ڕەمەزان (مانگ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مانگی ڕەمەزان (بە عەرەبی: رَمَضَان‎) نۆیەم مانگە لە ڕۆژژمێری کۆچیدا، و ئەو مانگەیە کە تێیدا قورئان بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد دابەزی.

ڕۆژووگرتن لە ڕەمەزاندا یەکێکە لە پێنج کۆڵەکەکانی ئیسلام. موسڵمانان لە هەڵاتنی خۆرەوە تا ئاوابوونی خۆر بەڕۆژوودەبن. بەپێی ئیسلام، قورئان نێردرایە نزمترین پلەی بەهەشتەوە و بە وەحیی لەڕێی جوبرەئیلەوە نێردرا بۆ پێغەمبەر محەممەد. پێغەمبەر محەممەد فەرموویەتی کە هەموو دەرگاکانی بەهەشت کراوە دەبن و دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن لەم مانگەدا.[١] یەکەم ڕۆژی مانگی شەووال، کە مانگی داهاتووە، جێژنی ڕەمەزانە.

کات[دەستکاری]

ڕۆژژمێری کۆچی ڕۆژژمێرێکی هەیڤییە: مانگەکان ئەو کاتە دەستپێدەکەن کە یەکەم هیلالی مانگێکی یەک شەوە دەبینرێت. لە ئەنجامدا، ساڵی کۆچی ١٠ یا ١١ ڕۆژ کورتترە لە ساڵی خۆری و هیچ ڕۆژێکی لێ زیاد و کەم نابێت.[ئ] ڕێکەوتی خەمڵێنراوی سەرەتا و کۆتایی ڕەمەزان لە سعودیە، بەپێی ڕۆژژمێری ئوممەلقورا،[٢] بریتین لە:[٣]

ڕێکەوتەکانی ڕەمەزان لەنێوان ٢٠١٨ و ٢٠٢٣
AH First day (CE/AD) Last day (CE/AD)
١٤٣٩ ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩
١٤٤٠ 0٦ی ئایاری ٢٠١٩ 0٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩
١٤٤١ ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠
١٤٤٢ ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ ١٢ی ئایاری ٢٠٢١
١٤٤٣ 0٢ی نیسانی ٢٠٢٢ 0١ی ئایاری ٢٠٢٢
١٤٤٤ ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣
خوانێکی بەربانگ

ڕووداوەکان[دەستکاری]

شەهیدکردنی عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب لەلایەن ئیبن مولجەم

شەوی قەدر لە کۆتا دە ڕۆژی مانگەکەدا ڕوودەدات.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ساڵی خۆری بە نزیکەیی هەمان درێژیی ڕۆژژمێری زایینیی ڕۆژاوایی هەیە، جیاوازییەکە دەگۆڕێت لە سووڕی ژیانی مرۆڤدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]