پێندرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
پێندرو
Pêndro
گوند
گوندی پێندرو و چیای بۆتین (١٩٦٨)
گوندی پێندرو و چیای بۆتین (١٩٦٨)
پێندرو is located in Kurdistan Region
پێندرو
پێندرو
جێگەی لە باشووری کوردستان
پۆتانەکان: 37°03′42″N 44°06′20″E / 37.06167°N 44.10556°E / 37.06167; 44.10556پۆتانەکان: 37°03′42″N 44°06′20″E / 37.06167°N 44.10556°E / 37.06167; 44.10556
وڵات کوردستان
پارێزگاھەولێر
قەزاقەزای مێرگەسۆر
ناحیەشێروان مەزن
بەرزایی١٣٢٥ مەتر (٤٬٣٤٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٧)
 • سەرجەم٢٥٤٧
زمانەکان
 • ناوچەییبادینی
 • فەرمیسۆرانی

پێندرۆ گوندێکی باشووری کوردستانە، سەر بە ناحیەی شێروان مەزن، قەزای مێرگەسۆر، پارێزگای ھەولێر. دەکەوێتە سەر سنووری پارێزگای ھەولێر و ھەکاری و بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی بارزان. دانیشتووانی ئەم دێیە زێاتر لە ٢٥٤٠ کەس دەبن و دەکەوێتە ناوچەی مزووری باڵا لە دەڤەری بارزان. پێندرۆ دەکەوێتە ناو دۆڵێکی بچووک کە بە شاخی بەرز و نزم دەورەدراون، چیای بۆتین بە دووری ٢ کم دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی گوندەکە. پێندرۆ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندەکانی شیڤێ و بەنان و لە باکووری ڕۆژھەڵات پارێزگای ھەکاری ە، لە ڕۆژھەڵات گوندەکانی ئێدلبێ و زێت و لە باشوور لەگەڵ گوندەکانی سێلکێ و گیزا وڵاتی و ستوپێ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندەکانی بناڤیێ و ناڤکورکا و لە باکووری ڕۆژاوا لە گەل گوندەکانی دێزو و سپیندارێ ھاوسنوورە. ڕووبەری ئەم گوندە لە سەروی ١٠کم چوارگوشەیە. زەوی پێندرۆ زوری شاخاوی ێە و دەکەوێتە ناو زنجیرە چیای زاگرۆس.[١][٢]

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی پێندرۆ بەلایەنی کەم دەگەرێتەوە بوو سەردەمی میرنشینی بادینان. پێندرۆ یەکێکە لە گوندەکانی ھۆزی مزووری بۆیە مێژووی دروست بوونی دەگەرێتەوە بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا، مزوورییەکان یەکێکن لە ھۆزە ھەرە کۆنەکانی کوردستانن کە لە شەرەفنامە لە ساڵی ١٥٩٧ ش ئاماژەیان پێکراوە،[٣] ئەڤلیا چەلەبی لە گەشتەکەی بەنێو کوردەکاندا (سیاحەتنامە)(١٦٣٨)ناوی بردوون، و لە ساڵی ١٩٠٩ لە لاێەن مارک سایکس نێردەی ئنگلیزەوە ئاماژەی بە ھۆزی مزووری کراوە،[٤] ھەروەھا ئەمین زەکی بەگ لە پەرتوکی مێژووی کورد و کوردستان باسی لە مزوورییەکان کردووە کە ئاماژە بەوە دەکات کە ھۆزێکن لە ھەولێر و دھۆک نیشتەجێن.[٥][٦]

لە ڕووی جیۆ سیاسییەوە دەڤەری بارزان بە گشتی و ناوچەی مزووری باڵا بە تایبەتی بەھۆی سەختی و سروشتی ناوچەکە، گرنگییەکی زۆری ھەبووە بۆ بەرگری کرن بەرامبەر دوژمنان، لە ھەمان کاتدا نزیکی لە سنووری نێودەوڵەتی بۆیە پێندرۆ و گوندەکانی تری ناوچەکە بوونەتە بە شوێن و پەناگا بۆ بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان، بە درێژاێی مێژوودا ناوچەکە زور جار لە لاێەن ھێزە دەرەکییەکان داگێر کراوە، و ھەروەھا گوندنشینەکان بە زورەملێ دەرکراون و گوندەکانیان سوتێنراون.[٧] لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا شێخ عەبدولسەلام بارزانی چەند جار لە دژی دەسەلات دارانی عوسمانی ڕاپەرینی بەرپاکردوە، بۆ یەکەم جاریش پێندرۆیەکان بەژداری ئەم ڕاپەرینە کردوەو و شەھیدو قوربانیان داوە. ھەروەھا خەلکی پێندرۆ لە ڕاپەرینی یەکەمی بارزان لە سالی ١٩٣١ بۆ ١٩٣٢ بە سەرکرداێەتی شێخ ئەحمەد بارزانی بەژداری یان کردوەو و لە کاتی دامرکاندنی ڕاپەرین لە لاێەن ئینگلیزەکانەوە لە ١٩٣٢ دا، زیاتر لە ٤٠٠ خێزانی بارزانێەکان لە گەل شێخ ئەحمەد ئاوارەی تورکیا بوون کە لەوانە ٣١ خێزان پێندرۆی بوون.[٨]

یەکەمین شەری ڕاپەرینی دووەمی بارزان لە گوندی پێندرۆ بوو کە لە ساڵی ١٩٤٣ ھاتە بەرپاکردن، ئەمەش دوای ئەوەی مەلا مستەفا بارزانی لە نەفی شاری سلێمانی توانی خوی لەژێر دەستی دەسەلات دارانی ئەو سەردەمە ڕزگار بکات و بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان ەوە بروات و پاشان بگەرێتەوە دەڤەری بارزان و لەو کاتەدا سەرەدانی گوندی پێندروی کرد و ھەر لە گوندی پێندرۆ شەر لە نێوان شورش و حکوومەتی ئەو کاتەدا دروست بوو ٣ پولیسی حکوومەت لە گوندی پێندرو کوژران، کە ئەمە سەرەتای دەسپێکی شورشی دووەمی بارزان بوو. لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٤٥ دا، مەلا مستەفا لە گەل زیاتری ٣٧٠٠ بارزانی بەژداری لە کۆماری کوردستان دەکەن لە مەھاباد، کە ١٦١ کەس خەلی گوندی پێندرۆ بوون و چەندین شەھید و بریندارانی بەرگری کوماری کوردسات خەلکی پێندرۆ بوون. لە دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٧، مەلا مستەفا لە گەل زیاتر ٥٠٠ ھەڤالانی دەپەرنەوە بوو ناو یەکێتیی سۆڤیەت کە ١٩ کەس پێندرۆی بوون.[٩] زیاتر لە ١٥٠ کەس لە گوندی پێندرو بەژداری شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانیان کردوە، لە دوای ڕێکەوتننامەی جەزائیر، لە ساڵی ١٩٧٥ زیاتر لە ١١٦ خێزانی پێندرۆی ئاوارەی ئیران بوون. لە ٢٥ ی حوزەیرانی ١٩٧٨ ڕژیمی عێراق تەواوی گوندەکانی ناو چەکە خاپورکردن و گوێزانەوە بوو کومەلگەکانی زورەملێ و خەلکێ پێندرۆ بوو کومەلگای بەحرکە گوێزانەوە. لە ساڵی ١٩٨٣ ڕژێمی عێراق ٨٠٠٠ بارزانی ئەنفال کرد کە ١٦ کەس لە گوندی پێندرۆ بوون، ئەو کاتە بەشێک لە پێندرۆیەکان گەرانەوە بوو پێندرۆ گوندێکی نوێ یان دروستکرد لە بناری چیای بۆتین کە بەو شوێنە دەلێن مڵانێ، بەلام لە ١٩٨٧ بوو جارێکیتر ڕژێمی عێراق گوندەکەیان سووتاندو و خەلکەکە ئاوارەی ئیران بوون. لە پاش ڕاپەڕینی ١٩٩١ جارێکیتر خەلکەکە گەرانەوە بوو گوندەکەیان، لە لاێەن ڕێکخراوێکی بەریتانی لە ساڵی ١٩٩٤ گوندیکی نوێ بە دووری ١٬٥کم لە ڕوژئاوای پێندرۆ دروست کرا بەلام لە ساڵی١٩٩٧ ئەم جارە لە بەر شەری نێوان پەکەکە و تورکیا خاپور کرا.[١٠]

جوگرافیا[دەستکاری]

دۆلی ئەلێ لە باشووری پێندرۆ

پێندرۆ دەکەوێتە سەر ١٣٢٥م لەسەر ئاستی دەرێا و ڕووبەرەکەی لە سەڕوی ١٠ کم٢، دە کەوێتە باکووری ھەرێمی کوردستان. زور بەێ خاکی پێندرۆ لە شاخ و گرد پێکدێت، ھەروەھا زور بە کەمی لە دەشتێکی لار و لێژ پێکدێت. خالی ھەرە نزم لە پێندرۆ جۆگەێ چەماێە کە ١٢٧٤م لەسەر ئاستی دەرێایە و خاڵی ھەرە بەرز چیای بۆتینە کە بەرزێەکەێ ٢٥٣٤م.[١]چیایە نزیکەکان چیای بۆتین و کێرێی سپیندارە یە و ئەگەر زیاتر بۆ باشوور بروێن چیای میسەک و کورێ ھورێ یە. لە ڕووی سنووری خاکەوە پێندرۆ ھاوسنوورە لە گەل گوندەکانی ئێدلبێ، زێت، بەنان، شیڤێ، دێزو، سپیندارێ، ناڤکورکا، بناڤیێ، سێلکێ، گیزا وڵاتی، ستوپێ و دێرکێ. نێزیکترین شاروچکە شێروان مەزن ە کە بە دوری ١٤کم دەکوێتە باشووری ڕوژ ھەلات، شاروچکەی بارزان بەدوری ١٨ کم دەکوێتە باشوور و ھەولێری پاێتەخت بەرێگای ئۆتۆمبیل ١٧٢ کم دوورە. ئەردە ھاوبەشەکانی گوند پێکدێن لە بۆتین، ملانێ، سەباسکی، چەما، لێری، گورێ، ئەلێی و سەر خنگێلی کەئەم شوێنانە بوو کشتوکاڵ بەکاردەھێنرێت. پێندرۆ ھیچ ڕووبارێی لێ نێیە بەلام زور کانیاوی ھەیە کە گرنگترینیان کانی گوند، کانی میرا، کانی بوتینی، کانی ھەلارا، کانی سارداڤ، کانی جێفرێ، کانی ملانێ و لە چەندین کانیاوی تر پێک دێت.[١]

گوندە ھاوسنوورەکان[دەستکاری]

Compass rose pale.svg ھەکاری بەنان، شیڤێ دێزو، سپیندارێ Compass rose pale.svg
ئێدلبێ، زێت باکوور بناڤیێ، ناڤکورکا
ڕۆژھەڵات    پێندرۆ    ڕۆژئاوا
باشوور
سێلکێ، گیزا وڵاتی، ستوپێ

کەش و ھەوا[دەستکاری]

بەگوێرەی پۆلێنکردنی ئاووھەوای کوپێن ئەو شوێنەی کە پێندرو لێ یە ئاووھەواکەی لە ھاویندا نیمچە گەرمە و لە زستانیشدا پلەی گەرماش دادەبەزێت بۆ پلەی ژێر سفر. باران بارین لە ھەندێک ساڵدا لە ١٥٠٠ملم زیاترە، لە مانگی بەفرانبار و ڕێبەنداندا یەک پارچە ناوچەکە سپی دەکات لە بەفر، بەڵام ئێستا وەک بەشێک لە دیاردەی گەرم بوونی زەوی ماوە و ڕێژەی بەفر و باران بارینی تیا کەم بووەتەوە.

زانیاریی کەش‌وهەوا بۆ «پێندرۆ (٢٠٠٩–٢٠١٦)»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
بەرزترین پلەی تۆمارکراو ١٣٫٠ ١٧٫٠ ٢٠٫٠ ٢٧٫٠ ٣٣٫٠ ٣٩٫٠ ٤٤٫٠ ٤٤٫٠ ٤٠٫٠ ٣١٫٠ ٢٢٫٠ ١٤٫٠ ٤٤٫٠
(nil)
نێونجی بەرزترین پلە ٩٫٥ ١٢٫٢ ١٦٫٢ ٢٣٫٠ ٢٩٫٦ ٣٦٫٧ ٤١٫٠ ٤٠٫٧ ٣٥٫٢ ٢٧٫٥ ١٨٫٨ ١٢٫٢ ٢٥٫٢
نێونجی ڕۆژانە ٦٫١ ٨٫٥ ١١٫٧ ١٨٫٠ ٢٥٫٦ ٣١٫٧ ٣٥٫٣ ٣٤٫٧ ٢٩٫١ ٢٢٫٣ ١٤٫٦ ٧٫١ ٢٠٫٤
نێونجی کەمترین پلە ١٫٨ ٣٫٢ ٥٫٠ ٩٫٥ ١٥٫٦ ٢١٫٢ ٢٣٫٦ ٢٢٫٢ ١٧٫٣ ١٣٫٥ ٧٫٦ ٣٫٥ ١٢٫٠
کەمترین پلەی تۆمارکراو -١٢ ١٠٫٠ ١٤٫٠ ٢٠٫٠ ٢٢٫٠ ٢٠٫٠ ١٤٫٠ ٩٫٠ -١٢
(nil)
نێونجی باران بارین mm ١٥٥٫١ ٩١٫٠ ١٤٣٫٦ ٨٩٫١ ٥١٫٠ ٢٫٩ ١٫٥ ١٫٣ ٣٫٩ ٥٣٫٩ ٨٥٫٠ ١٤١٫٦ ٨١٩٫٩
نێونجی بەفر بارین cm ١٢٫٠ ٣٤٫٣ ١٦٫٩ ١٫٠ ٠٫٠ ٠٫٠ ٠٫٠ ٠٫٠ ٠٫٠ ٠٫٠ ٠٫٠ ٧٫٢ ٧١٫٤
نێونجی ژمارەی ڕۆژە باراناوییەکان ١٢٫٣ ١٠٫٥ ١٤٫٨ ١٢٫٥ ١٠٫٧ ٣٫٧ ٠٫٥ ١٫٥ ٢٫٣ ٨٫٥ ٩٫٨ ١١٫١ ٩٨٫٢
نێونجی ژمارەی ڕۆژە بەفراوییەکان ٢٫٢ ٣٫٦ ٥٫٥ ٠٫٩ ٠٫٠ ٠٫٠ ٠٫٠ ٠٫٠ ٠٫٠ ٠٫٠ ٠٫٠ ١٫٧ ١٣٫٩
نێونجی relative humidity (%) ٦٤٫٨ ٦٠٫٨ ٥٨٫٨ ٥١٫٥ ٣٧٫٣ ٢٢٫٨ ١٨٫٦ ١٨٫٧ ٢٤٫٧ ٣٦٫٨ ٤٧٫٨ ٥٩٫٢ ٤١٫٨
سەرچاوەی یەکەم: Worldweatheronline [١]
سەرچاوەی دووەم: Accuweather [٢]

دیمۆگرافیا[دەستکاری]

