موعتەزیلە
ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەی: |
ئیسلام |
---|
![]() |
موعتەزیلە یەکێکن لە دەستە کەلامیەکانی ئیسلام. موعتەزیلە باوڕیان وایە کە باس لە سەر باوڕ و بنەماکانی جیھان دەبێت لە سەر بنەڕەتی عەقڵ بکرێت، موعتەزیلە باوڕیان بەوەیە کە عەقڵ ڕێنوێنێکی باشترە لە شەرع.[١]
پێرست
زانیاری[دەستکاری]
وشەی موعتەزیلە[دەستکاری]
سەبارەت بە خودی وشەکە لە (اعتزل)ەوە ھاتووە، واتە:( جیابونەوەی شتێک لە شتە سەرەکیەکە)، بەڵگەش ئەم ئایەتەیە لە سورەتی ( الدخان ) ، کە خوای گەورە دەفەرمێ : (( وان لم تۆمنوا لی فأعتزلون )).[٢]
دروست بوونی[دەستکاری]
سەبارەت بە دروستبونی ئەم کۆمەڵەیە چەند ڕایەکی جیاواز ھەیە لەسەری لەوانە::[٣]
١. لە ئەنجامی دروستبونی موناقەشە لەنێوان واصڵ و حەسەنی بەصری لەسەر ئەوەی ئایا مرۆڤ توانای ھەیە بەسەر کردەوەکانی خۆیدا یاخود نا؟ ئەمەش لەسەر بناغەی یەکێ لە بنچینە سەرەکیەکانی ئەم گروپەیە کە بریتیە لە (المنزلە بین المنزلتین- شوێنێ لەنێوان دوو شوێندا) ھەربۆیە دەوترێ کاتێ حەسەنی بەصری ئەمەی بیست ، فەرموی: ( اعتزلنا واصل).
٢. لایەنی دووەم بۆ ھۆکاری سیاسی دەیگەرێننەوە : ئەو کاتەی کە ئیمامی عەلی و موعاویە چارەسەری ناکۆکیەکانیان کرد ، کۆمەڵێ لە ھەردوو گروپەکە ( عەلی و موعاویە ) جیابونەوە (فاعتزلوا الفریقین).
٣.بەڵام قازی عەبدولجەبار ھەمەدانی ( مێژونوسی موعتەزیلە)دەڵێ: جیابونەوە مەبەست لە دانانی مەزھەبێکی نوێ و گروپێی ھەڵگەراوە و جیانیە ، بەڵکو تەنھا گروپەکەیان لەسەر ئەم فەرمودەی خواو پێغەمبەرە داناوە، ئەویش:
ا. خودای گەورە دەفەرمێ : (( وأعتزلکم وما تدعون )).(مریم :٤٨).
ب. پێغەمبەر دەفەرمێ:( من أعتزل الشر سقط فی الخیر ).
٤. لە ئەنجامی بەیەکگەیشتنی فیکرە جیاواز و فەلسەفیەکانی ناوچەکانی دی لەگەڵ دینی ئیسلامدا ، کۆمەڵێک موتەئەسیر بون بە فەلسەفەی ( یونانی ، ھندی، بیروباوەری یەھودی و نەسرانیەکان ) دامەزرێنەری ئەم فیکرەش ( واصلی کوڕی عەتائە) ( ٨٠-١٣١ک) کە یەکێک بوو لە قوتابیەکانی حەسەنی بەصری ، بەڵام کاتێ بۆچونی (شوێنێ لەنێوان دوو شوێنیدا) دانا یان( نە کافرە و نە موسڵمان ) بە یەکێ لە جیابوان دانرا لە حەلەقەکەی حەسەنی بەصری. لەکۆتایدا دەگەینە ئەوەی بڵێین، موعتەزیلە کۆمەڵێکن کە ئەھلی سوننەت ئەوانیان ناو ناون موعتەزیلە ، بەڵام ئەوان خۆیان ناویان لە خۆیان ناوە ئەھلی عەدل و تەوحید ، ڕایان وایە ھیچ شتێک کۆن نیە جگە لە خوای گەورە . پێنج بنەمایان ھەیە کە قوتابخانەکەیان لەسەری دامەزراوە ، ئەوانیش : ( دادپەروەری ، یەکتاپەرستی ، ھەرەشە و ترساندن ، شوێنێ لە نێوان دو شوێندا ، ئەمر بە چاکە و ڕێگری کردن لە خراپە ) .. موعتەزیلەکان زیاتر لە بیست گروپن ، بە گشتی پێیان وایە کە خوا ناتوانێ ڕێگر بێت لە چاکەکان یان ھێنانی خراپەکان . بە کورتی ئەتوانین بڵێین یەکەم قوتابخانەی کەلامیە کە بیروباوەری ئیسلامیان بە عەقڵ لێک ئەدایەوە، لە بەصرەدا تەشەنەیان سەند لە ساڵی ١٠٠کۆچیەوە.[٤]
