کۆمەڵکوژیی کەرکووک (١٩٢٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی کەرکووک (١٩٢٤)
وڵاتMandatory Iraq
جێکەرکووک
پۆتانی شوێن٣٥°٢٨′١٢″N ٤٤°٢٤′٠″E
کاتی ڕوودان٤ی ئایاری ١٩٢٤
چەک و تەقەمەنیrifle
تاوانبارIraq Levies
Map

کۆمەڵکووژی کەرکووک ١٩٢٤ کۆمەڵکوژی خەڵکی کەرکووک بوو[ئ] لەلایەن ئاشوورییەکانەوە لە مانگی ئایاری ١٩٢٤، دوای ئەوەی لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٢٤ لە کەرکووک ھێرش کرایە سەر ھێزە ئاشوورییەکان کاتێک نیشتەجێی ناوچەکە بوون.[١][٢][٣][٤][٥] یەکێک لە ھێرشە دیارەکان کە بووە ھۆی دوژمنایەتی نێوان ئاشوورییەکان و موسڵمانانی ناوچەکە لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٢٣ لە مووسڵ ڕوویدا، کە تێیدا دوو منداڵی ئاشووری لەلایەن موسڵمانەکانەوە کوژران و کەس نەدرایە دادگا.[٦]

لە سەرەتای ساڵی ١٩٢٤ ئینگلیزەکان ھێزی خۆبەخشانی ئاشوورییان بۆ پارێزگای کەرکووک جێگیر کرد بە مەبەستی گرتنی شاری سلێمانی کە ئەوکات لە لایەن کوردەکان و شێخ مەحموودەوە کۆنترۆڵ کرابوو. کوردە موسڵمانەکانی کەرکووک ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر ژنان و ئافرەتانی ئاشوورییان کرد گەر ھێزە ئاشوورییەکان ھێرش بکەنە سەر شاری سلێمانی.[٧][٨][٩]

لە ٤ی ئایاردا ناکۆکی لە نێوان ئێزیدییەک و فرۆشیارێکی موسڵمان لە بازاڕی ناوەندی کەرکووک لەسەر نرخەکان دروست بوو، کە بووە ھۆی شەڕی دەستە و یەخەی نێوانیان؛ دوای ناکۆکییەکە، دوو سەربازی ئاشووری لەلایەن موسڵمانەکانەوە بریندار کران، ھەروەھا موسڵمانەکانی ئەوێ گاڵتەیان بە ئاشوورییەکان دەکرد؛ بەپێی بەڵگەنامەکانی بەریتانیا "دواتر دوو یەکەی ئاشووری چوونەتە ناوەندی شارەکە، لە ڕێگادا بە شێوەیەکی دڕندانە ھێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک موسڵمان کە لە قاوەخانەیەک دانیشتبوون". پێش ئەوەش موسڵمانەکان بەردەوام گاڵتەیان بە ئاشوورییەکانی ئەوێ کردوە، پاش ھێرشی ئاشوورییەکان، کوردە موسڵمانەکانی کەرکووک دەستیان کرد بە تەقەکردن لە ئاشوورییەکان کە لە ئەنجامدا چەند ئاشوورییەک کوژران. دواتر ھێزە ئاشوورییەکان بەرپەرچیان داوەتەوە و تەقەیان لە موسڵمانە چەکدارەکان کردوە، کە لە ئەنجامدا ٥٠ موسڵمان لە کەرکووک کوژران و دەیان مەدەنی تریش بوونەتە قوربانی. کۆی گشتی ئاشوورییە کوژراوەکانیش ٥ کەس بووە.[١٠][١١]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ بە زۆری کوردەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ British Documents on Foreign Affairs--reports and Papers from the Foreign Office Confidential Print: The expansion of Ibn Saud, 1922-1925 (بە ئینگلیزی). University Publications of America. 1985. ISBN 978-0-89093-603-0.
  2. ^ Office, Great Britain Colonial (1927). Report by His Britannic Majesty's Government to the Council of the League of Nations on the Administration of Iraq (بە ئینگلیزی).
  3. ^ Office, Great Britain Colonial (1925). Iraq, Report on Iraq Administration (بە ئینگلیزی). H.M. Stationery Office.
  4. ^ Salt, Jeremy (2008). The Unmaking of the Middle East: A History of Western Disorder in Arab Lands (بە ئینگلیزی). Univ of California Press. ISBN 978-0-520-26170-9.
  5. ^ Rush, Alan de Lacy; Priestland, Jane (2001). Records of Iraq, 1914-1966: 1921-1924 (بە ئینگلیزی). Archive Editions. ISBN 978-1-85207-820-1.
  6. ^ Browne, John Gilbert (1932). The Iraq Levies, 1915-1932 (بە ئینگلیزی). Royal United Service Institution.
  7. ^ Browne, John Gilbert (1932). The Iraq Levies, 1915-1932 (بە ئینگلیزی). Royal United Service Institution.
  8. ^ Jackson, Robert (1985). The RAF in Action: From Flanders to the Falklands (بە ئینگلیزی). Blandford Press. ISBN 978-0-7137-1419-7.
  9. ^ Office, Great Britain Colonial (1930). Report by His Britannic Majesty's Government to the Council of the League of Nations on the Administration of Iraq (بە ئینگلیزی).
  10. ^ Browne, John Gilbert (1932). The Iraq Levies, 1915-1932 (بە ئینگلیزی). Royal United Service Institution.
  11. ^ British Documents on Foreign Affairs--reports and Papers from the Foreign Office Confidential Print: The expansion of Ibn Saud, 1922-1925 (بە ئینگلیزی). University Publications of America. 1985. ISBN 978-0-89093-603-0.