مێشک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مێشکی مرۆڤ
وردەکارییەکان
کۆئەندامئەندامە دەمارییە ناوەندییەکان
خوێنبەرInternal carotid arteries, vertebral arteries
خوێنھێنەرInternal jugular vein, خوێنھێنەرەکانی مێشک، خوێنھێنەرە دەرەکییەکان، basal vein, terminal vein, choroid vein, cerebellar veins
ناسێنەرەکان
لاتینیCerebrum
MeSHD٠٠١٩٢١
NeuroNames٢١
TA98A14.1.03.001
TA2٥٤١٥

مێشک یان مەزگ بەشی سەرەکیی کۆئەندامی دەماری لەشی مرۆڤە. مێشکی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human Brain)یەکێک لە ھەستیارترین و ئاڵۆزترین ئەندامەکانی مرۆڤە کە ٢ لەسەدی کێشی مرۆڤ پێک دێنێت، بەڵام پتر لە ٣٠ لەسەدی وزەی ڕۆژانەی مرۆڤ بەکار دێنێ. زۆربەی ئەم وزەیە لە کاربۆھیدراتەکان (گلووکۆز) وەردەگرێ و خیرا دەیسووتێنێ، تەنانەت لە کاتی خەوتندا، مێشک زۆرتر لە ھەر ئەندامێکی تر ئۆکسجین بەکار دێنێت.

مێشک ئەو شوێنەیە کە تێیدا بیرکردنەوە، یادەوەری، ھەست و ئەزموونکردن پرۆسە دەکرێت. ئەم ئەندامەی لەشمان کە نزیکەی ١٫٤ کیلۆگرام دەبێت، نزیکەی دوو سەد ملیارد (٢٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠) دەمارەخانەی تێدایە. ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان ئەم دەمارەخانانە مێشکی مرۆڤ دەئاوسێنێت. ھەر یەک لە دەمارەخانانە پەیوەندی بە ھەزاران یان دەیان ھەزار دەمارەخانەی دیکەوە دەکا لەڕێگەی پێکھاتەی زۆر بچووکەوە کە پێیان دەوترێت سیناپس (Synapses) کە ژمارەیان دەگاتە (١٢٥) تریلیۆن.[١] ھەموو چرکەیەک لە ژیانماندا، مێشکمان ملیۆنان پەیوەندی نوێ دروست دەکات. شێواز و بەھێزی ئەم پەیوەندیانە بەبەردەوامی لە گۆڕاندایە و مێشکی ھیچ دوو مرۆڤێک لە یەکتر ناچێت.

بە کەموکووڕی ھێنانی مێشک، ئیسکمی مێشک دەڵێن.

ھەموو بڕبڕەداران و زۆربەی بێ بڕبڕەکان مێشکیان ھەیە. تەنیا ژمارەیەکی کەم لە بێ بڕبڕەکان وەک بووکی دەریا و ئەستێرەی دەریا مێشکیان نییە. ژمارەی خانە دەمارییەکان لە توێکڵی مێشکی مرۆڤدا بۆ ٣٣ بلیۆن خەمڵینراوە. ئەم خانە دەمارییانە لە ڕێگەی ئەکسۆنەکانەوە پێکەوە بەستراون و پێوەندییان ھەیە.

مێشک ناوەندی کۆنترۆڵی ئەندامەکانی لەشە. مێشک بە داڕشتنی کاری ماسوولکەکان و بەڕێ کردنی ھۆرمۆنەکان، لەش کۆنترۆڵ دەکا.[ژێدەر پێویستە]

A brain floating in a liquid-filled glass jar. Yellowing of the handwritten labels on the jar give the object an antique appearance.
مێشکی چیمپانزە

کارەندامناسی مێشک[دەستکاری]

  • توێکڵی مێشک: ئەم بەشە پرۆسێسی زانیاری دەکات.
  • سپێنە: ئەم بەشە لە ئەکسۆنی خانە دەمارییەکان پێک ھاتووە.
  • ھیپۆتالامووس: ئەم بەشە کاربەدەستی خەو، خواردن و ڕژانی ھۆرمۆنەکانە.
  • سیستمی لیمبیک: بەڕێوبەری یاد و بیرەوەرییەکانە.