پێندرۆ سێیەم گەورەترین گوندە لە ناوچەی مزووری باڵا. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧ کە لەڵاێەن مەحمەدعلی سەعید پێندروی کراوە، ژمارەی دانیشتووانی پێندرۆ ٢٥٤٧ کەس بووە، ڕەگەزی مێ ١٢٩٠ کەسە کە دەکاتە ٥٠٫٦٥٪ ڕێژەی خەڵکی گوند و ڕەگەزی نێر ١٢٥٧ کەسە کە دەکاتە ٤٩٫٣٥٪ ڕێژەی خەڵکی گوند. زیاتر لە نیوەی خەلکی پێندرۆ لە بەحرکە دەژین. بەشێکی زوری خەلکی پێندرۆ قوتابین و ئەوانی تر زیاتر بە کاروباری کارمەندی حکوومەت، کاری تاێبەت، پێشمەرگاتی، دوکانداری، بازرگانی، کشتوکاڵی، ئاژەڵداری بەسەر دەبەن.[١١]

پێندرو ی لە ھەرێمی کوردستان (٢٠١٧)
ژمارە ناوی شوێن ژمارەی خێزان
١ بەحرکە ٣٤٢
٢ ھەولێر ٦٧
٣ پیرمام ٥٩
٤ سۆران ٤٦
٥ بارزان ١٨
٦ دھۆک ١٦
٧ رێزان ١١
٨ بلێ ٩
٩ سیرێی ٥
١٠ زاخۆ ١
١١ سێلکێ ١
١٢ گۆڕەتوو ١
١٣ شانەدەر ١
١٤ شاخۆلان ١
پێندرۆی لە تاراوگە (٢٠١٧)
ژمارە ناوی شوێن ژمارەی خێزان
١ ئەمریکا ١٠
٢ ئەڵمانیا ٨
٣ سوێد ٧
٤ دانمارک ٥
٥ ڕووسیا ٥
٦ ھۆلەند ٤
٧ بەریتانیا ٣
٨ کەنەدا ٢
٩ ئوسترالیا ١

پەروەردە[دەستکاری]

مامۆستا و قوتابی قوتابخانەی پێندرۆ ١٩٦٨

یەکەم جار لە مێژووی پێندرۆ لە ئەیلوولی ١٩٦٠ قوتابخانەیەکی سەرەتایی لەخانوویەکی بچووک دەستی بەخوێندن کرد، مامۆستا محەممەد چیچۆ پێندروی ڕولێکی بالای بینیوە لە ھێنانی ئەو قوتابخانە بوو پێندرۆ، سەرەتا یەک پۆل قوتابی تیادا دەیانخوێند. بە گوێرەی ئاماری ساڵی ٢٠١٧ کە لەڵاێەن مەحمەدعلی سەعید پێندروی کراوە، لە ھەموو قۆناغەکانی خوێندندا گوندی پێندرو ٧٩٤ قوتابی بوونە. لە قەزای مێرگەسۆر دا، گوندی پێندرۆ یەکیێکە لەو گوندانە کە ئاستێکی ھەرە بەرزی ھەیە لە پەروەردە.[١١][١٢]

دەرچووی پەیمانگا، زانکۆ و خوێندنی باڵا
ژمارە بڕوانامە نێر مێ کۆ
١ پەیمانگا ٦٥ ٧٧ ١٤٢
٢ زانکۆ ١٣١ ٩٨ ٢٢٩
٣ دیبلۆمی باڵا ٢ ٠ ٢
٤ ماستەر ١٤ ٤ ١٨
٥ دکتۆرا ٤ ٢ ٦
قوتابی لە ھەموو قوناغێکی خوێندن دا
ژمارە قوناغ نێر مێ کۆ
١ بنەرەتی و ئامادەیی ٣٤٣ ٣١٠ ٦٥٣
٢ پەیمانگا ١٦ ١٧ ٣٣
٣ زانکۆ ٥٩ ٤٢ ١٠١
٤ ماستەر ١ ١ ٢
٥ دکتۆرا ٤ ١ ٥

ژیانی ژینگەیی[دەستکاری]

گوند نشینەکان خەریکی لێکردنەوەی توێکلی بایەم ن لە پێندرۆ ٢٠٠٧

پاراستنی ژینگە لە دەڤەری بارزان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شێخ عەبدولسەلامی بارزان و شێخ ئەحمەدی بارزان، کە زیاد لە سەد ساڵە لەلایەن پێشەوای خانەدانی بارزان بە میرات ماوەتەوە. پێندرو وەکو گوندیک لە دەڤەری بارزان ژینگەیەکی دەولەمەندی ھەیە لە دارستان و ئاژەڵی کێوییەکان، بەڵام بەردەوام لە لاێەن دوژمنانی کوردستان دەستدرێژی کراوە سەر ژینگەی دەڤەری بارزان و بەوھۆیەشەوە ھەزاران جۆر ئاژەڵی کێویی لەناو چوون، بێجگە لە سووتانی بەشێکی زوری دارستانی ئەو دەڤەرە.[١٣][١٤][١٥]

ڕوەک[دەستکاری]

ناوچەی پێندرۆ و دەور و بەری بە سەدان جۆری ڕوەک دەولەمەندە، زیاتر لە ٧٠٪ خاکی پێندرۆ لە دارستان پێک دێت، وەکو بەڕوو، مازوو، سماق، گوێز، چنار، قەزوان، دارمێو، ھەرمێ، سێو، ھەنار، قۆخ، کرۆسک، ھەنجیر، بادەم، توو، دار سپیندار و دەیان جۆری داری تر. لە پێندرۆ و ناوچەکە گژ و گیای کێوی جۆراوجور دەڕوێ وەک کوارگ، کەنگر، کاردوو، شنگ، ڕێواس، لۆ، لووشە، مەندۆک و گژوگیا بەھارییەکانی دیکە. لە گوڵەکاندا وەکو نێرگز، ھەڵاڵەبرمە، لاولاو، وەنەوشە، ھێرۆ، شەوبۆ، مەرزە، وەرکەمەر، ڕەبەنیک و چەندین گوڵی تر.[١٦][١٧]

گیانلەبەران[دەستکاری]

شیردەر[دەستکاری]

ئەو گیانلەبەرە کێوییانە کە لە پێندرۆ و دەڤەرەکە ھەن پێک دێن لە بزنی کێوی، ورچ، پڵنگ، سمۆرە، بەراز، گورگ، کەمتیار، چەقەڵ، چالگ، سیخوڕ، ڕێوی، کەروێشک، ژووشک و چەند جۆرێکی تر.[١٨]

باڵندە[دەستکاری]

ھەموو ساڵی بە دەیان ھەزار باڵندەی جۆراوجۆر دەربازی پێندرۆ و ناوچەکە دەبن، ئەم باڵندانە ساڵانە دوو جار کۆچ دەکەن لە وەرزی زستان لە قەوقازەوە بۆ باشووری عێراق و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیران و لە وەرزی بەھار دەگەرێنەوە، بەشێکی زور لەم باڵندانە دەمێنەوە لە ناوچەکە. تەواوی ناوچەکە خالی وەستانی ھەزاران بالندەیە کە کۆچ دەکەن لە نێوان ئەورووپای ڕۆژھەڵات و ئەفریقای ڕۆژھەڵات، قوڵینگەکان لەکاتی کۆچکردن ھەندێک جار لە بەر خراپی کەش و ھەوا کەمێک دەمێنەوە لە ناوچەکە. ئەمانەش ھەندێک لەو باڵندانەن کە لە ناوچەکە ھەن کەو، ھەڵۆ، شەھێن، داڵاش، شاوە، لەق لەق، کۆتر، کوند، کەندەسمە، چوڕە، ڕەشیشە، ڕەشیشەکان، گۆرەویچنە، قەلەرەش، ڕیشۆڵی، بە دەیان جۆری چۆلەکە، فشە کڵاونە، کوڕکوڕە، مراوی، داوەکۆستە و بە سەدان جۆری باڵندەی تر.[١٩]

