عەبدوڵڵا ئۆجەلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەستێرەی وتاری ھەڵبژێردراو
ئەم وتارە کاندید کراوە بۆ بوون بە وتارێکی ھەڵبژێردراو. دەتوانیت لەم پەڕەیە چاودێری پڕۆسەی پاڵاوتن بکەیت.
ڕێکەوتی پاڵاوتن: ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١
عەبدوڵڵا ئۆجەلان

Abdullah Öcalan.png
لەدایکبوون (١٩٤٨-0٤-0٤) ٤ی نیسانی ١٩٤٨ (تەمەن ٧٣ )
نیشتەجێیزیندانیی دوورگەی ئیمرالی تورکیا
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترئاپۆ
پیشەسەرکردە
نووسەر
چالاکبوون١٩٩٩–١٩٧٨
کارسەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان
پاشموراد قەرەیلان
حیزبی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان
کۆما جڤاکێن کوردستان
ھاوسەرکەسیرە یڵدرم
(١٩٧٨–١٩٨٨)
باوان(ەکان)عومەر (باوک)
ئیڤەیش (دایک)[١]


عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناسراو بە ئاپۆ[٣][٤] (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لە دێی ئامەرای قەزای خەلفەتی سەر بە پارێزگای ڕحا)، کەسایەتی سیاسی و زیندانیی سیاسی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان[٥][٦] و ھەروەھا دامەزرێنەر و ڕێبەری پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستانە.[٧][٨][٩][١٠]

ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٧٩ ھەتا ١٩٩٨ لە سووریا نیشتەجێ بوو.[١١] ئەو لە دامەزراندنی پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٨ بەشدارییەکی زۆر گرنگی ھەبوو و ئەو حیزبەی لە ناکۆکیی نێوان تورکیا و کورد بەشدار کرد. لە زۆرتری سەردەمی ڕێبەری خۆی لە سووریا نیشتەجێ بوو کە ھەتا ئاخرەکانی دەیەی ١٩٩٠ پەناگەی پەکەکە لەوێ بوو.

خێزان[دەستکاری]

ئۆجەلان لەدایکبووی ئامەرایە،[١٢] گوندێک کە دەکەوێتە شاری خەلفەتی، پارێزگای ڕحا لە باکووری کوردستان/ڕۆژھەڵاتی تورکیا.[١٣] بەپێی ھەندێک سەرچاوە ئۆجەلان لە ڕۆژی ٤ی نیسانی ١٩٤٨ لەدایکبووە، بەڵام ھیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەوەی نەسەلەماندووە، و خودی خۆشی لەبارەی ڕۆژی لەدایکبوونییەوە نازانێت، ساڵی لەدایکبوونیشی بە نزیکی ١٩٤٦ یان ١٩٤٧ دانراوە.[١٤] ئۆجەلان لەخێزانەکەیدا برا گەورەی حەوت خووشک و برا بووە.[١٥] بەپێی ھەندێک سەرچاوە ھەروەھا جارێکیش لەسەر زاری خودی ئۆجەلان ئەوە ئاشکرابووە کە داپیرە و دایکی بە ڕەگەز تورک بوون.[١٦][١٧] بەقسەی ئەمیکەم ناچمانی مامۆستای زانکۆی بار ئیلان لە ئیسرائیل، ئەوکاتەی چاوی بە ئۆجەلان کەوتووە لە ساڵی ١٩٩١ ئەوا ناوبراو کوردی نەدەزانی. ناچمانی لەمبارەیەوە دەڵێت «ئەو (ئۆجەلان) بەمنی وت کە ئەو بە تورکی قسەدەکات، بە تورکی فرمان دەدات و بە تورکیش بیردەکاتەوە.»[١٨]

برای ئۆجەلان، عوسمان ئەویش ماوەیەک فەرماندەبووە لە ھێزەکانی پەکەکە، دوای وازھێنانی چووەتە باشووری کوردستان.[١٩] براکەی دیکەی، محەممەد ئۆجەلان ئەندامی پارتی ناوچە دێموکراتیکەکان (بەدەپە) بووە.[٢٠] عومەر ئۆجەلان و دیلەک ئۆجەلان، لە خزمانی ئەودا ئەوانیش ئەندام پەرلەمانی ھەدەپە بوون.[٢١][٢٢][٢٣]

خوێندن[دەستکاری]

