دەستیان برد بۆ کوشتنی عەبدوڵڵا کوڕی خەباب کوڕی هاوەڵی پێغەمبەری خوا. لە کەناری ڕووبارێک سەریان بڕی و سکی ژنە دووگیانەکەییان درز کرد. عەلی کوڕی ئەبووتالیب بە سوپایەک هێرشی کردە سەریان لە نەهرەوان لە ناوی بردن.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. عبد الحمید، د. عرفان: دراسات فی الفرق والعقائد الإسلامییە، مطبعة، أسعد، بغداد، ط٢، ١٩٧٧، ل٨٤.
  2. «معركة صفين»، ويكيبيديا (بە عەرەبی)، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە