مزگەوتی حەرام
| مزگەوتی حەرام. | |
|---|---|
| زانیاری گشتی | |
| شار | مەککە، |
| مێژووی بیناکردن | ٦٣٨, ١٥٧١ |
| بیناسازی | ئیسلامی |
| تایبەتمەندییەکان | |
| ژمارەی نوێژکەران | ٣٬٠٠٠٬٠٠٠ خەمڵاندنەکە لە کاتی وەرزی حەجدایە |
| دەستکاری | |
مزگەوتی حەرام، مەزنترین مزگەوتە لە ئیسلامدا و دەکەوێتە شاری مەککە لە حیجاز لە شانشینی عەرەبی سعودی، کەعبەی پیرۆز لە ناوەڕاستیایەتی کە یەکەم ماڵ بوو بۆ خەڵک لەسەر ڕووی زەوی تا خواپەرستی تیا بکەن بەپێی بیروباوەڕی ئیسلامی، مەزنترین و پیرۆزیترین شوێنە لەسەر ڕووی زەوی لای موسڵمانان، ھەروەھا مزگەوتی حەرام قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، ناونراوە بە مزگەوتی حەرام لەبەرئەوەی کوشتار تێیدا حەرام کرا دوای ئەوەی پێغەمبەر محەممەد بە سەرکەوتوویی چووە مەککەوە، و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نوێژ تێیدا بەرامبەر سەد ھەزار نوێژە.
لە قورئاندا ھاتووە؛ ﴿إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِينَ ٩٦﴾ [ئالی عیمران:٩٦] (کوردی: بەڕاستی یەکەم خانە و ماڵ و مەنزڵگەیەک کە بۆ خەڵکی دانرا لەسەر زەوی (بۆ خواپەرستی) ئەوەیە لە مەککەدایە، کە پیرۆزە و ھیدایەت و ڕێنموویی بەخشە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان.)
و مزگەوتی حەرام یەکێکە لەو سێ مزگەوتەی کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن، پێغەمبەری ئیسلام محەممەد فەرموویەتی گەشتیاران دەرناچن تەنھا بۆ سێ مزگەوت نەبێت؛ مزگەوتی حەرام، و ئەم مزگەوتە (مەبەستی مزگەوتی پێغەمبەرە)، و مزگەوتی ئەقسا.
بەشەکانی مزگەوتی حەرام
[دەستکاری]مزگەوتی حەرام ئەمانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت؛
- کەعبە
- شوێنی ئیسماعیل
- بیری زەمزەم
- مەقامی ئیبراھیم
- سەفا و مەڕوا
- شوێنی تەواف
- بەردە ڕەشەکە.
مزگەوتی حەرام بە درێژایی سەردەمەکان
[دەستکاری]پێش ئیسلام
[دەستکاری]بەپێی بیروباوەڕی ئیسلامی، بنیاتنانی کەعبە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئادەم، بەڵام تێکدراوە بە درێژایی ساڵەکان تا خوا سروشی نارد بۆ ئیبراھیم بە شوێنی ماڵەکە، لە قورئاندا ھاتووە،﴿وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَاهِيمَ مَكَانَ الْبَيْتِ أَنْ لَا تُشْرِكْ بِي شَيْئًا وَطَهِّرْ بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْقَائِمِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ ٢٦﴾ [حەج:٢٦] (کوردی: (ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەیاد بێنە) کاتێك شوێنی کەعبەمان دیاری کرد بۆ ئیبراهیم (دوای تەواوبوونی، فەرمانمان پێدا) که هیچ جۆره هاوەڵێکم بۆ بڕیار نەدەیت و (بیکه به بنکەی یەکخواناسی) و ماڵی من پاك بکەرەوه بۆ ئەوانەی بەدەوریدا دەسوڕێنەوە، یاخود به پێوەن یان له کڕنووش و سوژده بردندان.)[١][٢]
| بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
| ئیسلام |
|---|
بەم شێوەیە خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم بۆ بنیاتنانی ماڵی حەرام و قورئان باسی بنیتانی کردووە لەلایەن ئیبراھیم و ئیسماعیلی کوڕی. پاشان جوبڕەیل بەردەڕەشەکەی ھێناوە کە یەکەم جار ڕەش نەبووە، بەڵکو سپی بووە. پاشان کەعبە بنیاتنرایەوە لە سەردەمی قوڕەیش، دوای ساڵی فیل بە نزیکەی سی ساڵ دوای ئەوەی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەیەک ڕوویدا تێیدا، قوڕەیش بنیاتنانیان نایەوە.
سەردەمی پێغەمبەر محەممەد
[دەستکاری]دوای ئەوەی پێغەمبەر محەممەد فەتحی مەککەی کرد، بتەکانی دەوروبەری کەعبەی لابرد. بەرگی بۆ کرد و بۆنخۆشی کرد، بەڵام بینای کەعبە و دەروبەری نەگۆڕی و ھەروەھا کەعبەی نە گەڕاندەوە وەک سەردەمی ئیبراھیمی لێ بکات.
