بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کاکەسیاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاکەسیاو
دێ
پارێزگاکوردستان
شارستانسەقز
ناوچەزێویە
گوندستانساحێو
ژمارەی دانیشتووان
  سەرجەم٣٦٧
زمان و ئایین
  زمانکوردی (ناوەندی)
  ئایینسوننی (شافعی)

کاکەسیاو (Kakesiyaw، بە فارسی: کاکه‌سیاب) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦دا ٣٦٧ کەس لە ٧٥ بنەماڵەدا بووە.[١] خەڵکی کاکەسیاو بە زمانی کوردی قسە دەکەن. خەڵکی ناودێ موسوڵمانن کە پەیڕەوی دوو مەزهەبی شافعی و سەلەفین. خەڵکی ناودێ بە وەرزێڕی و ئاژەڵداری خەریکن. لە ئێستادا هەندێک مریشکداری و ماسیداریش لە کاکەسیاو دەستیان بە کار کردووە. بە هۆی نزیکی کاکەسیاو لە بەنداوی شەهید کازمی کە لە سەر چەمی ئایێنان بەسراوە زۆربەی مووچەکان بوون بە باخ و خەڵکی ناودێ بە باخداریش خەریکن. ڕێگایی کاکەسیاو ئاسفاڵت کراوە. یەکێک لە سیمبۆلەکانی کاکەسیاو، کێوی حاجیەتاوایە کە بە گوێرەی وتەی دانیشتوانی ناودێ شوێنی بە خاک سپاردنی حاجیەکە هەر بەم ناوە.

گالێری

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

ناوچەی زێویە

پەڕاوێز

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.