ئۆجەلان لە دواناوەندیی/پەیمانگایەکی ھونەری (بەتورکی: Ankara Tapu-Kadastro Meslek Lisesi) لە ئەنقەرە خوێندنوویەتی. دواتر لە بەشی خانووبەرە و موڵکی ئامەد کاری کردووە. دوای مانگێک دەچێتە ناوچەی باقرکۆی لە ئەستەمبوڵ، دواتریش دەچێتە بەشی یاسا لەزانکۆی زانکۆی ئەستەمبوڵ بەڵام دوای ساڵێک دەگوازرێتەوە بۆ زانکۆی ئەنقەرە بۆ خوێندنی زانستە سیاسییەکان،[٢٤] گەڕانەوەی ئۆجەلان شتێکی ئاسایی نەبوو لەوکاتە ڕوویدا بەھۆی کەسێتی ناوبراوەوە ئەمەش لەبەرئەوەی ئۆجەلان ئەندامی گەنجانی شۆڕشگێر بوو کە گرووپێکی ماڕکسی-لێنینی بوون، دەسەڵاتی ئەوکاتە دەیویست ئەو کەسانە دابەش بکات. دواتر سەرۆککۆماری تورکیا سولەیمان دەمیرەل لەو بڕیارەی پەشیمان بوویەوە ئەمەش کاتێک کە پەکەکە دامەزرا وەک ھێزێکی کاریگەرتر لەوان.[٢٥] لە ١٩٧٢، ئۆجەلان دەستگیرکرا بەھۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزاییەکان لە کووشتنی لەکەسایەتی شۆڕشگێری ماڕکسی ماھیر چایان، بۆ ماوەی ٧ مانگ لە زیندانی ماماک ڕاگیرا.[٢٦] لەساڵی ١٩٧٣، یەکێتیی دیموکراتی ئەنقەڕە بۆ خوێندنی باڵا دامەزرا، دوای ماوەیەکی کەم لە دامەزراندنی کۆمەڵەکە ئەوا ئۆجەلان ھەڵبژێردرا بۆ دەستەی بۆڕدی کۆمەڵەکە.[٢٧] لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٤ کۆمەڵەکە داخرا.[٢٨]

سیاسەت[دەستکاری]

دامەزراندنی پەکەکە[دەستکاری]

لەساڵی ١٩٧٨، ئۆجەلان پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزراند کەئەمەش لەناوەڕاستی مەلملانێی چەپ و ڕاستڕەوەکانی تورکیا بوو، کە ئەم ململانێیە بە کودەتای ١٩٨٠ی تورکیا کۆتایی ھات. ئۆجەلان پەکەکەی دامەزراند لەدژی حکوومەتی تورکیا ئەمەش بۆئەوەی وڵاتێکی سەربەخۆی بۆ کورد درووستبکات.[١٢][٢٩] لە تەمموزی ١٩٧٩ دەچێتە سووریا، لەوێ دەمێنێتەوە تاکوو تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ ئەمەش کاتێک حکوومەتی سووریا بڕیاریدا چیتر داڵدەی نەدات لەوڵاتەکەی.[٣٠]

ناکۆکی کورد-تورک[دەستکاری]

گردبوونەوەی لایەنگرانی ئۆجەلان لە لەندەن، نیسانی ٢٠٠٣

لەساڵی ١٩٨٤، پەکەکە دەستیکرد بەچالاکییە چەکدارییەکان دژ بە ھێزەکانی حکوومەتی تورکیا.[٣١][٣٢][٣٣][٣٤] لەم نێوانەش خەڵکی سیڤیلیش بەر ھێرشەکانی پەکەکە کەوتن.[٣٥][٣٦][٣٧] ئەمەش لەپێناو درووستکردنی دەوڵەتی کوردی بوو. لەئەنجامدا ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا، سوریا، ئوسترالیا، تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکە پەکەکەیان خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.[٣٨][٣٩][٤٠]

دەستگیرکردن و دادگایی[دەستکاری]

تا ساڵی ١٩٩٨ ئۆجەلان لە وڵاتی سووریا بوو، لەساڵی ١٩٩٣ بۆ ماوەیەک لەلایەن دەزگای ھەواڵگری گشتی سووریا دەستبەسەربوو بەڵام دواتر ئازادکرا.[٤١] دواتر کە پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و سووریا تێکچوو، تورکیا ھەڕەشەی لە سووریا کرد بە وەی کە پشتگیری لە پەکەکە دەکەن،[٤٢] بۆیە سوریا ئۆجەلانی ناچار کرد کە سووریا یەجێ بھێلێت بێ ئەوەی بیداتە دەست دەسەڵاتدارانی تورکی. پاش ئەوە ئۆجەلان ڕوویکردە ڕووسیا، پاشان ڕوویکردە چەند وڵاتێکی تر لەوانە ئیتالیا و یۆنان، لە ساڵی ١٩٩٨ لەو کاتەی کە لە یۆنان بوو. لەساڵی ١٩٩٩، حکوومەتی تورکی داوای ڕادەستکردنی ئۆجەلانی لە حکوومەتی ئیتالیا کرد.[٤٣] ئەوکاتە ئۆجەلان لەلایەن بریتا بوھلەر، پارێزەری ئەڵمانی و شارەزا لە یاسای نێودەوڵەتیی پشتگیری دەکرا، بریتا داوای دەکرد کە ئەو تۆمەتانەی لەسەر ئۆجەلانن دەبێت لەدادگا بسەلمێندرێن.[٤٤]

ئۆجەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیر کرا لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش لە نێوان دەزگای سیخوڕی مەرکەزی ئەمریکی سی ئای ئەی[٤٥] و دەزگای سیخوڕی تورکی ئێم ئای تی و دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی موساد، ئەمەش ئەوکاتەبوو ئۆجەلان لە باڵیۆزخانەی یۆنان بەڕێگاوەبووە بچێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جۆمۆ کینیاتا. پاشان لە رێگەی ئاسمانەوە گوازرایەوە بۆ تورکیا بۆ دادگایی کردنی. جۆرج کۆستولاس، کونسڵی یۆنانی کە ئۆجەلانی پاراستبوو، ئەوەی ڕاگەیاند کە ژیانی لەمەترسیدابووە لەدوای ئۆپەراسیۆنەکە.[٤٦]

لەقسەکردنی بۆ پێشکەشکار و ڕۆژنامەوان جان دوندەر لەکەناڵی ئێن تیڤی تورکی، یەکێک لە کاربەدەستەکان و جێگری سکرتێری میت، جەواد ئونیش ئەوەی ڕاگەیاند کە ئۆجەلان لەلایەن ئەمریکییەکانەوە قۆڵبەستکرا و ڕادەستی دەسەڵاتی تورکیا کراوە بۆدادگاییکردن[٤٧] ئەمەش بۆ کار و چالاکییەکانی ناوبراو بووە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی. لەدوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان، بە ھەزاران کورد لە وڵاتانی جیھان ئیدانە و گردبوونەوەیان ڕێکخست لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی یۆنان و ئیسرائیل. کوردانی ئەڵمانیا ھەڕەشەیان لێکرا کە دیپۆرتدەکرێنەوە ئەگەر بەردەوامبن لە گردبوونەوە بۆ پشتگیرکردنی ئۆجەلان. ئەم ھەڕەشەیەش لەدوای ئەوە ھات کە سێ کورد کووژران و ١٦ کەسیش برینداربوون لە ھێرشی ١٩٩٩ی کونسڵخانەی ئیسرائیل لە بەرلین.[٤٨][٤٩]

لە کاتی دەستگیر کردنیەوە، ئۆجەلان خراوە زیندانێکی تاکەکەسیی لە دوورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە لە تورکیا، ئۆجەلان تاکە زیندانی ئەو شوێنەبوو و زیندانییەکانی دیکە گواسترانەوە بۆ زیندانییەکانی دیکەی تورکیا، ھەروەھا زیاتر لە ١٠٠٠ چەکدار بۆ پاسەوانیکردن لە ئۆجەلان دانران. دادگاییکردنی ئۆجەلان لەلایەن سێ قازی سەربازی دەستیپێکرد، ئۆجەلان بەتۆمەتی خیانەتی نیشتمانی و جوداخوازی لەڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٩ فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.[٥٠] ھەروەھا فەرمانی بانکردنی لە کارکردنی حکوومی بۆ ھەمیشەیی بۆدەرچوو.[٥١] لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٠، بڕیاریدا فەرمانی لەسێدارەدانی ئۆجەلان دوابخات تاکوو دادگای مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتیی ئەورووپا پێداچوونەوە بۆ بڕیارەکە دەکات.[٥٢] لە ئابی ٢٠٠٢، تورکیا سزای لەسێدارەدانی لەوڵاتەکەی نەھێشت،[٥٣] ھەربۆیە لە تشرینی یەکەمدا سزای ئۆجەلان گۆڕدرا بۆ زیندانی ھەتاھەتایە.[٥٤]

دوابەدوای ئەم ڕووداوانە، ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی بەتاکەکەسی مایەوە. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩، دەسەڵاتی تورکیا ئەوەی ڕاگەیاند کە ئۆجەلان دەگوازنەوە بۆ بەشێکی دیکەی ھەمان زیندان و لەوێوە دەتوانێت حەفتانە بۆ دە کاتژمێر چاوی بە زیندانییەکانی دیکەی پەکەکە بکەوێت. ئەم بەشە زیندانە بەمدواییانە درووستکرا ئەمەش کاتێکبوو کە لیژنەی نەھێشتنی ئەشکەنجەدانی ئەورووپا سەردانی دوورگەی ئیمرالی کرد و ڕەخنەی لە ڕەوشی ئۆجەلان گرت.[٥٥][٥٦]

لەساڵی ٢٠٠٥، دادگای مافەکانی مرۆڤی یەکێتیی ئەورووپا ئەوەی ڕاگەیاند کە تورکیا پێشێڵی بەندەکان ٣،٥ و ٦ی ڕێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤی لەیەکێتیی ئەورووپا کردووە بەوەی کە ئۆجەلانی دەستگیرکردووە بەزیندانیکردنی ھەتاھەتایی بەبێ ئەوەی لە دادگایەکی دادپەروەرانە دادگایی بکات.[٥٧] دادگای تورکیا داوای ئۆجەلانیشی ڕەتکردەوە لەبارەی دووبارە دادگاییکردنەوەی.[٥٨]

باروودۆخی زیندان[دەستکاری]

لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١١ تاکوو ٢ی ئایاری ٢٠١٩، پارێزەرانی ئاپۆ نەیاندەتوانی ئەو ببینن.[٥٩] لە تەمموزی ٢٠١١ تاکوو کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ پارێزەرەکانی ئۆجەلان زیاتر لە ٧٠٠ داواکارییان بەرزکردەوە بۆ سەردانیکردنی ئەو، بەڵام ھەمووی ڕەتکرانەوە.[٦٠] ھەموو ئەوانە ناڕەزایی خەڵکی کوردی لێکەوتەوە لەوڵاتە جیھانییەکان بۆئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگاداری ڕەوشی ئۆجەلان بن.[٦١] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢، سەدان لە زیندانییە سیاسییە کوردەکان مانگرتنیان لەخواردن ڕاگەیاند لەپێناو چاککردنی باروودۆخی زیندانی ئۆجەلان، ھەروەھا بۆ مافی خوێندن بەزمانی کوردی. مانگرتنەکە ٦٨ ڕۆژی خایاند، بەردەوامبوو تاکوو لەسەر داوای ئۆجەلان مانگرتنەکەیان شکاند.[٦٢] ئۆجەلان ماوەی دوو ساڵان دیداری خەڵکی لێ قەدەغەکرابوو لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ تاکوو ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ کاتێک براکەی محەممەد ئۆجەلان سەردانیکرد لە جەژنی قوربان.[٦٣]

لە٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨، سەردانیکردنی پارێزەرەکانی لێ قەدەغەکرا بۆماوەی شەش مانگان لەبەر سزاکەی پێشووی کە لەساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٩ بەسەریدا سەپێنرابوو، لەڕاستیدا ئەم سزایەش بەبۆنەی ئەوەبوو پارێزەرەکانی ئۆجەلان گفتووگۆیەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان بۆڕای گشتی بڵاوکردبوویەوە و کە لەپەیامەکەشیدا ڕێبەرایەتیکردنی پەکەکەی لەخۆ گرتبوو.[٥٩] دواتر جارێکی دیکە ئۆجەلان سەردانیکردنی لێ قەدەغەکرایەوە تاکوو ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، کاتێک براکەی بۆ دودووەمجار مۆڵەتی پێدرا کەسەردانی بکات. براکەی ئەوەی ئاشکراکرد کە تەندرووستی ئۆجەلان باشبوو.[٦٤] قەدەغەکردنی سەردانی پارێزەرەکانی لە نیسانی ٢٠١٩ ھەڵگیرا، ئۆجەلان لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ چاوی بە پارێزەرەکانی کەوت.[٥٩]

گرتن و دادگایی[دەستکاری]

