ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩١٨–١٩٢٢)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩١٨–١٩٢٢)
سمکۆی شکاک (ناوەڕاست)
ڕێکەوت ١٩١٨ بۆ ١٩٢٢
شوێن ڕۆژھەڵاتی کوردستان (باکووری ڕۆژاوای ئێران)
ئەنجام بردنەوەی ئێران
  • بە سەرکردایەتی نوێی ڕەزاشا لە ئێران، لە ساڵی ١٩٢٢ ڕاپەڕینەکەی سەرکوت کرد
  • ھەوڵێکی دیکەی سمکۆ بۆ ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٢٦
شەرکەرەکان
کوردستان یاخیبووانی کورد
کوردستان میلیشیا کوردە ناڕێکەکان
Ottoman Empire سەرباز و بەکرێگیراوانی عوسمانی
ئێران

ھێزەکانی ئاشووری لە عێراق[١]
خۆبەخشە ئاشوورییەکان

سەرکردەکان
سمکۆی شکاک
سەید تەھای شەمزینی
ڕەزا شا
ئاغا پەترۆس
مەلیک خوشەبا
مالیک یاقۆ
زیانەکان
٢٫٥٠٠ کوژراو (دەستگیر کراو و پێکراو) ٢٠٠ کوژراو (دەستگیر کراو و پێکراو)

ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک ئاماژە بە یاخیبوونی ھۆزە کوردییەکان دەکات لە بەشی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کە لەلایەن عوسمانییەکانەوە پاڵپشتییان لێ دەکرا،[٢][٣] لە دژی بنەماڵەی قاجار لە ئێران لە ساڵی ١٩١٨ تا ١٩٢٢، بە سەرکردایەتی سەرکردەی کورد، سمکۆی شکاک.[٤][٥][٦]

دوای ئەوەی ژەنەڕاڵ ڕەزاخان لە کودەتایەکی ساڵی ١٩٢١ دا قاجارەکانی لە دەسەڵاتی ئێران لابرد، پێشوی باڵی بەسەر نەتەوەکانی ئێراندا کێشا، ڕاپەڕینی شکاک بووە ھۆی کوژرانی نزیکەی پێنج ھەزار کەس، لەنێویاندا زۆرێک لە خەڵکی مەدەنی ئاشووری، کە لەلایەن ھێزەکانی سمکۆوە کۆمەڵکوژ کران.[٧][٨]

مێژوو[دەستکاری]

ڕاپەڕین[دەستکاری]

سمکۆ تا ھاوینی ١٩١٨ دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەکانی ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێدا دامەزراندبوو[٩] سمکۆ لە ساڵی ١٩١٩ لەشکرێکی ٢٠ ھەزار کەسی لە کوردەکان ڕێکخست و توانی ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری لە باکووری ڕۆژاوای ئێران کە ناوەندەکەی لە شاری ورمێ بوو، مسۆگەر بکات.[١٠] ھێزەکانی سمکۆ بە چەند سەد سەرباز و بەکرێگیراوێکی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەوە بەھێزتر کرابوو، لەنێویاندا کوردانی تینووی سەربەخۆیی و ناسیۆنالیست.[٤][١١] سمکۆ دوای دەستبەسەرداگرتنی ورمێ، تەیمور ئاغای شکاکی وەک پارێزگاری ئەو شارە دەستنیشان کرد. دواتر ھێزەکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای ئێران لە ناوچەکەدا ڕێکخست و توانی لە زنجیرەیەک شەڕدا ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی بۆ شارۆچکە و شارەکانی نزیک وەک مەھاباد، خۆی، میاندواو، ماکۆ و پیرانشار فراوان بکات.[١٢]

لە شەڕی گوڵماخانەدا، ھێزە کوردییەکان بە فەرماندەیی سمکۆی شکاک، دەستیان بەسەر گوڵماخانە و ڕێگای ورمێ–تەورێزدا گرت لە دەست ھێزەکانی ئێران پاکی کردەوە. دوای شەڕێکی سەخت لە تشرینی یەکەمی ١٩٢١ ھێزەکانی ئێران تێک شکان و فەرماندەکەیان بە ناوی مایۆر مەلەکزادە لەگەڵ ٦٠٠ سەربازی ئێرانی کوژران.[١٣] ھەروەھا سمکۆ مەراغەی داگیر کرد و ھۆزە لوڕەکانی باشووری ڕۆژاوای ئێرانی ھاندا بۆ ڕاپەڕین.[١٤][١٥]

