قەرە چۆرلو (ھۆز)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەرەچۆرلو
ئەو ناوچانەی کە ژمارەی دانیشتووانیان بەرچاوە





ئێران
زمانەکان
کوردی کرمانجی
ئایین
شیعە

قەرەچۆرلو یان قەراچۆرلو، ناوی یەکێک لەو ھۆزە کوردانەیە کە بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ دەوری دەریاچەی وان لە باکووری کوردستان (تورکیای ھاوچەرخ) و قەرەباغ و گەنجەی قەفقاسیا، ھۆزێکی بەربڵاون بەشێکیان لە دەوروبەری ورمێ، ئالەداغی باکووری خوراسان، باکووری گەیلان، پاکدەشتی وەرامین[بەستەری مردوو] ھاوسا لەگەڵ پازۆکی و لە سەمنان و ئاراسباران (قەرەداغ)ی ئازەربێجانی ڕۆژھەڵات. بنەماڵەیەکی کورد دیمەشقیش بە قەرەشۆلی ناسراون. زۆربەیان شیعە مەزھەبن ئەوانی باکووری کوردستان و خوراسان بە کرمانجی و ئەوانی تر بەشێکیان بە تورکی و بە فارسیش دەئاخێون.

ڕیشەی ھۆزەکەو ناوەکەی[دەستکاری]

  • بە بۆچوونی زمانەوانان قەرەچۆر واتە خاوەن شمشێری ڕەش، دەگوترێ گوایە لە بنەڕەتدا لە قەڵای قەرچۆلانی (قەلاچوالان)ی کوردستانەوە ھاتوون. نازانرێت لەکەیەوە بەم ناوە ناسراون بەڵام زێدی یەکەمیان باشووری قەفقاسە (گەنجەو قەرەباغ و ئەلەگەزی ڕەوان) و دەگەنەوە ھۆزی گەورەی زیلان (ڕەدکان) وشادییان (شادلو) و زەعفەرانلو کە پێکەوە لە زەمانی شاھانی صەفەوی کۆچاون بۆ باکوور و ڕۆژھەڵاتی ئێرانی ئێستا.
  • لە شەرەفنامەدا لە باسی ھۆزەکانی بدلیس و وان ناوی ھۆزی کەلەچیری ھاتووە کە لە ناو ھۆزی ڕۆژکان بوون. لە سیاحەتنامەی حدودی عوسمانی ١٨٤٨ زایینی ناویان بەشێوەی قەرەچۆلی ھاتووە و ئەوسا لە ڕەوانی قەفقاس و سەرحەدی رۆژھەڵأتی وان دەژیان و بەشێک بوون لە ھۆزی گەورەی زیلان (ڕەدکان). ئێستاش ھەندێکیان لە گوندی قوچاخ لە بازید و گوندی فرفڕک لە خنووس و لە گوندی ئاسم لە ئیدری باکووری کوردستاندا ماون.

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی سەفەوی[دەستکاری]

لە دەوروبەری ساڵانی ١٥٩٨ تا ١٦١٠ لە سەردەمی شانشینی سەفەویدا دانیشتووانی کورد لە ناوچەی خوراسانی ئێران دەژیان و سەر بە عەشیرەتەکانی زەعفەرانلو، کاوانلو، شادلو، قەرەچۆڕلو بوون شیعە مەزھەب و بە شێوەزاری کوردی کرمانجی قسەیان دەکرد.[١]

سەردەمی نادر شای ئەفشار[دەستکاری]

لە داگیرکردنی بەغدادا قەرەچورەکان لەگەڵ نادر شا بوون و لە کتێبی جەھەنگشای نادریدا چەندین جار باسی قەرەچورلەکان کراوە.

ھۆزی قەرەچۆرلو یەکێکە لەو ھۆزانەی کە پێدەچێت لە ململانێ و ئالنگاریی دا ببوبن لەگەڵ نادرشا و دەسەڵاتەکەی. بەھۆی زانایی و بوێری سەرۆک ھۆزەکانی و یەکگرتووی سەرکردەکانی، سەرکەوتوو بوو لە تێکدانی ھەندێک ھاوکێشەی سیاسی و سەربازی لە دژایەتیکردن و دواتر ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتەکەی نادر شا. دواجار ھۆزی قەرەچۆرلو بوو بە یەکێک لە ھاوپەیمانە سەرەکییەکانی نادر شا. دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە جۆراوجۆرەکان لەم پێوەندییەدا ئەوە دەردەخەن کە خێڵە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بەم خێڵە وەک پێشەنگی سوپای نادر ئامادەبوونێکی کارایان ھەبووە، بەتایبەتی لە شەڕی لەگەڵ ئەفغانی و عوسمانییەکان و شەڕە دەرەکییەکانی دیکە؛ جگە لەوەش کوردەکانی قەرەچورلو ھەمیشە لەگەڵ حکوومەتەکەی نادر شا بوون لە سەرکوتکردنی یاخی بووانی ناوخۆ. ڕۆڵێکی بەرچاویان لە پێشھاتە سیاسی و سەربازییەکانی سەردەمی نادردا ھەبووە. دوابەدوای پێشھاتەکانی لە دوایین ساڵانی دەسەڵاتی سەفەوی، قەرەچورلەکان لە دامێنی چیای ئاڵەداغی خوراسان نیشتەجێ بوون. .[٢]

سەرچاوەکانی سەردەمی نادرشا، لەوانە عالەم ئارای نادری، جیھەنگشای نادری، ھەروەھا لێکۆڵینەوەی نوێ، لە نێویاندا، بەرگی یەکەمی کتێبی "بزووتنەوەی مێژوویی کورد بۆ خوراسان لە داکۆکی لە سەربەخۆیی ئێران" لە نووسینی کەلیموڵڵا تەوەحودی و کتێبی " ھۆز و تیرەکانی خوراسان " لە نووسینی سەید عەلی میرنیا، بە گشتی دەربارەی ڕۆڵی کورد انی خوراسان لە پێشھاتە سیاسی و سەربازییەکانی سەردەمی نادریدا

سەرناسانی قەرە چۆرلو[دەستکاری]

شەھباز بەگ قەرە چۆرلو

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ İran’da Kürtler ve Kürt Milliyetçiliği, İran Çalışmaları Dergi̇si, E-ISSN 2651-4370, Cilt: 5, Sayı: 2, ss. 543-571, DOI: 10.33201/iranian.972497
  2. ^ رحمتی، اعرابیھاشمی، شکوەالسادات، & ترابیفارسانی. (2019). بررسی جایگاە ایل قراچورلو در درگیریھای نظامی و چالشھای سیاسی عصر نادرشاە. پژوھش ھای تاریخی، 44(11), 17-36. ‎