دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

ئەحمەدی خانی (١٦٥١-١٧٠٧) شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد بووە. ئەحمەدی خانی لە یەکەم کەسانێک دادەنن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شیعری مەم و زینە کە چیرۆکێکی دڵدارانە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی ١٦٩٢ بە شێوەزاری کورمانجی نووسراوە. خانی، گرنگییەکی زۆری بە زمانی کوردیی داوە و کاتێک بە زمانی کوردی شیعری نووسیەوە تەنھا ھەر بۆ ئەوە نەبووە کە بەو زمانە بنووسێت بەڵکو بە کوردیی نووسینی، وەکو ھەڵوێسەیەک لە دژی دەستەڵادارن و زمانەکەیان بەکار ھێناوە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢

عەبدوڵڵا ئۆجەلان (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٨ لە دێی ئامەرای قەزای خەلفەتێی سەر بە شاری ئورفا ڕحا لە باشووری رۆژھەڵاتی تورکیا)، سەرکردەی بزوتنەوەی ناسراو بە پارتی کرێکارانی کوردستانە و لە ناو کورددا بە «ئاپۆ» ناسراوە. لە کۆلێجی زانستی (زانستی سیاسی) خوێندووە لە زانکۆی ئەنقەرە بەڵام خوێندنەکەی تەواو نەکردووە و گەڕاوەتەوە بۆ دیاربەکر. ھەستی نیشتمانی و کوردایەتی کاری تێ کردووە و بۆی تێکۆشاوە تا لە ساڵی ١٩٧٨ پارتی کرێکارانی کوردستانی دامەزراندووە کە تاکوو ئێستاش سەرکردایەتی دەکات.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٣

عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار (١٣ی نیسانی ١٩٢١، مەھاباد – ٢١ی شوباتی ١٩٩١، کەرەج) یەکێکە لە نووسەرە ھەرە گەورەکان، ھەڵبەستوان، و وەرگێڕێکی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبیی پڕ پیتە. ھەژار برای گەورەی سادق شەرەفکەندی سکرتێریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. ھەر لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان، تێیدا ئەندام بووە و بەشداری کارە حیزبییەکانی داوە. ئەو بڕوایەکی زۆر بە تینی بە ئامانجەکانی ژ. ک. بووە چون لە دوای ئەو ھیچ کات لە ھیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسیدا بە فەرمی نەبووەتە ئەندام.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٤

سەلاحەدین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٥

قازی محەممەد (١ی ئایاری ١٨٩٣ - ٣٠ی ئاداری ١٩٤٧) دادوەر، بە باشی ناسراوی ناوچەی موکریان و دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆماری کوردستان، لە ساڵی ١٩٤٦دا بوو. دوای ڕووخانی کۆمار لە ساڵی ١٩٤٧دا قازی لەگەڵ ھاوڕێکانی لە لایەن حکوومەتی کاتی تاران لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لە سێدارە درا. قازی محەممەد لەساڵی ١٩٤٧ کۆچی دواییکردووە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٦ عەبدولڕەحمان قاسملوو (١٩٣٠ - ١٩٨٩) زانیارێکی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و خەباتکەر، پێشمەرگە و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ١٣٥٠ ھەتا ١٣٦٨. لە شاری ورمێ لە دایک بوو و لە شاری ڤییەن تیرۆر کرا. دوکتور قاسملوو کاتێ دەگەڵ چەند ھاوڕێی، ئامادەی وتووێژ سەبارەت بە ئاشتی نێوان کورد و ئێران بوون، لە شاری ڤییەنی وڵاتی ئۆتریش، بە دست نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کرا.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٧

مستەفا شێخ موحمەدی بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی کورد بوو. لە کۆماری مەھاباددا ڕۆڵی ھەبوو و لە ١٩٤٦ەوە ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە ١٩٦١دا شۆڕشی ئەیلوولی دژ بە حکومەتی ناوەندیی ئەو کاتەی عێراق دەستپێکرد. لە ١٩٧٥دا ھێزەکانی تێککشا و لە ١٩٧٩دا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٨

ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک (١٨٨٧-١٩٣٠) شۆڕشگێڕێکی کوردی ڕێبەری ھۆزی شکاک بوو کە بۆ ماوەیەک دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژاوای گۆلی ورمێی لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە. کە شەڕی یەکەم کۆتایی‌ ھات سمکۆ وەک سەرکردەیەکی‌ سیاسی‌ ناوی‌ دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی‌ ئیدارەیەکی‌ کوردیدا ساڵی‌ ١٩١٩ شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی‌ گرنگی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی ١٩٢١ لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی‌ گەورەی‌ ھێزەکانی حکومەتی‌ ئێراندا سمکۆ ناچار بوو پاشەکشێ‌ بکات و پەنا بەرێت بە تورکیا.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٩

محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە ھێمن یان ھێمن موکریانی (بەھاری ١٩٢١ لە مەھاباد – ١٦ی نیسانی ١٩٨٦ لە ورمێ) شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد بوو. ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆڕی بووە. دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە کە ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی موکریانن. ھێمن بەھاری ساڵی ١٣٠٠ی کۆچی ھەتاوی بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەھاباد چاوی بە گەردوون ھەڵێنا. بە بوونی ھێمن شیری دایکی وشک دەبێ و بە شیری ژنێکی دیکە فڕچک (گۆج) دەکرێ و دوای بوونی ئەو، دایکی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٠

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١٠

حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی ناوداری کورد، ھونەرمەند و مۆسیقازانی سرووشتی (لەدایک‌بووی ١٩٢١ - کۆچی دوایی ١٩٧٢) لە شاری بۆکان ھاتۆتە دنیاوە. ئەو یەکێکە لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد. بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانی کوردییە کە بە دەنگی ئەو وتراوەتەوە. ئەو بە ھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ئێران و عێراق ناسراوە. ئەو لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران کۆچی دوایی کردووە و بە خاک سپێردراوە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١١

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١١

محەممەد ماملێ (لەدایکبوون ١٩٢٥ - کۆچی‌ دوایی ١٩٩٩) ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی کوردی، خەڵکی مەھابادە. ماملێ لە ساڵی ١٩٢٥ز بەرامبەر بە ١٣٠٤ی ھەتاوی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری مەھاباد بە ناوی (خڕێ) لەدایکبووە. ماملێ ناوی محەممەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی پەھلەوی و سەعادەت لە مەھاباد تەواو کردووە. نازناوی ماملێ لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە، وەک خۆی باسی دەکات کە باوکی نەخوێندەوار بووە و کاتێک سەرژمێری گشتی ھاتووە بۆ نووسینی لێی پرسیوە ناوی خۆت و باوکت چییە ئەویش ووتویەتی سەعید مام عەلی، ئەوانیش نووسیویانە سەعید ماملی چونکە زمانی فارسی پیتی (ع) لە قسەکردندا بەکار ناھێنن ئیتر خەڵک لەوە بەولاوە ھەر دەڵێن ماملێ. محەممەد ماملێ پیاوێکی لەسەرخۆ و ھێمن و لێبووردە بووە و زۆر بە وەفا بووە بەرامبەر خزم و دۆست و ناسیاوەکانی. ماملێ سێ ژنی ھێناوە. دوا ھاوسەری کە تا ئێستا لە ژیاندا ماوە ناوی ئامینە خانە. ھەروەھا حەوت کوڕ و دوو کچی ھەیە. ئەمەش ناوی ھەندێکیانە (عەزیز کە بە خانە ناسراوە، خەسرەو، چالاک، وریا، نەجات، شەونم، خوبی) ماملێ خۆی دەڵێت کە ئەوەندە ئاشنای گۆرانییەکانی ڕەفیق چالاک بووم بە خۆشی ئەوەوە کوڕێکم ناونا چالاک.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٢

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١٢ لەیلا قاسم (١٩٥٢ لە خانەقین - ١٩٧٤ لە بەغدا) چالاکوانێکی سیاسیی کورد بوو، کە ڕژێمی بەعسی عێراق لە بەغدا لە سێدارەی دا. لەیلا قاسم وەک یەکەم کچی شەھیدی خەباتی کورد دەناسن.

لەیلا قاسم، کچە تێکۆشەری کورد، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی بامیلی سەر بە شاری خانەقین لە خێزانێکی ھەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە. قاسم حەسەنی باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەلوەند بوو. دوای ئەوەی قاسم خانەنشین کراوە، ساڵی ١٩٧١ لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. ھەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەلاح) خەریکی خوێندن بوون. سەرباری خوێندن ھەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کردووە.

لەیلا قاسم بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری خانەقین چووەتە بەر خوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و دواناوەندی لەم شارە تەواو کردووە. لەیلا لە ساڵی ١٩٧١دا لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە. لەیلا کە ھەر لە تەمەنی منداڵییەوەی ھەژاری و نەداری چەشتبوو، لەلایەکیش و زوڵم و زۆرداری ڕێژیمی عێراق لەسەر گەلی کورد، بیری ئازادیخوازانە و خەبات و تێکۆشانی لەلای لەیلا قاسم دروستکردبوو.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٣

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١٣

شڤان پەروەر (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٥٥) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە. شڤان پەروەر لە بواری مۆسیقای کوردیدا زۆر چالاک بووە و زیاتر لە ٢٥ ئەلبۆمی پێشکەش کردووە. ھەروەھا ھۆنەر، نووسەر، مامۆستای مۆسیقا و ژەنیاریشە. بە ھۆی شۆڕشگێڕی و ھەڵوێستە سیاسییەکانیەوە لە میدیاکاندا زۆر ناوی لێ دەبرێت.

