زەریفە خانم
ڕواڵەت
زەریفە خانم | |
|---|---|
| مەرگ | ٩ی تەممووزی ١٩٣٧ |
| نەتەوە | کورد |
| ئایین | عەلەوی |
| ھاوسەر | عەلیشێر |
زەریفە خانم (مردووی ٩ی تەممووزی ١٩٣٧) لەگەڵ ھاوژینەکەی عەلیشێر دوای یەکەم شۆڕشی چەکداری دژی کۆماری مستەفا کەمال ئاتاتورک یان شۆڕشی قۆچگیری، بە فێڵ و فەتەرە دەستبەسەر کرا. بەو پێیەی ئاتاتورک سەری عەلیشێری دەویست، تۆپاڵ عوسمان سەرۆکی ھێزی تورکیا ھەردوو سەرەکەی وەک دیاری بۆی برد[١]. سەری خاتوو زەریفە و عەلیشەری مێردی چەند مانگێک لە چانکایا -ئەو شوێنەی ئاتاتورکی لێ دەماوە- بەسەر دارەوە بوون. ڕاپەڕینی قۆچگیری ڕاگیرا و بارودۆخی کوردستان تا یاخیبوونی شێخ سەعید زۆر خراپتر بوو[٢].
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Koçgiri başladı harba». www.kurmesliler.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Alişer Bey ve Zarife Hanım'ı saygıyla anıyoruz». www.rudaw.net.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)