دەروازە:تەبەرستان
دەروازەی تەبەرستانبەخێربێن بۆ دەروازەی تەبەرستان
خش بمونی تبرستون ِلوش ره تەبەرستان (بە فارسی: طبرستان، بە تەبەری: تبرستون) ناوێکە بە یەک ناوچەی چیایی لە باشووری دەریای کاسپیەن دەگوترێت. لە سەدەی یازدەھەم تاکوو ئەمڕۆ بەم ناوچەیە مازەندەران دەڵێن، کە پارێزگای مازەندەران و ھەندێک ناوچە لە پارێزگاکانی گێڵان، گوڵستان، سمنان و تاران لەخۆ دەگرێت. ئەم ناوچەیە لەڕووی جوگرافیاوە لە باشووری دەریای کاسپیەن و باکووری ئێراندا جێی گرتووە. ناوی تەبەرستان پێش ھێرشی عەرەبە موسڵمانەکان و گۆڕینی ناوی لەلایەن عەرەبەکانەوە، تەپوورستان بووە و مێژوویەکی بە نیشتەجێبوونی نەتەوەکانی تەپوور و سەکاکان دەگەڕێتەوە. (تەواوی وتار...) وتاری ھەڵبژێردراوبەوری مازەندەران جۆرێک بەور بوو کە لە باکووری ئێران، ڕۆژھەڵاتی تورکیا، مێزۆپۆتامیا، قەوقاز، قەراخی دەریای قەزوین، ئاسیای ناوەندی ھەتا باکووری ئەفغانستان و ناوچەی شینجیانگ لە ڕۆژاوای چین بوونی ھەبوو. ھەروەھا ھەتا سەدەکانی ناوەڕاست لە ئوکراینا و باشووری ڕووسیاش بوونی ھەبوو. ھەتا دەیەی ١٩٧٠ لە دارستانەکانی تەنک و داڵانەکانی ڕووباری ئەو ناوچەیە نیشتەجێ بوو. ئەو ژمارەیە وەکوو ژێرجۆرێکی جیاواز ھەژمار کرا و لە ساڵی ٢٠٠٣ وەکوو فەوتاو ڕیزبەندی کرا. (تەواوی وتار...) شاری ھەڵبژێردراونەوشەھر (بە فارسی: نوشهر) ناوەندی شارستانی نەوشەھر و شارێک لە پارێزگای مازەندەرانی ئێرانە. دانیشتووانی نەوشەھر بە زمانی تەبەریی ڕۆژاوا دەدوێن. خەڵکی ئەم شارە زمانی تەبەری بە زاری کوجووری قسەی پێدەکەن. نەوشەھر شارێکی بەندەرییە. ئەم شارە لە باشووری دەریای کاسپیەن و لە ناوچەی تەبەرستاندا ھەڵکەوتووە. (تەواوی وتار...) وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوڕەزا پەھلەوی، ناسراو بە ڕەزا خان یان ڕەزا شا (بە فارسی: رضا شاە پھلوی یا رضا خان؛ ١٨٧٨- ١٩٤٤) دامەزرێنەری دەوڵەتی پەھلەوی بوو. لە نێوان ١٩٢٥ تا ١٩٤١ لەسەر دەسەڵات بوو، بە فشاری ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانی دووەم، ڕووس و ئینگلیز، لە دەسەڵات لادرا و کوڕەکەی محەممەدڕەزا پەھلەوی کرا بە جێگری. (تەواوی وتار...) ژینگەی ھەڵبژێردراوکێوی دەماوەند کە لە باکووری وڵاتی ئێران و پارێزگای مازەندەران ھەڵکەوتووە بەرزترین کێوی ئێرانە. (تەواوی وتار...) وتەی ھەڵبژێردراو
پۆلەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان | ||||||