لەو کاتەدا حکوومەت لە تاران ھەوڵیدا لەسەر بنەمای ئۆتۆنۆمی سنووردار بۆ کورد لەگەڵ سمکۆ بگەنە ڕێککەوتن.[١٦] سمکۆ زیاتر لەشکرێکی کوردی ڕێکخستبوو، کە زیاتر بەھێزتر و بەھێزتر دەبوو. بەو پێیەی حکوومەتی ناوەندی نەیتوانی کۆنترۆڵی چالاکییەکانی بکات، بەردەوام بوو لە فراوانکردنی سەربازیی ناوچەکانی ڕۆژاوای ئێران کە لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا بوو. تا ساڵی ١٩٢٢ شارەکانی بانە و سەردەشت لەژێر ئیدارەی سمکۆ مانەوە.[١٧]

لە شەڕی سەری تاج لە ساڵی ١٩٢٢ ھێزەکانی سمکۆ نەیانتوانی بەرەنگاری ھێرشی سوپای ئێران ببنەوە لە ناوچەی سەڵماس، دواجار شکستیان ھێنا و قەڵای چاری کە ھێزەکانی سمکۆ کەمپیان تیادا دانابوو، داگیرکرا. ئەو ھێزەی ئێران کە بۆ سمکۆ ڕەوانە کرابوو، ١٠ ھەزار سەرباز بوو.[١٨] سمکۆ و ھەزار لە سەربازە سوارەکانی، پەنایان بردە بەر تورکیا، لەوێ ناچار بوون چەکەکانیان دابنێن.[١٩]

دواتر[دەستکاری]

تا ساڵی ١٩٢٦ سمکۆ کۆنترۆڵی ھۆزەکەی وەرگرتەوە و دەستی بە یاخیبوونێکی دیکە کرد. کاتێک لەگەڵ سوپا خەریکی شەڕکردن بوو، نیوەی سەربازەکانی خیانەتیان لە سەرکردەی عەشیرەتەکە کرد و سمکۆش بەرەو عێراق ھەڵھات.

