وتووێژی داڕێژە:بابەتەکانی ئیسلام

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو کاک @Aram: شەش کاژێرە خەریکم ئەوە چاک دەکەم نازانم بۆ یۆچەڵت کردەوە ھەڵەى زۆر تێدایە دواتر ھونەر چ پەیوەندى بەو داڕێژە ھەیە؟ ئایا جێى بێڵم؟ ✏️ Karem - ‏١١:٥٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت @Kareeeeem:، کات پاشەکەوت بکە. پووچەڵم نەکردووەتەوە بەڵکوو، نوێم کردەوە. زۆررینەی ھەرەھەرە زۆری داڕێژەکانمان کۆنن و پێویستیان بە نوێکردنەوەی وا ھەیە کە گشت باباتەکان بەجوانی و بەڕێکوپێکی لە یەک داڕێژەدا کۆ بکاتەوە. پێشتر دوو سێ داڕێژەمان بەس بۆ ئیسلام ھەبوو، بەڵام ئەوەی ویکیپیدیای ئینگلیزی زۆر ڕێکتر بوو و ھەموویانم لەو داڕێژەیەدا کۆکردەوە و کۆنەکانیش دەبێت بسڕدرێنەوە. بۆ بابەتی ھونەرەکەش چۆن پەیوەندیی بە ئیسلامەوە نییە؟! لای ئێمە باسی ھونەر و ھونەرمەند بکرێت یەکسەر بیرمان بۆ گۆرانی و نواندن دەچێت! ئەی ئەو ھەموو نەخش و زەغرەفانەی لە مزگەوتەکاندا ھەن ھونەر نین؟ بڵێین و نەڵێین ئیسلامیش ھونەری تێدایە. بەگشتی گەر دەشزانی شتێک پەیوەندییەکی وای بە داڕێژەکەوە نییە، دەتوانیت بیسڕیتەوە. بەکورتی باشتری بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٦، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: پێویستى بە چاککردنى ھەموو بەستەرەکانە لەسەر ئینگلیزیەکە چاکى دەکەم لەسەرخۆ ✏️ Karem - ‏١٢:٢٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بژیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٦، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]