ھەر لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن. بە ھۆی مەترسیی دەستبەسەرکردنی لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە ساڵی ١٩٧٦ وڵاتی بە جێ ھێشت و بوو بە دانیشتووی ئەڵمانیا. تا ئێستاش نەگەڕاوەتە بۆ تورکیا. ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەڵمانیا ڕێکخراوی کولتوریی نێونەتەوەیی شڤان پەروەری (Şivan Perwer International Culture Foundation) دامەزراند.

ئەلبۆمی «من بێریا تە کریە» خەڵاتی Grands prix du Disque et Audiovisuels (گرنگترین خەڵاتی مۆسیقای فەڕەنسا) ساڵی ٢٠٠٤ی لە بەشی مۆسیقای جیھاندا بردەوە. داوا لە شڤان پەروەر کرا لە کردنەوەی کەناڵی TRT6 لە سەرەتای ٢٠٠٩دا بەشداری بکات، بەڵام قەبووڵی نەکرد. لە ٩/١/٢٠٠٩ کەناڵی TRT6 بەرنامەیەکی بەڵگەیی لە ژیانی شڤان پەروەر بڵاو کردەوە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٤

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١٤

ئەحمەد کایا (٢٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٧ - ١٦ی تشرینی دوەمی ساڵی ٢٠٠٠) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنێکی کورد بوو کە لە شاری مەلەدیی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە دوای ئەوەی باوکی سازێکی بۆ کڕی، ئەحمەد لە تەمەنی شەش ساڵییەوە خەریکی مۆسیقا بووە. پێش ئەوەی وەک گۆرانیبێژ دەرکەوێت، ماوەیەک لە ئەستەمبوڵ شۆفێری تەکسی بووە ھەروەھا لەگەڵ دۆستێکی خۆشەویستی بەناوی بەشار ئابی کاری شۆفێری پاسیشی کردووە. کایا لە ساڵی ١٩٨٥ یەکەمین ئەلبومی خۆی بە ناوی "مەگری کۆرپەکەم" بڵاو کردەوە، بەڵام لەبەرئەوەی شێوازەکەی شێوازێکی نوێ بوو و ناوەڕۆکی شیعرەکانی شۆڕشگێڕانە بوون، ھیچ دەزگایەکی ھونەری ئامادە نەبوو ھاوکاری بکات. ھەرچەندە ئەمە نەبووە ھۆکاری ساردبوونەوەی و بەھاوکاری دۆستەکانی یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە، بەڵام حکوومەت ئەلبومەکەی قەدەغە کرد. کایا پێنجەم و دوا مناڵی خێزانەکەی بووە، باوکی کورد و دایکی تورک بوو. باوکی بە ئەسڵ خەڵکی سەمسوور بووە و ڕۆیشتۆتە مەلەدی بۆ دۆزینەوەی کار. کاتێک کایا لەدایک بوو، باوکی لە کارگەیەکی دەوڵەتدا کاری دەکرد. دایک و باوکی و ھەر پێنج مناڵەکە لە خانوویەکی بچووکی کارگەکەدا دەژیان. لە نۆ ساڵیدا لە کارگەکەی باوکی دەستی بە گۆرانیبێژی کرد بۆ کرێکارەکانی تر لە شەوی جەژنی کرێکاراندا.
زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٥

دەروازە:کوردستان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١٥

حەپسەخانی نەقیب (لەدایکبووی ١٨٩١ – مردووی ١٩٥٣) ژنێکی سیاسەتوان و خێرخواز و چالاکی مافی ژنانی بوو. ئەو ئامۆزای شێخ مەحموودی حەفید و ھاوسەری شێخ قادری حەفید (برای شێخ مەحموود) بوو. دیوەخانەکەی حەپسەخان ھەردەم پڕ بووە لە ژنانی سلێمانی و دەوروبەری. ھەر ژنێک تووشی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان دارایی ئەبوو یان زۆری لێ دەکرا، پەنای ئەبردە بەر حەپسەخان. ھەروەھا، ئەو ماڵەکەی خۆی کردبووە خوێندنگا بۆ ئافرەتان. ئەوە یەکەمین قوتابخانەی ئافرەتان بووە لە سلێمانی و لە ھەموو کوردستاندا[ژێدەر پێویستە]. ژنان لەو مەڵبەندە، ھەستی کوردایەتییان دەورووژا و بیری ڕامیارییان لەلا پەروەردە دەبوو.
زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٩