خوێندن لە ھەرێمی کوردستان
خوێندن لە ھەرێمی کوردستان لە باخچەی ساوایان دەست پێدەکات تاوەکوو تەواوکردنی زانکۆ یان پەیمانگاکان درێژەی دەبێت.
باخچەی ساوایان
[دەستکاری]لە ھەرێم لەتەمەنی چوار ساڵی منداڵ لە باخچەی ساوایان وەردەگیرێن بۆ پۆلی یەکەمی باخچەکە وە باخچەی ساوایان لە دوو ساڵ دەخایەنێت و لەدوای تەواوکردنی ئەم دوو ساڵەش خوێندکار دەچێتە ئاستی بنەڕەتی.
بنەڕەتی
[دەستکاری]ئاستی بنەڕەتی ئەو ئاستەیە خوێندکار تیایدا نۆ وەرزی خوێندنی ساڵ دەخوێنێت وە لەپۆلی نۆیەمی بنەڕەتی تاقی کردنەوەی نیشتیمانی ئەنجام دەدات و ئینجا دەچێتە پەیمانگاکان یاخوود ئامادەیی لە ئاستی وێژەیی یا زانستی ئەمەش پەیوەستە بە ئارەزووی خۆی، گشت کار و بارەکانی ئاستی ئامادەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە
ئامادەیی
[دەستکاری]قۆناغی ئامادەیی ئاستێکە لە سێ وەرزی خوێندنی ساڵ پێکدێت کە پۆلەکانی دە و یانزدە و دوانزدە دەگرێتەوە ، لەپۆل دوازدەدا خوێندکاران تاقیکردنەوەی نیشتیمانی ئەنجام دەدەن بۆ دەستکەوتنی نمرە بۆ چوونە کۆلێژەکان یان پەیمانگان ، گشت کار و بارەکانی ئامادەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە.
کۆلێژ و پەیمانگا
[دەستکاری]خوێندکار دەچێتە کۆلێژ یان پەیمانگاکان ئەمەش دوای تاقیکردنەوەی نیشتیمانی دەبێت لە پۆلی دوانزەی ئامادەیی یان بۆچوونە ھەندێ لەپەیمانگاکان لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەبێت ،ماوەی خوێندنی کۆلێژ و پەیمانگاکان لەنێوان دوو ساڵ دەبێت تا شەش ساڵ ، دوای تەواو کردنی ئەم قۆناغەش خوێندکاران لە دامودەزگاکانی حکوومەت یاخوود کەرتی تایبەت دێنە دامەزراندن ، گشت کار و بارەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکان سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵایە .