بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان ‒ ئیسپانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەرێمی کوردستان‒ئیسپانیا
Map indicating locations of Kurdistan Region and Spain

ھەرێمی کوردستان

ئیسپانیا

پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیسپانیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیسپانیایە.[١] ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکەوە لە مەدرید، پایتەختی ئیسپانیا پەرە بە پەیوەندییەکانی دەدات،[٢] لەکاتێکدا ئیسپانیا ھیچ نوێنەرایەتییەکی لە ھەرێمی کوردستاندا نییە.[٣]

لە ساڵی ٢٠١٤ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی حوکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، کوردستان بەھای پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا بەرز دەنرخێنێت.[٤]

پەیوەندی سیاسی

[دەستکاری]

ئیسپانیا سیاسەتێکی وردی بەرامبەر بە ناوچە کوردنشینییەکان ھەبووە، ئیسپانیا نایەوێت کورد جوداخواز بێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئیسپانیا خۆی کێشەی جوداخوازی نێوخۆیی ھەیە، کە کەتەلۆنییەکان و گروپەکانی دیکەن.

نوێنەری حوکومەتی ھەرێمی کوردستان لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٤دا دەریخست کە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئیسپانیا و ھەرێم کەمترین ئاست بووە و تەنیا کۆمپانیایەکی کەمی ئیسپانیا لە ناوچەکەدا چالاکن. [٥] لە مانگی ئابی ھەمان ساڵدا، دوای لەشکرکێشی داعش بۆ سەر عێراق، گارسیا مارگالۆ وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ڕایگەیاند، پشتیوانی سەربازی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بە ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندی لە بەغدا دەبێت. [٦] دواتر باس لەوە کرا کە ئیسپانیا خۆی لە ھاوکاریکردنی ھێزە کوردییەکان بەدوور گرتووە. [٧] حکومەتی ئیسپانیا ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردی ڕەتکردەوە کە لە ئەیلوولی ٢٠١٧ بەڕێوەچوو [٨]

پەیوەندییەکانی کەتەلۆنیا و کوردەکان

[دەستکاری]

دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ئەیلوولی ٢٠١٧، سەرۆکی کەتەلۆنیا پیرۆزبایی لە دەسەڵاتدارانی کوردی کرد بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە.[٩] ھەروەھا سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئەوروپای کەتەلۆنیا و سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا ڕایگەیاند کە پشتگیری لە ھەوڵی سەربەخۆیی کوردەکان دەکەن.[١٠] فەلاح مستەفا بەکر وەزیری دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لە مانگی ئایاری ٢٠١٧ بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان کوردستان و کەتەلۆنیا سەردانی کەتەلۆنیای کرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. While Kurdistan Region refers to the autonomous Kurdish region in Northern Iraq, Iraqi Kurdistan is a geographical term referring to the Kurdish area of Iraq
  2. «KRG Mission to the European Union». Department of Foreign Relations - Kurdistan Regional Government. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. «Promoting Spanish Investment». Invest in Group. ئایاری ٢٠١٤. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. «Prime Minister Barzani and Spain's ambassador discuss fight against ISIS». ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. Alexandra Di Stefano Pironti (١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤). «Spain Lags Behind in Business and Political Ties With Kurdistan». Rûdaw. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. «La UE respalda que sus miembros envíen armas a los kurdos de Irak». El Mundo. ١٥ی ئابی ٢٠١٤. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  7. «Rajoy rehúsa una implicación directa de España contra los yihadistas». Libertad Digital. ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  8. «España rechaza también el referéndum independentista organizado por Kurdistán». ABC España. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  9. «Catalan President Congratulates Barzani on Kurdistan's Referendum». ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  10. «Catalonia, Kurdistan 'defending democracy': former Catalan leader». Defense News.