پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان ‒ سووریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەرێمی کوردستان ‒ سووریا
Map indicating locations of Syria and Kurdistan Region

سووریا

ھەرێمی کوردستان

پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و سووریا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و سووریایە. ھەرێمی کوردستان و سووریا دراوسێی یەکترین، بەڵام کوردستان تەنھا ھاوسنوورە لەگەڵ خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاڤا کە لە دوای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە دەستی بەسەر باکوور و خۆرھەڵاتی سووریادا گرتووە، و حوکومەتێکی ئۆتۆنۆمیی نافەرمی دامەزراندووە. ھەرێمی کوردستان و سووریا دوو دەروازەی سنوورییان ھەیە،[١] و لە مانگی شوباتی ٢٠٢١دا، ٢٠٨٫٥٧٤ پەنابەری سووری نیشتەجێی ھەرێمی کوردستان بوون.[٢]

مێژوو[دەستکاری]

بەھۆی ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و عێراق لە سەردەمی سەرۆکایەتی حافز ئەسەد و سەددام حوسێن، ئەسەد پشتگیری لە یاخیبووانی کورد دەکرد لە باشووری کوردستان، لەکاتێکدا ناکۆکییان لەگەڵ ھێزەکانی عێراقدا ھەبوو. لە ساڵی ١٩٧٥ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیمەشق لەلایەن جەلال تاڵەبانی دامەزرا و ڕژێمی سووریا پەیوەندی فەرمی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراند، بە سەردانیکردنی ئیدریس بارزانی بۆ دیمەشق. سووریا ھەوڵی یەکخستنی ھێزە کوردییە جیاوازەکانیی کوردی دا، کە لە عێراق لە دژی ڕژێمی عێراق دەجەنگان، بۆیە سووریا وەک ھاوکاری بۆیان نووسینگەی بۆ ھەردوو لایەنە سەرەکییە کوردییەکەیی باشووری کوردستانی کردەوە لە قامیشلۆ.[٣]

کاتێک شەڕی ناوخۆی سووریا لە ساڵی ٢٠١٢ گەیشتە ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژاوای سووریا، مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فراکسیۆنە جیاوازە کوردییەکانی سووریای لە ھەولێر کۆکردەوە بۆ ئەوەی لە دژی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا خۆیان یەک بخەن.[٤] زۆرێک لە سەربازە سوورییە بە ڕەچەڵەک کوردەکان، لە قۆناغە سەرەتاییەکانی شەڕی ناوخۆی سووریا سەنگەرەکانیان بەجێ ھێشت و بەرەو ھەرێمی کوردستان ھەڵھاتن بۆ پێکھێنانی "پێشمەرگەکانی ڕۆژاڤا" کە لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە بودجەی بۆ دابین دەکرا.[٥] فەلاح مستەفا، وەزیری دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "دەمانەوێت حکومەتێکی دیموکراسی و نوێنەرایەتی لە دیمەشق ببینین، و ئۆپۆزسیۆن دەبێت دانپێدانان و ماف و ئایندەی سەرجەم گروپە کەمینەکان لەبەرچاو بگرێت".[٦][٧] لە وەڵامی گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧، ڕیاز تاوس، پەرلەمانتاری سووریا ڕایگەیاند، سووریا پشتگیری لە ڕیفراندۆمەکە ناکات، چونکە بڕیارێکی تاکلایەنەیە بەبێ ڕەزامەندی حوکومەتی عێراق ئەنجام دراوە.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Business booming in Rojava after outlet opened with Kurdistan Region". Kurdistan24. 22 April 2017. Retrieved 14 August 2017.
  2. ^ "Syria Regional Refugee Response". UNCHR. Retrieved 3 February 2021.
  3. ^ McMurray, edited by David; Ufheil-Somers, Amanda (2013). The Arab revolts : dispatches on militant democracy in the Middle East. Bloomington: Indiana Univ Press. p. 182. ISBN 978-0-253-00975-3. {{cite book}}: |first1= has generic name (help)
  4. ^ "Barzani Unites Syrian Kurds Against Assad". Al-Monitor. 16 July 2012. Retrieved 14 August 2017.
  5. ^ "Syrian Kurdish women join Peshmerga". Kurdistan24. 12 January 2016. Retrieved 14 August 2017.
  6. ^ "Minister Falah Mustafa: Kurdish unity in Syria is of paramount importance". Department of Foreign Relations - Kurdistan Regional Government. 7 November 2012. Retrieved 14 August 2017. ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Syria 'No future' for Kurdish forces in Syria, says lammaker close to Assad". Rudaw. 22 December 2015. Retrieved 14 August 2017.
  8. ^ "Syrian MP on Kurdish independence: Damascus seeks Arab unity". Rudaw. 16 June 2017. Retrieved 14 August 2017.