گۆڕینی ناوە جوگرافیاییەکان لە تورکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گۆڕینی ناوە جوگرافیاییەکان لە تورکیادا لە ساڵی ١٩١٣ی زایینی ھەتا ئێستا لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و کۆماری تورکیا لە بەشێکی گەورە لە ناوچە جوگرافیاییەکانی ئەو ناوچەیە ئەنجام درا.کۆماری تورکیا بە مەبەستی درێژەدانی بە سیاسەتی بە تورک کردن و پتەوکردنەوەی زمانی سەرەکی (سەپاندنی زمانی تورکی وەکوو زمانی فەرمی ئەو وڵاتە) خۆی دەستی کرد بە گۆڕینی ناوە مێژووییەکانی ئەو ناوچە جوگرافیایانە کە ناوەکانیان (ئەرمەنی، یۆنانی، ئاشووری، گورجی، بولگاری، کوردی، عەرەبی و لاز) بوون بە ناوگەلێ تورکی. ھەوڵی تورکیا بۆ پەیوەستبوون بە یەکێتیی ئەورووپا لە سەرەتاکانی سەدەی ٢١ و بە ھۆی کێشەی مافی نەتەوە کەمایەتییەکان، بووە بە ھۆی کەمکردنەوەی گۆڕینی ناوەکانی شوێنە جوگرافیاییەکان لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات و بەتایبەت ناوچەی ئاناتۆلیای ناوەندی. ھەروەھا ھەندێک جار لەو ئاوایی و مەڵبەندانەی کە زۆرینەی دانیشتووانی کوردن، دووبارە ناوە پێشووەکانیان (کوردی) لێنرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]