ئۆجەلان لەساڵی ١٩٩٩، لەلایەن دەزگای میت (ھەواڵگری تورک) بە ھاوکاری سی ئای ئەی لەشاری نایرۆبی لە کینیا دەستگیردەکرێت و دەگەڕێندرێتەوە بۆ تورکیا و زیندانی دەکرێت بۆ ھەتاھەتایە لەژێر بەندی ١٢٥ی دەستووری تورکیا بەتێوەگلانی بۆ چالاکییەکانی لە ڕێکخراوە چەکدارییەکان.[٦٥][٦٦][٦٧][٦٨] حوکمدانی ئۆجەلان بۆ زیندانی ھەتاھەتایی بۆئەوە دەگەڕێتەوە تورکیا لە سزای لەسێدارەدان کشاوەتەوە بەمەبەستی بردنەوەی ئەو داوایەی کە تورکیا ببێتە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا. ئۆجەلان لەماوەی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٩، لەزیندانی تاکەکەسی ژیانی بەسەربردووە[٦٩] لە دوورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە.[٧٠][٧١]

بیرکردنەوەکانی ئێستای ئۆجەلان بۆئەوەن کە بەکارھێنانی چەک بۆ پرسی چارەسەری کورد ئەوا ڕابردووبووە و لەئێستادا دەبێت دەستکرێت بە چارەسەری دۆزی کورد لەڕێگای چارەسەری سیاسییەوە.[٧٢] پێکدادان و ناکۆییەکانی نێوان پەکەکە و حکوومەتی تورکیا بووە ھۆی کووژرانی ٤٠ ھەزار کەس، لەنێویشاندا ئەندامانی پەکەکە، سەربازانی تورکیا، خەڵکی سڤیلی کورد و تورک ھەن.[٧٣] لە زیندان ئۆجەلان چەند کتێبێکی نووسی. ژنلۆجی، کە ناسراوە بە زانستی ژنان وەک فۆڕمێک بۆ فێمێنیزم لالەیان ئۆجەلانەوە پێشنیار کراوە.[٧٤]

کتێبەکان[دەستکاری]