خشۆکەکان و ئەوانی تر[دەستکاری]

لە گیانەوەرە خشۆکەکان زیاتر لە دە جۆر مار ھەن، دەیان جۆر لە مارمێلکە و چەند جۆرێک لە کیسەڵ. لە بنەماڵەی وشکاوی چەند جۆورێک لە بۆق. لە کۆمەڵەی بێبڕبڕەکان وەکو ھەنگ، دەیان جۆری پەپوولە، دەیان جۆری کوللە، دەیان جۆری مێشوولە و ھەزاران جۆری تری ئەم کۆمەڵانە لە ناوچەکە ھەن.[٢٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "جابا خەلکێ گوندێ پێندرو" (PDF). www.archive.org.
  2. ^ "گالەری - کوێستانی پێندرۆ". Rûdaw. Retrieved 19 December 2019.
  3. ^ Bidlīsī, Sharaf Khān; Izady, Mehrdad R. (2005). The Sharafnam̂a, or, The history of the Kurdish nation, 1597. Mazda. ISBN 978-1-56859-074-5.
  4. ^ Çelebi, Evliya (1991-01-01). The Intimate Life of an Ottoman Statesman, Melek Ahmed Pasha (1588–1662): As Portrayed in Evliya Celebi's Book of Travels (Seyahat-name). SUNY Press. ISBN 978-0-7914-0640-3.
  5. ^ Bayg, Muhammad Amin Zaki (2002). Zubah-i Tarikh-i Kurd va Kurdistan. Intisharat-i Tus. ISBN 9789643155650.
  6. ^ "muzuri clan". Archived from the original on ١١ی شوباتی ٢٠١٩. Retrieved ٩ی ئایاری ٢٠٢٠. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help) Archived ١١ی شوباتی ٢٠١٩, لە وەیبەک مەشین.
  7. ^ "ڕاگواستن سەرەتای تواندنەوە و لەناوبردنی نەتەوەیەک". www.xebat.net. Archived from the original on 2017-07-28. Archived ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.
  8. ^ "راپەرینی یەکەمی بارزان بە ڕابەرایەتی شێخ ئەحمەد بارزانی ١٩٣١–١٩٣٢" (PDF). www.historyofkurd.com.
  9. ^ Barzani, Masud; NA, NA; Barzani, Massoud (ی ی 2003). Mustafa Barzani and the Kurdish Liberation Movement. Palgrave Macmillan. ISBN 978-0-312-29316-1. Check date values in: |date= (help)
  10. ^ "گوندی پێندرو لە ڕووی شۆرشەوە". ekurds.com.
  11. ^ ئ ا "ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٧". www.archive.org.
  12. ^ "ھندە ک ئامار و زانیاریت گوندێ پێندرو". www.facebook.com.
  13. ^ "ھەموو شتێک لەسەر ژینگەی دەڤەری بارزان". gulan-media.com.
  14. ^ "Conserving wild goats in the Peramagroon and Barzan mountains, Iraq". Conservation Leadership Programme.
  15. ^ "Wild orchids of the Kurdistan Region areas: a scientific window on the unexpected nature of the North-Western Zagros" (PDF). www.archives-ouvertes.fr.
  16. ^ "گوڵنامەی کورد". www.kurdflora.com.
  17. ^ "Survey and Identification of Mushrooms in Erbil Governorate". www.researchgate.net.
  18. ^ "کەمی ئاو، ئاژەڵ و باڵندە کێویەکانی دەڤەری بارزانی سەرگەردان کردووە". www.rudaw.net.
  19. ^ "Key Biodiversity Areas: Rapid assessment of birds in Kurdistan, northern Iraq". www.researchgate.net.
  20. ^ "Iraq Check List". iNaturalist.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]