دەسەڵاتی موعتەزیلەکان[دەستکاری]
- یەکەم دەرکەوتنیان:
لەگەڵ دەستپێکردنی دەسەڵاتی عەباسیەکاندا موعتەزیلەکان دەسەڵاتیان پەیدا کرد.[٥]لەکاتی حوکمڕانی مەنصوردا ( ١٣٦-١٥٨ ک / ٧٥٣-٧٧٤ز) عەمری کوڕی عبید کە یەکێ بوو لە دامەزرێنەرانی موعتەزیلە ، بووە ھاوڕێیەکی خۆشەویستی مەنصور و ئەویش ڕێزێکی زۆری لێدەنا و گەورەتر لە گشت زاناکانی ئەو کاتی دادەنا و فەزڵی دابوو بەسەریاندا و دەیگوت ،((کلکم یمشی روید کلکم طالب صید،غیر عمرو بن عبید)).
مەنصور زۆر کات بانگی دەکرد تاوەکو ئامۆژگاری بکات ، ئەوەبو ڕۆژێکیان باسی لە ھاوەڵە یەکەمینەکان دەکرد مەنصور دەستی کرد بە گریان ، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر بونی کاریگەری ئەم کەسایەتیە لەسەری ، لەگەڵ ئەوەی مەنصور ڕێزێکی زۆری لە موعتەزیلەکان دەگرت بەڵام ھیچ پۆستێکی حکومیانی پێنەئەدا.لە دوای مردنی عەمری کوڕی عوبێد خەڵکی لە دەوری ئیبراھیم کوڕی عەبدوڵڵا کۆبونەوە کە فیکرەی شیعەیی ھەڵگرتبوو ، بۆیە بەتوندی لێیان درا لە لایەن دەسەڵاتەوە . بە ھەمان شێوەش لە دەورەی مەھدیدا ( ١٥٨-١٦٩/٧٧٤-٧٨٥ز) ، کپ کرانەوە و بەتوندی لێیانیدا و ژمارەیەکی لێیان کوشت وەک : ( صالح کوڕی عبد القدوس ، بشار کوڕی برد ). بەڵام لە دەورەی ڕەشیددا (١٧٠ک / ٧٦٨م) دوبارە ھەستانەوەی بە خۆوە بینی.[٦]
- دووەم دەرکەوتنیان
لە سەرەتای دەورەی ڕەشیدەوە(١٧٠-١٩٣ک/٧٨٦-٨٠٨ز) دوبارە دەسەڵاتیان بەرز بۆوە ، لەوانە ( یەحیا کوڕی حەمزە حەزرەمی ) لە ساڵی (١٨٣ک/٧٧٩ز) ، کە یەکێ بوولە قەدەریەکان و بووە قازی لە دیمەشق . ڕەشید بۆ خۆیشی ھەندێ لە موعتەزیلەکانی لە خۆی نزیک کردەوە ، لەوانە ( سەمامەی کوڕی ئەشرس ) لە بەغداد و یەحیا کوڕی ئیبن موبارەکیش لەڕێگای پەروەردەکردنی مناڵەکانی یەزید کوڕی مەنصورەوە پەیوەندی بە خولەفاکانی بەنی عەباسەوە کرد بەتایبەتی ڕەشید و دەستی کرد بە پەروەردەکردنی مناڵەکانی ( ئەمین و مەئمون )، لە یاقوتەوە دەگێڕێتەوە : ( محمد کوڕی مناذر ١٩٨ک/٨١٤ز) ، جنێوی بە موعتەزیلە داوە ، لەسەر ئەمە نەفیان کردووە لە بەصرەوە بۆ حیجاز و لەوێ ھێشتیانەوە تاوەکو وەفاتی کرد، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر بونی دەسەڵاتی موعتەزیلە لەناو خیلافەتدا بەر لە ھاتنە سەر کاری مەئمون.
- سێیەم دەرکەوتنیان
لە سەردەمی عەباسی زێڕیندا دوو ڕوی جیاواز پەیدابوو ، یەکیان بریتی بوو لە دەستگرتن بە پاشماوە و گەراِنەوە بۆ دەقی فەرمودە و واز ھێنان لەسەر پێوانەو قیاس تەنھا لە ناچاریدا نەبێت ، دووەمیشیان بریتی بو لە خستنە گەڕی عەقڵ و کردنی بە پێوانە بۆ لێکدانەوەی مەسەلە ئاڵۆزەکان . نمونەی یەکەم ، فەرمودە ناسان و لەپشتیانەوە خەڵکیش ، بەڵام دووەم موعتەزیلە بون کە ھەڵگری کردنەوەی زانستە تازەکان بون، ململانێ و ناکۆکی فیکری لەنێوان ئەم دو لایەدا ڕویدا لە مزگەوتەکان و حەلقە دەرسیەکاندا و چەکیشیان بریتی بوو لە بەڵگە و نمونە.
مەئمونیش ، نزیکبۆوە لە دووەمیان و ملکەچ بوو بۆ جێبەجێ کردنی داواکاریەکانیان ، ئەمەش بەھۆی ئەو تێکەڵیەی وا دروست ببوو لە لەنێوان موعتەزیلە و دەسەڵاتی خیلافەتدا ، وەک لە بەشەکانی پێشودا باسمان لێوەی کرد کە چۆن موعتەزیلە لە ماڵەکانی بەنی عەباسدا خۆیان چەسپاند . ئیبن جوزی دەڵێ : ( مەئمون خۆشەویستی بۆ جۆرەھا زانست ھەبوو ، لە دانیشتنەکانیدا جۆرەھا موتەکلمین دادەنیشتن و ھەوڵیشیان تەنھا بۆ سەرخستنی عەقڵانیەکان بوو )، پاشتر دەڵێ : ( ئەمەش بۆسەرکەوتنی کۆمەڵانی جەھمیش، مەبەست پێی موعتەزیلەیە بوو، لە نێو خەڵکیدا و پاشان بانگەواز بۆ کردنی)، لە نزیکانیش لەم دەورەیەدا لە خەلیفەوە : (یەحیا کوڕی مبارک ، ئەبو بەشری کوڕی سەمامە ، ئەبو ھوزەیل کوڕی عەلاف )بون. ئەمەش بویە ھۆی گەشەسەندنێکی گەورەی فەلسەفە لە جیھانی ئیسلامیدا کەمێژونوسان ھۆکاری ئەم گەشەندنەش جگە لەو ھۆکارانەی وا باسمان لێوە کردن ، دەگەڕێننەوە بۆ دانانی ( ئەحمەد کوڕی ئەبی دۆاد ئیادی) بە قازی، کە پاشتر بووە ھۆی دروستبونی پەیوەندی لەنێوان ئەو و خەلیفەدا ، لە ساڵی (٢٠٤ک/٨٢٨ز) وە خەلیفە بە ھەمان شێوە کەوتە ژێر کاریگەری ئەویش تاوەکو لە ژێر کاریگەری ئەودا بووە ھۆی دەرکەوتنی مەینەتەکە، کە لە مێژوی ئیسلامیدا ناسراوە بە ( المحنە) کە ھەمو سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە ئیبن دۆاد بەرپرسیاری سەرەکیە لەو کارە .
دەرکەوتنیان لەم سەردەمەدا[دەستکاری]
- یەکەم / الھذیلیە : ھاوەڵانی ئەبی ھذیل حمدان ، کە ڕێبازی موعتەزیلی وەرگرتوە لەلای ( عوسمان کوڕی خالیدی تەویل ) . کەسایەتیەکی گەورە بوە لە قوتابخانەی بەصرە ، بەناوبانگ بوە بە موناقەشەکردن و قەناعەت پێکردن . ئەبو ھژیل خاوەنی ڕەوانبێژیەکی فراوان بوە لە دەربڕیندا و بەڵگەی دەھێنایەوە لە کاتی گفتوگۆیدا بە بەیتە شیعر و ھەمو تەمەنی تەرخان کرد بوو بۆ موناقەشەکردن لەگەڵ زنادقەو مەجوسەکان و بتپەرستەکاندا ، ھەتاوەکو لەبارەیەوە دەوترێت کە (٣٠٠٠) کەس لەسەر دەستی موسڵمان بون. صاڵح لەبەیتێکیدا ئاماژەی پێدەدات و دەڵێ :
ابا الھذیل جزاک اللە من رجل فأنت حقا لعمری معضیل جدل.
- دووەم / الحفصیە : ھاوەڵانی ئەبو عەمر حفص فرد ، نازناوی ئەبو یەحیایە و خەڵکی وڵاتی میصر بووە و ژیاوە لە کۆتاییەکانی سەدەی دووەم و سەرەتای سەدەی سێیەم. لەسەرەتاوە موعتەزیلی بووە و پاشتر گۆڕاوە بۆ جەبری ، وەک ئەم وتەیەی دەڵێ : ( کردەوەکانی مرۆڤ خوا دروست کەریانەو دواتر مرۆڤ ) ، سەفەری کرد بۆ بەصرە کە لانکەی موناقەشەی موعتەزیلەکان بوو ، لەوێ گەیشت بە ئەبی ھژیل ، بەڵام لە موناقەشەکەیدا سەرنەکەوت، لە کتێبەکانی سەردەمی جەبریدا : ( الاستطاعة ، الرد علی المعتزلە ، التوحید ، الرد علی النصاری ) .
- سێیەم / الجاحظیە: ھاوەڵانی ( ئەبو عپمان کوڕی بەحر کوڕی مەحبوب ) بەھۆی خوێندنەوەی زۆری کتێبە فەلسەفیەکان و تێکەڵ بون لەگەڵیاندا ، بوە یەکێ لەپێڕەوانی گروپی موعتەزیلە ، ئەمەش لە مەقالە ڕەوانبیژیەکانیدا دیارە، ئەحمەد کوڕی مرتضی ( مردوە لە١٣٢٥ک / ٩٣٤م) لە بارەیەوە دەڵێ : ( نەمبینیوە زمان پاراوتر لە ئەبی ھذیل و جاحظ ) .
جاحز (١٦٣-٢٥٥ک/٧٨٠-٨٦٩ز) ، لە بەصرە لەدایک بووە و گەورە بووە و مردووە . لەبەر ئەوە کاریگەری ئەو سروشت و ئاووھەوایەی لەسەر بووە کە لە ژیانیدا کەسێکی توند دەربچێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەسێکی گەورە لەڕوی تێڕوانین و وردبینی و باسی و بەھێزی لە دەربڕیندا . گۆج بوە لە کۆتایی تەمەنیدا و مرد کاتێ کەوتە ژێر کتێبەکانیەوە .
- چوارەم / الراوندیە : دامەزرێنەری ئەم گروپە ( ئەبی حسین کوڕی یەحیا کوڕی ئیسحاق راوەندی ) ، ناسراوە بە ( ئیبن ڕاوەندی ) ، لە نێوان ساڵانی (٢٠٥-٢١٥ک/٨٢٠-٨٣٠ز) موعتەزیلی بوە و دواتر بووە دوژمنیان و ژمارەیەکی زۆر لەکتێبی دژ نوسین ، لە ناودارترینیان ( فصیحة المعتزلە ) ، ئەم کتێبەی ڕەد کرایەوە لە لایەن جاحظەوە لە ژێر ناوی ( فجیلة المعتزلە )، دواھەمین کتێبیشی ڕەدکرایەوە لە لایەن (ئەبی حسین خیاط)ەوە کە ناوی ڕاوەندی بردبو بە ( ابن الراوندی الملحد ).
- پێنجەم / الثمامیە : ھاوەڵانی ثمامە کوڕی ئەشرس نمیری ، لە بیرباوەرەکانیاندا لاوازی نەفس نزمی کۆبۆتەوە، دەیانگوت : ( فاسق ئەگەر بە فسقەکەیەوە بمرێ و توبە نەکات ، ئەوا لە دۆزەخدا ئەمێنێتەوە بۆ ھەتا ھەتایی ) .
شەشەم / النجاریە : دامەزرێنەری حسین کوڕی محمد مردوە لە (٢٣٠ک/٨٤٥ز)لەگەڵ موعتەزیلەکاندا لە چەند خاڵێکی پەیوەند بە یەکتاپەرستیوە ھاوڕان ، وەک ڕەدکرنەوەی ئەو سیفەتانەی لە کەس و خوادایە ، قورئان مەخلوقە ، ئینکاریکردنی بینینی خوا لە ڕۆژی دوایدا.
گەشەسەندنیان[دەستکاری]
بەھۆی ئەو گەشەسەندنە گەورەیەی موعتەزیلە بەخۆیەوە بینی لە دەورەی مەئموندا ، لە کۆتایی فەرمانڕەواییەکەیدا (٢١٨ک/٨٣٢ز) بووە ھۆی دەرکەوتنی مەسەلەیەکی وروژێنەر کە لە مێژوی ئیسلامیدا دەناسرێ بە (میحنە) ، دەرکەوتنەکەشی بۆ سێ خاڵی سەرەکی دەگەڕێتەوە :
- یەکەم / گەشەسەندنی زمان پاراوی و ڕەوانبیژی و زانست فراوانی و زۆربونی ھاوەڵانی مەزھەبی عەقڵی ( راسیۆنالیست ) کە لەبەردەمی ئەمانەشدا ئیبن ئەبی داود بوو .
- دووەم / بونی مەئمون و حەزکردنی لە فیکر و فەلسەفە و فراوانی و قوڵی فیکری و کەوتنە ژێر کاریگەری زانستی وەرگیراو و وەرگێڕاو .
- سێیەم / بەگەر خستنی مەسەلەیەک (مەخلوقی قورئان)، کە پێویست ناکات ئەوەندە گرنگی پێبدرێت ، چونکە نەئەرکانی دینە و نە خوای گەورەش لە ڕۆژی دوایدا پرسیارمان لەبارەیەوە لێدەکات.
میحنەتەکە لە مێژوی ئیسلامیدا بەم شێوازە باسی لێوەکراوە((ساڵی ٢١٨ک/٨٣٢ز و باسکردنی میحنەتی قورئانی مەجید)) لەم ساڵەدا مەئمون نوسی بۆ ئیسحاق کوڕی ئیبراھیم لە بەغداد کەدادوەران و شایەتان و موتەکەلمین تاقی بکەنەوەبە قورئان و بڕیاری لەسەربدەن کە قورئان دروستکراو و نوێیە و فەرمانبدەن ببێتە بڕیار و کاری پێبکەن ، پاشانیش کتێبێک لەو بارەیەوە بنوسرێت، وە ببنە ڕێگر لەبەردەم ئەوانەی ڕەفزی ئەوە دەکەن. کتێبەکە لە ڕەبیعی یەکەمی ئەو ساڵەدا لەلایەن حەوت کەسەوە قبوڵ کرا، ئەوانیش: ( محمد کوڕی سعد نوسەری واقدی ، ئەبو مسلم مستملی یەزید کوڕی ھارون ، یەحیا کوڕی موعین ، ئەبو خیثمە زھیر کوڕی حەرب ، ئیسماعیل کوڕی داود ، ئیسماعیل کوڕی ئەبی مەسعود ، ئەحمەدی کوڕی دورقی ) ئەمانە کاتێ پرسیاریان لێکرا لەبارەی قورئانەوە، وەڵامی گشتیان ئەوەبو کە قورئان مەخلوقە . پاشتر ئیسحاقی کوڕی ئیبراھیم نوسراوی مەئمونی پێگەیشت کە فەقیە و دادوەران تاقیبکاتەوە بە ئامادەبونی ئیسحاق کوڕی ئیبراھیم ، ئەوانیش : ( بەشیر کوڕی وەلید کندی ، عەلی کوڕی ئەبی مقاتل ، ژیال کوڕی ھیثم سجادە ، قەواریری ، ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ، … ) .
پاش ئەوەی دوو جار کتێبەکەی مەئمونیان خوێندەوە و لێیتێگەیشتن.
– ئیسحاق: چ دەڵێی دەربارەی قورئان؟
– بشر کوڕی وەلید: دەڵێم قورئان کەلامی خوایە .
– ئیسحاق: من پرسیار ناکەم لە تۆ لەسەر ئەمە ، بەڵکو دەمەوێ بزانم مەخلوقە؟
– بشر کوڕی وەلید: اللە دروستکەری ھەمو شتێکە .
– ئیسحاق : ئایا قورئان شتە؟
– بشر کوڕی وەلید : بەڵێ .
– ئیسحاق: ئایا دروستکراوە ؟
– بشر کوڕی وەلید: نەخێر دروستکەری نیە و لەمە باشتریشم لێنابیستیت، لەمە زیاتر قسەشی لەسەر ناکەم . دوای ئەمە لە ھەریەکێ لەوانی دی دەپرسرا ، دەیگوت : قورئان کەلامی خوایە جگە لە ئیبن بکاو دەیگوت ، قورئان مەعجولە! لەسەر ئەو وتەیەی خوای گەورە کە دەفەرمێ : (( إنا جعلناە قرانا عربیا )) .
– ئیسحاق : مەعجول مەخلوقە؟
– ئیبن بکاو: بەڵێ .
– ئیسحاق : قورئانیش مەخلوقە؟
– ئیبن بکاو: ناڵێم مەخلوقە ، بەڵکو مەجھولە .
پاشان ئەمانە گشتیان نوسرانەوە و ھێنرانەوە بۆ مەئمون، مەئمونیش فەرمانیدا کە لەملی ھەریەکە لەوانە بدرێ کە دژی خەلقی قورئان ڕابوەستێ، لەبەرامبەر ئەم فەرمانەدا لە کۆمەڵەکە تەنھا چوار کەس وەستان ( سجادە ، قەواریری ، ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ، محمدی کوڕی نوح ). دەستکرا بە لێدانیان . سجادە وتی: قورئان مەخلوقە و ئازاد کرا، بۆ ڕۆژی دواتر قەواریریش ھەمان شتی وت، تەنھا ئەحمەد و محمد مانەوە سوربون لەسەر وتەکەیان . مەئمون ئەو کات لەخوراسان بوو فەرمانیدا کە بیان نێرن بۆلای بەڵام لە ڕێگادا محمدی کوڕی نوح وەفاتی کرد و مەئمونیش لەوێ پێش ئەوەی ئەمان بگەنە ئەوێ وەفاتی کرد ، ئیمام ئەحمەدیش بۆ خۆی تەنھا مایەوە. کە دواتر لەدەورانی موعتەسەم ئەم کارە دوبارە بۆوە و بیری موعتەزیلی بەردەوام بوو تاوەکو لەدەورانی خەلیفە موتەوەکلدا ھەڵگیرا و ڕەفزکرا.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ 'Abd al-Jabbar (1965). 'Abd al-Karim 'Uthman (ed.)., ed. Sharh al-Usul al-Khamsa (in Arabic). Cairo: Maktabat Wahba.
- ^ http://www.historyofkurd.com/2016/11/28/%D9%87%DB%95%D9%88%DA%B5%DB%8E%D9%83-%D8%A8%DB%86-%D8%B4%D9%88%D9%86%D8%A7%D8%B3%DB%8C-%D9%85%D9%88%D8%B9%D8%AA%DB%95%D8%B2%DB%8C%D9%84%DB%95/
- ^ https://www.facebook.com/muhammad.faiqkallhury[بەستەری مردوو][بەستەری مردوو][بەستەری مردوو]
- ^ پەرتوکی صدیق عبداللە اغجلری: دراسات فی المژاھب و الفروق الاسلامیە
- ^ پەرتوکی زھدی حسن جاراللە: المعتزلە
- ^ پەرتوکی الاشعری : مقالات الاسلامیین ، ج1
![]() |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی. |