  1. هونەری سەرۆکایەتی
  2. سووربوون لەسەر سۆسیالیزم سووربوونە لەسەر بە مرۆڤ بوون
  3. لە دەوڵەتی ڕاهیبی سۆمەرەوە بەرەو شارستانییەتی دیموکراسییانە. دوو بەرگ
  4. بەرگریکردن لە گەلێک
  5. ئیسلام و نیشتمان پەروەری
  6. وەرچەرخانی مەزن
  7. دادگای مێژوو
  8. داستانی ژیانەوە
  9. ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە شۆڕشی نەتەوەییدا
  10. ژنۆلۆژی
  11. ئایدۆلۆژیای ژن ئایدۆلۆژییەکی کۆمەڵایەتییە
  12. کێشەی دیموکراتیزەبوون لە تورکیا
  13. مێژوو لە حەوزی دیجلە - فوڕاتدا
  14. نەخشەرێگای ئۆجەلان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد
  15. عەشقی کورد[٧٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "لە نێوان ئۆجەلان و ئەردۆغان". بزاف-Bzav. ۹ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰. Retrieved ۳ی شوباتی ۲۰۲۱. Check date values in: |access-date=, |date= (help)
  2. ^ "لە نێوان ئۆجەلان و ئەردۆغان". بزاف-Bzav. ۹ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰. Retrieved ۳ی شوباتی ۲۰۲۱. Check date values in: |access-date=, |date= (help)
  3. ^ Political Violence against Americans 1999. Bureau of Diplomatic Security. December 2000. p. 123. ISBN 978-1-4289-6562-1.
  4. ^ "Kurdistan Workers' Party (PKK)". Encyclopædia Britannica. Retrieved 25 July 2013.
  5. ^ "Locked in a fateful embrace: Turkey's PM and his Kurdish prisoner". The Guardian. 2 March 2013. Retrieved 17 February 2021.
  6. ^ "Turkey slams honorary citizenship for Ocalan". ANSA.it. 6 March 2020. Retrieved 17 February 2021.
  7. ^ "Chapter 6—Terrorist Groups". Country Reports on Terrorism. United States Department of State. 27 April 2005. Retrieved 23 July 2008.
  8. ^ Powell, Colin (5 October 2001). "2001 Report on Foreign Terrorist Organizations". Foreign Terrorist Organizations. Washington, DC: Bureau of Public Affairs, U.S. State Department. Retrieved 24 June 2017.
  9. ^ Traynor, Ian; Istanbul, Constanze Letsch (2013-03-01). "Locked in a fateful embrace: Turkey's PM and his Kurdish prisoner". The Guardian. ISSN 0261-3077. Retrieved 2020-05-21. "We have to manage public opinion. Öcalan is a political prisoner who still has influence over his organisation." - Hüseyin Çelik
  10. ^ "AMs criticise Kurdish leader's treatment". BBC News. 2019-03-20. Retrieved 2020-05-21.
  11. ^ "Jailed PKK leader Abdullah Ocalan granted rare family visit". Rudaw. 3 March 2020. Retrieved 30 September 2020.
  12. ^ ئ ا [بەستەری مردوو]
  13. ^ "A Short Biography". Partiya Karkerên Kurdistan / Kurdistan Workers Party. Archived from the original on 24 September 2015. Retrieved 2 February 2015.
  14. ^ Kutschera, Chris (1999). "Abdullah Ocalan's Last Interview". Archived from the original on 17 October 2013. Retrieved 15 October 2013.
  15. ^ Aliza Marcus, Blood and Belief, New York University Press, 2007. (p.16)
  16. ^ Blood and Belief: The Pkk and the Kurdish Fight for Independence, by Aliza Marcus, p.15, 2007
  17. ^ Perceptions: journal of international affairs – Volume 4, no.1, SAM (Center), 1999, p.142
  18. ^ Turkey: Facing a New Millennium: Coping With Intertwined Conflicts, Amikam Nachmani, p.210, 2003
  19. ^ Kutschera, Chris (July 2005). "PKK dissidents accuse Abdullah Ocalan". The Middle East Magazine. Archived from the original on 7 February 2009. Retrieved 22 December 2008.
  20. ^ "BDP wants autonomy for Kurds in new Constitution", Hürriyet Daily News, 4 September 2011
  21. ^ "HDP MP Dilek Öcalan Sentenced to 2 Years, 6 Months in Prison". Bianet. 1 March 2018.[بەستەری مردوو]
  22. ^ "HDP Urfa candidate, Öcalan: We are a house for all peoples". ANF News. Archived from the original on ١ی ئازاری ٢٠٢٠. Retrieved 2019-01-14. Check date values in: |archive-date= (help)
  23. ^ "Different identities enter Parliament with the HDP". ANF News. Archived from the original on ١ی ئازاری ٢٠٢٠. Retrieved 2019-01-14. Check date values in: |archive-date= (help)
  24. ^ Koru, Fehmi (8 June 1999). "Too many questions, but not enough answers". Turkish Daily News. Hürriyet. Archived from the original on 13 February 2009. Retrieved 22 December 2008.
  25. ^ Nevzat Cicek (31 July 2008). "'Pilot Necati' sivil istihbaratçıymış". Taraf (بە تورکی). Archived from the original on 9 August 2008. Retrieved 4 January 2009. Abdullah Öcalan'ın İstanbul'dan Ankara'ya gelmesine keşke izin verilmeseydi. O zamanlar Dev-Genç'i bölmek için böyle bir yol izlendi... Kürt gençlerini Marksistler'in elinden kurtarmak ve Dev-Genç'in bölünmesi hedeflendi. Bunda başarılı olundu olunmasına ama Abdullah Öcalan yağdan kıl çeker gibi kaydı gitti. Keşke Tuzluçayır'da öldürülseydi! More than one of |archiveurl= and |archive-url= specified (help); More than one of |archivedate= and |archive-date= specified (help)
  26. ^ "Who is who in Turkish politics" (PDF). Heinrich Böll Stiftung. pp. 11–13. Archived from the original (PDF) on ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. Retrieved 15 November 2019. Check date values in: |archive-date= (help)
  27. ^ Jongerden, Joost; Akkaya, Ahmet Hamdi (2012-06-01). "The Kurdistan Workers Party and a New Left in Turkey: Analysis of the revolutionary movement in Turkey through the PKK's memorial text on Haki Karer". European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (14). ISSN 1773-0546. Archived from the original on ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠. Retrieved ٤ی ئازاری ٢٠٢٠. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  28. ^ Jongerden, Joost; Akkaya, Ahmet Hamdi (2012-06-01). "The Kurdistan Workers Party and a New Left in Turkey: Analysis of the revolutionary movement in Turkey through the PKK's memorial text on Haki Karer". European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (14). ISSN 1773-0546. Archived from the original on ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠. Retrieved ٤ی ئازاری ٢٠٢٠. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  29. ^ "Kurdish leader Ocalan apologizes during trial". CNN. 31 May 1999. Archived from the original on 9 December 2001. Retrieved 11 January 2008.
  30. ^ Andrew Mango (2005). Turkey and the War on Terror: For Forty Years We Fought Alone (Contemporary Security Studies). Routledge. p. 34. ISBN 978-0-415-35002-0. Archived from the original on 25 September 2015. Retrieved 24 September 2015.
  31. ^ Ministry of Foreign Affairs, The Workers' Party of Kurdistan (PKK), Federation of American Scientists
  32. ^ Letter to Italian Prime Minister Massimo D'Alema, Human Rights Watch, 21 November 1998
  33. ^ Turkey: No security without human rights Archived 5 August 2010 لە وەیبەک مەشین. Amnesty International, October 1996
  34. ^ Special Report: Terrorism in Turkey Archived 28 May 2008 لە وەیبەک مەشین. Ulkumen Rodophu, Jeffrey Arnold and Gurkan Ersoy, 6 February 2004
  35. ^ [١] Archived 16 July 2016 لە وەیبەک مەشین., Four civilians die in PKK attack in SE Turkey
  36. ^ "Pro-PKK protesters attack civilians, Turkey captures senior PKK member". Archived from the original on 24 December 2013. Retrieved 12 May 2012.
  37. ^ "Batman baby dies after PKK attack, civilian death toll rises to three". Archived from the original on 24 December 2013. Retrieved 12 May 2012.
  38. ^ Foreign Terrorist Organizations U.S. Department of State, 28 September 2012
  39. ^ "MFA – A Report on the PKK and Terrorism". Retrieved 23 January 2015.
  40. ^ "Turco-Syrian Treaty". Archived from the original on 9 February 2002. Retrieved 9 February 2002., 20 October 1998
  41. ^ "(unknown original Turkish title)" [[https://hdl.handle.net/2027/uiug.30112106671198?urlappend=%3Bseq=214 PKK Leader Abdullah Ocalan Arrested in Syriaداڕێژە:)!]. Günaydın (بە Turkish). translated by Foreign Broadcast Information Service. 1993-12-16. p. 72. FBIS-WEU-93-240.
  42. ^ G. Bacik; BB Coskun (2011). "The PKK problem: Explaining Turkey's failure to develop a political solution" (PDF). Studies in Conflict & Terrorism. 34 (3). Retrieved 13 July 2016.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  43. ^ Italian diplomacy tries to free herself from the tangle in which it is located, between Turks and Kurds, " internationalizing " the crisis:Buonomo, Giampiero (2000). "Ocalan: la suggestiva strategia turca per legittimare la pena capitale". Diritto&Giustizia Edizione Online. Archived from the original on 24 March 2016. Retrieved 16 March 2016. – via Questia (خۆتۆمارکردن پێویستە)
  44. ^ WELT (1999-02-03). "Von der RAF-Sympathisantin zur Anwältin Öcalans". DIE WELT. Retrieved 2020-03-06.
  45. ^ Weiner, Tim (20 February 1999). "U.S. Helped Turkey Find and Capture Kurd Rebel". The New York Times. Retrieved 15 December 2007.
  46. ^ Ünlü, Ferhat (17 July 2007). "Türkiye Öcalan için Kenya'ya para verdi". Sabah (بە تورکی). Archived from the original on 12 January 2008. Retrieved 18 December 2008.
