ململانێی کورد و عێراق (٢٠١٧)
ململانێی ٢٠١٧ی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کە بە ١٦ی ئۆکتۆبەریش ناسراوە، ناکۆکییەک بوو کە تێیدا حوکوومەتی عێراق ناوچە جێ ناکۆکەکانی گەڕاندەوە ژێر دەسەڵاتی وڵاتی عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەلایەن ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە ئەو ناوچانە پاککرابوونەوە لە گرووپی تیرۆریستی داعش،[١] ئەم ململانێیە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ پاش سەرھەڵدانی گرژی و ئاڵۆزی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان لە ٢٥ی ئەیلوولەوە دەستیپێکرد، بەشێک لەو ململانێیە شەڕی کەرکووک بوو کە ھێزەکانی عێراق دەستیان بەسەر شارەکەدا گرتەوە.[٢][٣]
پشت ڕووداوەکان
[دەستکاری]سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق مەسعوود بارزانی لە ئەیلوولی ٢٠١٧دا دەستپێشخەری بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق کرد ئەمەش سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی وروروژاند و داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمی کرد و داوای لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە دەست بکات بە دیالۆگ لە چوارچێوەی دەستووردا.[٤]
ڕووداوەکان
[دەستکاری]پارێزگای کەرکووک
[دەستکاری]لە ١٦ی تشرینی یەکەم ھێزی پاسداری ئێران و حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپای عێراق چوونە ناو شاری کەرکووک و شارەکەیان داگیرکرد.[٥][٦] لە ٢٠ی ھەمان مەنگ دووبارە پاسداری ئێران و حەشدی شەعبی ھێرشیان بەرەو باکووری کەرکووک برد، ھێرشیان کردە سەر پردێ و لەم شەڕەدا توانیان پردێ داگیر بکەن. [٧][٨][٩] بەڵام کەناڵە کوردییەکان ئەم شەڕەیان بە سەرکەوتنی پيشمەرگە دانا، بە پێی KurdistanTV ١١٨ سەربازی حەشدی شەعبی لە شەڕی پردێ کوژران، ١٥٠تریش بریندار کران و دەیان دەبابە و ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکدران.[١٠] بەڵام بە پێی پێشمەرگەیەک لە کاناڵی ئەلجەزیرە لە پردێ سێ پێشمەرگە شەھیدکران.[٧]
پارێزگای ھەولێر
[دەستکاری]لە ٢٤ی تشرینی یەکەم حەشدی شەعبی ھێرشی کردە سەر مەفرەزەیەکی پێشمەرگە لە نزیک گوندی مەحموود. بە پێی کوردستان٢٤ ٥ پێشمەرگە شەھید کران، ١٠ سەربازی حەشدی شەعبی کوژران و ٨ سەربازی عێراق کوژران وە نزیەکەی ٢٥ سەربازی عیراقی و حەشدی شەعبی بریندار کران. بە پێی پێشمەرگەکانی مەفرەزەکە ١٥ سەرباز و ٧ ئۆتۆمبێلی سەربازیان (٥ ھەمەڕ و ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش) گرت.[١١]
لە ھەمان ڕۆژ لە مەخموور ٣ سەربازی عێراقی کوژران لەلایەن پێشمەرگە، سەعد ڕەمەزانی فەرماندەی فرقەی ١٦ەمی عێراق گوتی ”لە دوای پێکدادانەکانە، ڕێگەی مخموور و مووسڵ داخرا، لەلایەن پێشمەرگە لە دوای کشانەوەی سوپای فیردڕاڵی عێراق.“[١٢]
سحێلا
[دەستکاری]لە ناوچەی سحێلا لە ٢٦ی تشرینی یەکەم ھێزی پاسداری ئێران و حەشدی شەعبی بە ١٣،٠٠٠ سەرباز ھێرشیان بۆ ناوچەکە برد.[١٣] لەم شەڕەدا ھێزی پێشمەرگە سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەست ھێنا،[١٤][١٥][١٦] و بە پێی مەسعوود بارزانی لە کتێبی بۆ مێژوو فەرماندەی پاسداران سەید موختار لەم شەڕەدا بریندار کرا.[١٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «US urges calm as Kirkuk crisis escalates». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «State Department: Kirkuk Crisis 'Not Over by Any means'». VOA (بە ئینگلیزی). لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Kurdish Peshmerga fighters reject Iraqi warning as deadline passes». Middle East Eye (بە ئینگلیزی). لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Iraqi PM calls on Kurdistan to cancel referendum, start dialogue». www.efe.com (بە ئینگلیزی). لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Studies، Middle East, politics, GCC, Iran, Syria, Iraq, Egypt, Saudi Arabia, UAE, Nuclear deal, Yemen, Trump, MENA, Turkey, Gulf Crisis, Qatar,Future for Advanced Research and. «مركز المستقبل - Significances of the Iraqi Swift Victory in the Battle for Kirkuk». Futureuae (بە ئینگلیزی). لە ٧ی کانوومی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Institute، Washington Kurdish (١٥ی ئابی ٢٠١٨). «In Kirkuk Every Day is October 16, 2017». Washington Kurdish Institute (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی کانوونی دووەم ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 «Iraqi forces in full control of Kirkuk province». ئەلجەزیرە (بە ئینگلیزی). ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Iraqi forces complete takeover of oil-rich Kirkuk province». فەڕانسا ٢٤ (بە ئینگلیزی). ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ چمەیتێلی، مەحێر؛ جەلەبی، ڕەیان (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Iraqi forces complete Kirkuk province takeover after clashes with Kurds». رۆتەرز. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «پهرده له سهر وێنهری حهوت شههیدی داستانی شهڕی پردێ لادرا» KurdistanTV. لە ٧ی کانوونی دووەم ھێنراوە.
- ↑ «Exclusive: Iraqi troops surrender after attacking Kurdish village» the news arab. (بە ئینگلیزی) لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Iraq troops killed in clashes with Peshmerga near Mosul» Anadolu Agency. (بە ئینگلیزی) لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «مەنسوور بارزانی چەند زانیارییەک لەبارەی داستانی سحێلا و مەحموودییە ئاشکرا دەکات». BasNews.com.
- ↑ «Sahela Battle: Kurdistan marks anniversary of successful resistance». Kurdistan24 (بە ئینگلیزی).
- ↑ (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «حەوت ساڵ بەسەر داستانی سحێلادا تێدەپەڕێت». رۆژنامەی ھەولێر. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «ئەمڕۆ ساڵیادی داستانی مێژوویی سحێلا و مەحموودییەیە». دارکا مازی. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ بارزانی، مەسعوود. بۆ مێژوو لاپەڕە ١١٧.