لە ساڵی ١٩٣٠ فەرماندەی سوپای ئێران ژەنەڕاڵ حەسەن موقەدەم نامەیەکی بۆ سمکۆ نارد کە لە گوندی بارزان نیشتەجێ ببوو و بانگھێشتی کرد بۆ کۆبوونەوەیەک لە شارۆچکەی شنۆ.[٢٠][٢١] سمکۆ دوای ڕاوێژ لەگەڵ ھاوڕێکانی، لەگەڵ خورشید ئاغا ھەرکی بەرەو شنۆ دەچن و لەوێ پێیان گوترا چاوەڕێی ژەنەراڵی ئێران بکەن. عەقید نەورۆزی، سمکۆی ڕازی کرد کە بچێتە دەرەوەی شارۆچکەکە بۆ پێشوازی کردن لە ھاتنی ژەنەڕاڵەکە؛ بەڵام ئەمە تەڵەیەک بوو و ئێوارەی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٣٠ سمکۆ کەوتە بۆسەیەک و کوژرا.[٢٢][٢٣][٢٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ismael, Yaqou D'Malik. "Assyrians and Two World Wars: Assyrians from 1914 to 1945".
  2. ^ Allen, William Edward David; Muratoff, Paul (1953). Caucasian battlefields: A History of the Wars on the Turco-Caucasian border, 1828-1921. Cambridge: Cambridge University Press. p. 296. OCLC 1102813.
  3. ^ Smith, B. (2009). "Land and Rebellion: Kurdish Separatism in Comparative Perspective" (PDF). Working Paper.
  4. ^ ئ ا Bruinessen, Martin (2006). "Chapter 5: A Kurdish warlord on the Turkish-Persian frontier in the early Twentieth century: Isma'il Aqa Simko". In Atabaki, Touraj (ed.). Iran and the First World War: Battleground of the Great Powers. Library of modern Middle East studies, 43. London; New York: I.B. Tauris. pp. 18–21. ISBN 978-1-86064-964-6. OCLC 56455579.
  5. ^ Project, The Kurdish (2016-05-24). "Kurdish Statehood in the Twentieth Century: An Analysis". The Kurdish Project (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-28.
  6. ^ Group, Pro-Kurd Software. "سمکۆی شکاک". پارتی سەربەخۆیی کوردستان | Independence Party Of Kurdistan (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-28.
  7. ^ Maria T. O'Shea, "Trapped Between the Map and Reality: Geography and Perceptions of Kurdistan", Routledge, 2004.
  8. ^ lawan (2023-11-27). "سمایل ئاغا (سمکۆی شکاک) ڕێبەرە ئازا و سەربەخۆ خوازەکەی کوردستان". Lawan. Retrieved 2023-12-28.
  9. ^ Elphinston, W. G. (1946). "The Kurdish Question". International Affairs. 22 (1): 91–103 [p. 97]. doi:10.2307/3017874. JSTOR 3017874.
  10. ^ "سمکۆی شکاک، دیپلۆمات و شـۆڕشگێڕو خاوەن بیرێکی فراوان، خەونی دامەزراندنی دەوڵـەتێکی کوردی ھەبووە". davarybarzan.blogfa.com. Retrieved 2023-12-28.
  11. ^ "سمکۆی شکاک؛ باوکی ناسیۆنالیزمی کورد". www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. Retrieved 2023-12-28.
  12. ^ "سمکۆی شکاک لەنێوان یارو نەیاردا". www.peyserpress.com. Retrieved 2023-12-28.
  13. ^ "سمکۆى شکاک". raprsi.com. Retrieved 2023-12-28.
  14. ^ "Simko Shikak revolt (1918–22) - Alchetron, the free social encyclopedia". Alchetron.com (بە ئینگلیزی). 2017-08-18. Retrieved 2023-12-28.
  15. ^ Kaya, Mehmet (2017). "SİMKO AĞA İSYANININ TÜRK-İRAN İLİŞKİLERİ ÜZERİNDEKİ ETKİLERİ (1905-1930)". Bingöl Üniversitesi Sosyal Bilimler Enstitüsü Dergisi (BUSBED) (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 7 (14): 201–210. ISSN 1309-6672.
  16. ^ McDowall, David (1991). "The Kurds in Iran". The Kurds. London: Minority Rights Group. ISBN 0-946690-92-8. Archived from the original on September 29, 2007.
  17. ^ Koohi-Kamali, F. (1992). "Nationalism in Iranian Kurdistan". In Kreyenbroek, P. G.; Sperl, S. (eds.). The Kurds: A Contemporary Overview. Routledge. pp. 175–176. ISBN 0-415-07265-4.
  18. ^ Cronin, S. (2000). "Riza Shah and the disintegration of Bakhtiyari power in Iran, 1921–1934". Iranian Studies. 33 (3–4): 349–376 [p. 353]. doi:10.1080/00210860008701986.
  19. ^ "About: Simko Shikak revolt (1926)". dbpedia.org. Retrieved 2023-12-28.
  20. ^ Khosrozadeh, Sirwan (2023-02-20). "Analyzing Factors Effective in the Second Simko Revolt (September-October 1926)". Historical Study of War (بە ئینگلیزی). 6 (3): 35–46. ISSN 2588-7033.
  21. ^ "پیلانگێڕیی دەوڵەتی ئێران لەدژی سەرکردەی کورد؛ سمکۆی شکاک و لەناوبردنی بەشێوەیەکی نامەردانە". ANF News. Retrieved 2023-12-28.
  22. ^ "Wikiwand - Simko Shikak revolt (1918–1922)". Wikiwand. Retrieved 2023-12-28.
  23. ^ "Simko Shikak; A Revolutionary Figure for the Independence of the Kurds - Part 2". KURDŞOP (kurdshop.net) (بە ئینگلیزی). 2023-06-13. Retrieved 2023-12-28.
  24. ^ "Simko Shikak". www.ekurds.com. Retrieved 2023-12-28.