بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:دەروازە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەکان کۆمەڵە پەڕەیەکن کە وەک پەڕەی دەستپێک ڕۆڵ دەگێڕن بەڵام لەسەر بابەتێکی دیاری کراو. دەروازەیەک لەوانەیە پەیوەندی ھەبێت بە یەک یان زیاتر ویکیپڕۆژەوە، بە پێچەوانەی ویکیپرۆژەوە، بەھەرحاڵ، بۆ ھەردووک خوێنەران و دەستکاریکەرانی ویکیپیدیایە و دەبێت بابەتەکان پرۆمۆتبکات و ھانی بەشداری بدات لە ویکیپیدیا. دەروازەکان تەنھا بۆ بابەتی گرنگ دروست دەکرێن نەک بۆ کۆکردنەوەی پۆلی وتارێک.

دەروازەکان چین؟

[دەستکاری]
پێکھاتەی دراوەی ویکیپیدیا
بۆشاییناوەکان
بۆشاییناوەکانی بابەتبۆشاییناوەکانی وتووێژ
٠ (سەرەکی/وتار)وتووێژ ١
٢ بەکارھێنەرلێدوانی بەکارھێنەر ٣
٤ ویکیپیدیالێدوانی ویکیپیدیا ٥
٦ پەڕگەوتووێژی پەڕگە ٧
٨ میدیاویکیوتووێژی میدیاویکی ٩
١٠ داڕێژەوتووێژی داڕێژە ١١
١٢ یارمەتیوتووێژی یارمەتی ١٣
١٤ پۆلوتووێژی پۆل ١٥
١٠٠ دەروازەلێدوانی دەروازە ١٠١
١١٨ ڕەشنووسلێدوانی ڕەشنووس ١١٩
٧١٠ TimedTextTimedText talk ٧١١
٨٢٨ مۆدیووللێدوانی مۆدیوول ٨٢٩
بۆشاییناوەکانی پێشوو
١٠٨ کتێبوتووێژی کتێب ١٠٩
٢٣٠٠ ئامرازوتووێژی ئامراز ٢٣٠١
٢٣٠٢ پێناسەی ئامرازوتووێژی پێناسەی ئامراز ٢٣٠٣
بۆشاییناوە خەیاڵییەکان
تایبەت
میدیا
پێڕستی ئێستا (لەڕێگەی ئەی پی ئای)

دەروازەکان دروستکراون بۆ یارمەتیدانی دەستکاریکەران/خوێنەران بەناو سەرچەشنەکانی بابەتێکی دیاریکراودا بگەڕێن بە چەند پەڕەیەک کە لە پەڕەی دەستپێک دەچن. دەروازەکان بۆ دۆزینەوەی بابەت و زانیاری نوێ بەسوودن .

دەروازەکان لە سەرەتاکانی ٢٠٠٥دا لە ویکیپیدیای ئەڵمانی و پۆڵەندییەوە دەرکەوتن. دواتر بیرۆکەکە لە ویکیپیدیا ئینگلیزی (کە بووە ھۆی بڵاوبوونەوەی بیرۆکەی دەروازەکان) دەرکەوت و دەروازەکان دروست کران، کە ئەو کاتە لەژێر ناوی ویکیپۆرتاڵ بوون. دواتر لە ھەمان ساڵدا ناوێکی تایبەت بۆ دەروازەکان داندرا، پۆرتاڵەکان یاخود پۆرتال.

یاسای پێنج کۆلکەی ویکیپیدیا دەروازەکانیش دەگرێتەوە و نابێت دەروازەکان ئەم یاسایانە بشکێنن.

چۆنێتیی گەڕان بەدوای دەروازەکان

[دەستکاری]

لەکاتی گەڕاندا، بنووسە دەروازە:ناوی بابەت لێرە و دواتر لیستێکی پێشنیارەکان دەبینیت، دەتوانیت کرتە لەسەر ھەرکامێک لەوانە بکەیت، یاخود بەردەوامبیت لە نووسینی وشەی خوازراو. ئاگاداربە کە مەرج نییە ئەو بابەتەی بەدوایدا دەگەڕێیت دەروازەیەکی خۆی ھەبێت. ھەروەھا دەتوانیت ئەم سندوقەی خوارەوە بەکاربھێنیت بۆ گەڕان بەدوای دەروازە و سەرچەشنەکانی دەروازەکاندا.