  47. ^ "Öcalan bağımsız devlete engeldi". Vatan (بە تورکی). 15 October 2008. Archived from the original on 18 October 2008. Retrieved 15 October 2008. Öcalan yakalandığında ABD, bağımsız bir devlet kurma isteğindeydi. Öcalan, konumu itibariyle, araç olma işlevi bakımından buna engel bir isimdi. ABD bölgede yeni bir Kürt devleti kurabilmek için Öcalan'ı Türkiye'ye teslim etti. More than one of |archiveurl= and |archive-url= specified (help); More than one of |archivedate= and |archive-date= specified (help)
  48. ^ "Kurds seize embassies, wage violent protests across Europe", CNN.com, 17 February 1999
  49. ^ Yannis Kontos, "Kurd Akar Sehard Azir, 33, sets himself on fire during a demonstration outside the Greek Parliament in Central Athens, Greece, on Monday, 15 February 1999" Archived ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین., Photostory, July 1999
  50. ^ "The Argus-Press – Google News Archive Search". Retrieved 24 May 2016.
  51. ^ "Text of the Ocalan verdict". BBC News. 29 June 1999. Retrieved 11 January 2008.
  52. ^ "Turkey delays execution of Kurdish rebel leader Ocalan". CNN. 12 January 2000. Archived from the original on 26 May 2006. Retrieved 11 January 2008.
  53. ^ "Turkey abolishes death penalty". The Independent. 3 August 2002.
  54. ^ Luban, David (2014-07-11). International and Transnational Criminal Law. Wolters Kluwer Law & Business. ISBN 9781454848509.
  55. ^ Villelabeitia, Ibon (18 November 2009). "Company at last for Kurdish inmate alone for ten years". The Scotsman. Archived from the original on 13 August 2011. Retrieved 27 November 2009.
  56. ^ Erduran, Esra (10 November 2009). "Turkey building new prison for PKK members". Southeast European Times. Archived from the original on 19 November 2009. Retrieved 27 November 2009.
  57. ^ "HUDOC Search Page". Retrieved 23 January 2015.
  58. ^ "There will absolutely be no retrial for Abdullah Öcalan". DailySabah. Retrieved 2019-08-18.
  59. ^ ئ ا ب "Öcalan-Anwälte: Kontaktverbot faktisch in Kraft". ANF News (بە ئەڵمانی). Archived from the original on ١٧ی ئایاری ٢٠١٩. Retrieved 2019-05-17. Check date values in: |archive-date= (help)
  60. ^ "Lawyers' appeal to visit Öcalan rejected for the 710th time". ANF News. Archived from the original on ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. Retrieved 2018-02-17. Check date values in: |archive-date= (help)
  61. ^ "Demonstrations for Öcalan in Europe". ANF News. Archived from the original on ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. Retrieved 27 December 2018. Check date values in: |archive-date= (help)
  62. ^ White, Paul (2015). The PKK. London: Zed Books. p. 88. ISBN 9781783600373.
  63. ^ "Inhaftierter PKK-Chef: Erstmals seit zwei Jahren Familienbesuch für Öcalan". Spiegel Online. 2016-09-12. Retrieved 2019-01-14.
  64. ^ Kurdistan24. "PKK's Ocalan visited by family in Turkish prison, first time in years". Kurdistan24. Archived from the original on ٣٠ی ئابی ٢٠١٩. Retrieved 2019-01-14. Check date values in: |archive-date= (help)
  65. ^ "Fiasco in Nairobi". Retrieved 24 May 2016.
  66. ^ "Abdullah Ocalan: Is the Famed Kurdish Leader a Double Agent Working for Turkish Intelligence against His Own Party, the PKK?". International Business Times. 2013-02-22. Retrieved 24 May 2016.
  67. ^ "Abdullah Öcalan'ı kim yakaladı?". 10 July 2008. Archived from the original on ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦. Retrieved 24 May 2016. Check date values in: |archive-date= (help)
  68. ^ Miron Varouhakis. "Greek Intelligence and the Capture of PKK Leader Abdullah Ocalan in 1999" (PDF). cia.gov.
  69. ^ "Prison island trial for Ocalan". BBC News. 24 March 1999.
  70. ^ Marlies Casier, Joost Jongerden, Nationalisms and Politics in Turkey: Political Islam, Kemalism and the Kurdish Issue, Taylor & Francis, 2010, p. 146.
  71. ^ Council of Europe, Parliamentary Assembly Documents 1999 Ordinary Session (fourth part, September 1999), Volume VII, Council of Europe, 1999, p. 18
  72. ^ Mag. Katharina Kirchmayer, The Case of the Isolation Regime of Abdullah Öcalan: A Violation of European Human Rights Law and Standards?, GRIN Verlag, 2010, p. 37
  73. ^ "Bir dönemin acı bilançosu". Hürriyet (بە تورکی). 16 September 2008. Retrieved 17 September 2008.
  74. ^ Argentieri, Benedetta (3 February 2015). "One group battling Islamic State has a secret weapon – female fighters". Reuters. Archived from the original on ٢٢ی ئابی ٢٠١٩. Retrieved 24 November 2016. Check date values in: |archive-date= (help)
  75. ^ "سەرجەم کتێبەکانی ئۆجەلان بە پیدی ئێف". Kotahal. Retrieved 2021-06-01.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]