ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩٢٦)
دووەمین ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩٢٦) | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| |||||||||
شەرکەرەکان | |||||||||
ھۆزەکانی شکاک ھۆزی ھەرکی ھۆزی بەگزادە |
ئێرانی پەھلەوی ھێزی ئاشوورییەکان خۆبەخشە ئاشوورییەکان | ||||||||
سەرکردەکان | |||||||||
سمکۆی شکاک حاجی ئاغا ساڵحە ڕەش |
ڕەزاشا ئاغا پەترۆس مەلیک خوشەبا مالیک یاقۆ |
دووەمین ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک ڕاپەڕینێکی کورتخایەنی کوردی بوو لە دژی بنەماڵەی پەھلەویی ئێران لە ساڵی ١٩٢٦، بە سەرکردایەتی سمکۆی شکاک سەرۆک عەشیرەتێکی کورد لە عەشیرەتی شکاک.
سەرەتا
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩١٩ سمکۆی شکاک یەکەم ڕاپەڕینی بە پشتیوانی دەرەکی لە دژی حکومەتی ئێران دەست پێکرد. دوای سێ ساڵ ڕاپەڕینەکەی شکستی ھێنا، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٤ ڕەزاخان لێی خۆش بوو،[١] و لە ئاوارەیی گەڕایەوە ئێران. کاتێک ڕەزاخان لە ساڵی ١٩٢٥ بوو بە ڕەزا شای ئێرانی پەھلەوی، ساڵی دواتر سمکۆ لەگەڵ حاجی ئاغای ھەرکی و سەرۆک ھۆزەکانی عەشیرەتی بەگزادە ھاوپەیمانی پێک ھێنا،[٢] کۆنترۆڵی ھۆزەکەی خۆی وەرگرتەوە و ڕاپەڕینێکی دیکەی دەستپێکرد.[٣][٤][٥]
ڕاپەڕین
[دەستکاری]ڕووبەڕووبوونەوەی کورتی سەربازی لە تشرینی یەکەمی ١٩٢٦[٦] لە سەڵماس دەستی پێکرد، و ڕاپەڕیوە کوردەکان گەمارۆی شارەکەیان دا. دوای ماوەیەکی کەم، ھێزەکانی ئێران لە ورمێ و شەرەفخانە و خۆییەوە ڕەوانەی ھیزەکانی سمکۆ کران و شکستیان بە ھێزەکانی ھێنا. لە کاتی شەڕکەدا نیوەی سەربازە شکاکەکانی سمکۆ، خیانەتیان لە سمکۆ کرد و ڕوویان لە سەرکردەی پێشووی ھۆزەکە کردەوە، بە ناچاری سمکۆ ھەڵھات بۆ عێراق و لە ناوچەی بارزان گیرسایەوە.[٧]
دواتر
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٢٦ ڕاپەڕینێکی تری خێڵەکی کورد لە پارێزگای کوردستان ڕوویدا.[٨] یاخیبوون و کۆچی وەرزیی کورد لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، لەگەڵ گرژییە درێژخایەنەکانی نێوان تاران و ئەنقەرە، بووە ھۆی پێکدادانی سنووریی و تەنانەت دزەکردنی سەربازی لە ھەردوو خاکی ئێران و تورکیادا.[٩] لە ساڵی ١٩٣٠ فەرماندەی سوپای ئێران ژەنەڕاڵ حەسەن موقەدەم نامەیەکی بۆ سمکۆ نارد کە ئەوکات ھەر لە عێراق بوو، و بانگھێشتی کرد بۆ کۆبوونەوەیەک لە شارۆچکەی شنۆ. سمکۆ دوای ڕاوێژ لەگەڵ ھاوڕێکانی، لەگەڵ خورشید ئاغا ھەرکی بەرەو شنۆ دەچن و بانگھێشتی ماڵی فەرماندەی سوپا، عەقید نەورۆزی کران و پێیان گوترا چاوەڕێی ژەنەڕاڵی ئێران بکەن، عەقید نەورۆزی سمکۆی ڕازی کرد کە بچێتە دەرەوەی شارۆچکەکە بۆ پێشوازیکردن لە ھاتنی ژەنەڕاڵ، بەڵام ئەمە تەڵەیەک بوو و ئێوارەی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٣٠ سمکۆ کەوتە بۆسەیەک و کوژرا.[١٠][١١][١٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «سمكۆی شكاك رێبوارێك بەدوای دەوڵەتی كوردییەوە |» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2021-06-22. لە 2023-12-28 ھێنراوە.
- ^ Entessar, Nader (2010). Kurdish Politics in the Middle East. Lanham: Lexington Books. p. 17. ISBN 978-0-7391-4039-0. OCLC 430736528.
- ^ Smith, Benjamin (2009). "Land and Rebellion: Kurdish Separatism in Comparative Perspective" (PDF). Working Paper: 11.
- ^ «Lênihêrînek li ser şoreşa mezin a Simkoyê Şikak». Kurdpa (kurdpa.net) (بە kt). 2013-02-19. لە 2023-12-28 ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «سمكۆ ئاغای شكاك ناسیۆنالیستێكی ئازاو بیرفراوان بوو». www.sharpress.net. لە 2023-12-28 ھێنراوە.
- ^ McDowall, David (2004-05-14). A Modern History of the Kurds (بە ئینگلیزی). I.B.Tauris. p. 221. ISBN 978-1-85043-416-0.
- ^ «Simkoyê Şikak; Şoreşgêrekî serxwebûnxwaz». KURDŞOP (kurdshop.net) (بە kt). 2023-07-20. لە 2023-12-28 ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Arfa, Hassan (1966). The Kurds: An Historical and Political Study. London: Oxford University Press. p. 64. OCLC 463216238.
- ^ Schofield, Richard N. (15 December 1989). Boundaries v. With Turkey. Encyclopædia Iranica. New York: Columbia University.
- ^ «93 sal derbas bûn, lê Kurd qet Simkoyê Şikak ji bîr nakin». www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. لە 2023-12-28 ھێنراوە.
- ^ «لە ساڵوەگەری شەهیدکرانی سمکۆی شکاکدا». ڕۆژپڕێس | Rojpress (بە کوردی). 2021-07-29. لە 2023-12-28 ھێنراوە.
- ^ Institute، Washington Kurdish (2023-01-14). «Jin, Jiyan, Azadî: The Appeal for Kurdish Self-Determination in Eastern Kurdistan». Washington Kurdish Institute (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2023-12-28 ھێنراوە.