ھۆکارەکانی تێکدانی مێشک[دەستکاری]

توێژینەوەکان دەریان خستووە کە ئەم ١٠ ھۆکارە لە ژیانی ئاسایی مرۆڤدا دەتوانێ کاریگەری خراپی لەسەر مێشک ھەبێ [١]:

  1. نەخواردنی ژەمی بەیانی
  2. زۆر خواردن
  3. جگەرە کێشان
  4. زۆر خواردنی شیرەمەنی
  5. پیسی ھەوا
  6. خەوزڕان
  7. سەرداپۆشین لە نووستندا
  8. خۆ ماندووکردن لە کاتی نەخۆشی
  9. کەم بیرکردنەوە
  10. کەم قسەکردن لەگەڵ دەوروبەر

وەرەمی مێشک[دەستکاری]

وەرەمی مێشک بریتییە لە کۆبونەوەیەکی نائاسایی لە خانەکان لەناو مێشک، کەلەی سەر کە مێشک دادەپۆشێت زۆر توندە ھەر گەشەکردنێکی نائاسایی لەناو ئەو بۆشایە سنووردارەی مێشک دەتوانێت کێشە دروست بکات، وەرەمی مێشک لەوانەیە شێرپەنجەداربن(malignant)یان لەوانەیە شێرپەنجەدارنەبن(malignant) کاتێک وەرەمی مێشک گەورە دەبێ جا شێرپەنجەدار بێت یان نا دەتوانێت فشار بۆ مێشک دروست بکات، دەتوانن زیان بە مێشک بگەیەنن دەتوانن مەترسی و ھەڕەشە لەسەر ژیانی کەسەکە دروست بکەن

جۆرەکانی وەرەمی مێشک[دەستکاری]

وەرەمی مێشک کە لەناو مێشکت گەشە دەکەن دەتوانن لەناو ئەو بەشانەی خوارەوە گەشەکردنی خۆیان بکەن:

  • خانەکانی مێشک
  • ئەو ئەندامە خانانەی چواردەورەی مێشکیان گرتووە کە پێیان ئەوترێ (meninges)
  • خانە دەمارییەکان
  • گلاندەکان

ناسراوترین وەرەمەکان لە مێشک ھەردوو وەرەمی (gliomas) و (meningiomas)

وەرەمی gliomas[دەستکاری]

وەرەمەکە لە خانەکانی Glia دروست دەبێت کە کاری خانەکانی بریتییە لە:

  • پشتگیریکردنی پێکھاتەی کۆئەندامی دەماریی ناوەندی
  • سەرچاوەی وزە دەگەیەنن بە کۆئەندامی دەماریی ناوەندی
  • خاونێکردنەوەی بەھەدەرچوونی خانەیی
  • شکاندنی نیورۆنە مردووەکان (نیورۆنەکان خانەیەکی تایبەتن کە ئەرکیان گواستنەوەی زانیارییە لەناو تەواوی لاشە)[٢]

وەرەمی gliomas دەتوانێ لەچەن جۆرێکی جیاوازی خانەکانی Glia گەشەکردنی خۆیان بکەن ئەو وەرەمانەی کە لەناو خانەکانی گەشە دەکەن بریتین لە:

  • وەرەمەکانی بەشی astrocytic وەک وەرەمی astrocytomas کە لەبەشی (cerebrum[تێبینی ١]) دان
  • وەرەمەکانی oligodendroglial کە زیاتر لە بەشی پێشەوەی مێشک بەدیار دەکەون بەشەکانی (frontal temporal lobes)[٣]
  • glioblastomas کە بەھێزترین جۆری وەرەمە و بە خێرایییەکی زۆر بڵاو دەبێتەوە[٤][٥][٦]

وەرەمەکانی تر[دەستکاری]