سەردەمی خەلافەتی ڕاشدین
[دەستکاری]مزگەوتی حەرام وەک خۆی مایەوە بە درێژایی سەردەمی خەلیفە ئەبووبەکر، پاشان ساڵی حەوتی کۆچی، خەلیفە عومەر کوڕی خەتتاب ھەستی کرد موسڵمانان پێویستیان بە فراوانکردنی مزگەوتی حەرامە دوای ئەوەی ژمارەی حەجاجەکان زیادی کرد ساڵانە، ماڵەکانی دەوروپشتی مزگەوتەکەی کڕی، و گۆڕەپانی تەوافی پی فراوان کرد، و دەرگای بۆ دانا بۆ چوونە ژوورەوەی حەجاجەکان و ئەوانەی بۆ عومرە تەواف دەکەن بە دەوری کەعبەی پیرۆزدا.
و عومەر یەکەم کەس بوو کە مەقامی ئیبراھیمی جیاکردەوە لە دیواری کەعبە، پێشتر پێوەی نووسا بوو، ئەمەش بوو بەھۆی ئاسان بوونی تەواف و پارێزگاریکردنی مەقامی ئیبراھیم، پاشان لە سەردەمی خەلیفە عوسمان کوڕی عەفان، ساڵی ٢٦ک، عوسمان مزگەوتەکەی جارێکی تر فراوان کرد و ھۆڵێکی بۆ دروست کرد و یەکەم کەس بوو ئەمەی بۆ بکات.
موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە مزگەوتی حەرام ئەو شوێنەیە کە پێغەمبەر محەممەد لێوەی دەستی بە ئیسرا کرد بۆ مزگەوتی ئەقسا وەک لە سوورەتی ئیسرادا ھاتووە،: ﴿سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ١﴾ [ئیسرا:١] (کوردی: پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی که شەوڕەوی کرد له بەشێکی کەمی شەودا بەبەندەی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) له مزگەوتی (حرام، کەعبەی پیرۆزەوە) بۆ مزگەوتی (الاقصی) له (بیت المقدس) که دەوروبەریمان پیرۆزو پڕ بەرەکەت کردووە، تا هەندێك نیشانەو بەڵگەو دەسەڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بدەین، بەڕاستی ئەو زاته بیسەرو بینایە.)[٣]
دەرگاکانی
[دەستکاری]یەکەم دەرگای مزگەوتی حەرام، دەرگای بەنی شەیبە بووە دەگەڕێتەوە بۆ شەیبە کوڕی عوسمان حەجەبی کارگوزاری کەعبەی پیرۆز، لەبەرئەوەی بە دیواری ماڵەکەیەوە بووە و بە دەرگایە ئەوترێت، دەرگای ئاشتی (سەلام)
و پێغەمبەر محەممەد لەم دەرگایەوە چووەتە ژوورەوە لەبەرئەوەی بەرامبەری کەعبەیە لە پێش مەقامی ئیبراھیم.
تووڵی دەروازەکانی
[دەستکاری]دەرگاوانەکان ئەوانەن کە دادەنیشن لە بەردەم دەرگای مزگەوتی حەرام بۆ پاسەوانی کردنی و پاراستنی لە ھەر خراپەیەک.
بە شێوەیەکی گشتی دەرگاوانەکان خەڵکی ئاسایین، تا ساڵی ٨٣٠کۆچی بڕیارێک دەرچوو بە کردنەوەی دەرگاکانی مزگەوتی حەرام و ئەو دەرگاوانانە لابران کە لە قازی و زاناکان بوون، و لە جێگەیاندا ھەژار و کەم دەرامەتەکان دانران.
ئێستا ژمارەی دەرگاکانی مزگەوتی حەرام ٢٥ دەرگایە، چواریان سەرەکین؛
- دەرگای مەلیک عەبدول عەزیز
- دەرگای مەلیک فەھد
- دەرگای فەتح
- دەرگای عەمرە
لە دەرگا لاوەکییەکان؛ دەرگای ئەجیاد و بیلال و حەنین و ئیسماعیل و سەفا و بەنی ھاشم و عەلی و عەباس و دەرگای نەبی و سلام و بەنی شەیبە و حەجون و موعلا و مودەعا و مەڕوە و موحسەب و عەرەفە و قەرارە و فەتح و دەرگای عومەر و نەدوە و شامی و قودس و مەدینە و حودەیبییە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ سوورەتی حەج، ئایەتی ٢٦
- ↑ سایتی تەنزیل
- ↑ سوورتی ئیسرا، ئایەتی ١
- دەروازەی مێژووی ئیسلام
- دەروازەی نژیاروانی
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی ئایین
- دەروازەی مزگەوت
- دەروازەی مەککە
- دەروازەی محەممەد
- دەروازەی عەرەبستانی سعوودی