  • وەرەمەکانی (ھیپۆفیز - pituitary) کە لە جۆری (benign شێرپەنجەدار)
  • وەرەمەکانی (pineal gland - الغدة الصنوبریة) کە ھەنێک جار لەوانەیە شێرپەنجەداربن یان شێرپەنجەدارنەبن
  • وەرەمەکانی ependymomas کە بە زۆری شێرپەنجەدارن
  • وەرەمەکانی craniopharyngiomas، کە بە زۆری لە مناڵان بە دیار دەکەوێ دەکرێ چەن نیشانەیەکیان ھەبێت وەکوو گۆرانکاری لە بینین، دواخستنی ھەرزەکاری
  • وەرەمی جۆری (CNS) lymphomas کە شێرپەنجەدار نییە
  • وەرەمی شێرپەنجەی خانەیی primary germ cell، کە دەکرێ شێرپەنجەداربن و شێرپەنجەدار نەبن
  • وەرەمی جۆری meningiomas، کە شوێنیان لە پەردەی مێشکە.
  • وەرەمی جۆری schwannomas،

زۆربەی جۆرەکانی وەرەمی meningiomas و schwannomas لەخەڵکانی تەمەن ٤٠ بۆ ٧٠ دەردەکەون، وەرەمی Meningiomas زیاتر لە ژنان باوە وەک لە پیاوان. ئەم جۆرە وەرەمانە بە زۆری شێرپەنجەدارن، ھەرچۆنێک دەتوانن ئاستەنگی دروست بکەن بەھۆی قەبارە و شوێنەکانیان، ھەردوو وەرەمی جۆری meningiomas و schwannomas دەگمەنن بەڵام زۆر بەھێزن.[٧]

جەڵتەی مێشک[دەستکاری]

جەڵتە یان سەکتەی مێشک بە یەکێکە لەو دیاردە ترسناکەکانی تەندروستی مرۆڤ دادەنریت، چونکە ھەندێک جار دەبێتە ھۆی مردن و لەناوچوونی کتوپڕی. سەکتەی مێشک بریتییە لە: لەدەستدانی کتوپڕی فەرمانەکانی مێشک و کورت ھێنانی کۆنترۆڵکارییکان. ڕێژەی تووشبون بەم نەخۆشییە کتوپڕە لە بەرزبوونەوەدایە و بە گوێرەیی ھەندێک لە ڕاپۆرتە پزیشکییەکان سەکتەی میشک دووەمین ھۆکاری مردنە لە سەرانسەری جیھاندا.

Brain lobes. Colorings are same as above. And additionally ██ Insular lobe
Four lobes██ Occipital lobe ██ Parietal lobe ██ Frontal lobe ██ Temporal lobe And others ██ Cerebellum ██ Medulla
نمای مێشک لە خوارەوە
ھەستەکان لە مێشکی مرۆڤدا

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ cerebrum دەکەوێتە بەشی سەرەوەی مێشک

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی زانستەکان - مێشکی مرۆڤ

  1. ^ Micheva, K. D. , Busse, B. , Weiler, N. C. , O'Rourke, N. , Smith, S. J (2010). "Single-Synapse Analysis of a Diverse Synapse Population: Proteomic Imaging Methods and Markers". دەمارەخانە. ٦٨ (٤): ٦٣٩–٦٥٣.{{cite journal}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  2. ^ "The Neuron". www.brainfacts.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-14.
  3. ^ "https://www.cancer.gov/publications/dictionaries/cancer-terms/def/oligodendroglial-tumor". www.cancer.gov (بە ئینگلیزی). 2011-02-02. Retrieved 2021-04-14. {{cite web}}: External link in |title= (help)
  4. ^ Jiang, Yiwen; Uhrbom, Lene (2012-5). "On the origin of glioma". Upsala Journal of Medical Sciences. 117 (2): 113–121. doi:10.3109/03009734.2012.658976. ISSN 0300-9734. PMC 3339543. PMID 22348397. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  5. ^ Zong, Hui; Verhaak, Roel GW; Canoll, Peter (2012-5). "The cellular origin for malignant glioma and prospects for clinical advancements". Expert Review of Molecular Diagnostics. 12 (4): 383–394. doi:10.1586/erm.12.30. ISSN 1473-7159. PMC 3368274. PMID 22616703. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  6. ^ "What Is Glioblastoma?". WebMD (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-14.
  7. ^ "Brain Tumor: Types, Risk Factors, and Symptoms". Healthline (بە ئینگلیزی). 2012-07-16. Retrieved 2021-04-14.